تیرۆرکردنی خواناس لە لایەن خواناسێکەوە لە رووکەشدا هەڵگری فۆرمێکی زمانەوانی پارادۆکسیکاڵە. چونکە (خواناس) ناوی خۆی کە رەگەزێکی بنەڕەتی پێکهێنەری شوناسە مرۆییەکەیەتی، وەکو هەڵوێستێک لەو مانا و مەفهوومە ئایینیەی هەڵگریەتی لە باری یاساییەوە نەگۆڕیوە و لایەنی کەمیش لەسەر ئاستی کۆمەڵگە رەتی نەکردۆتەوە( شتێک کە پاساو یان بەهانەیەک بداتە دەست تیرۆریستێکی ئیسلامی تا حوکمی شەرعەکەی پێ جێبەجێ بکات!)وەزیفەی زمانیش هەر بە تەنیا دەربڕینی ئایدیا و هەستەکان نییە، بەڵکو ئامڕاز و نێوەندکارێکی گرنگیشە لە گرێدانی رایەڵەی...
لە میسۆلۆژیای یۆنانیدا، میدۆسا کچە کاهینێکی جوان بوو لە ناو پەرستگاکەی ئەسینادا. رۆژێك میدۆسا لە ناو پەرستگاکەدا سێکسی لەگەڵ پۆسیدۆندا کرد، ئەسینا لەم کارە تووڕە بوو و میدۆسای کرد بە دەعەجانێك کە پرچەکانی هەموو بوون بە ماری ترسناك. بەڵام جوانییەکەی وەک خۆی مایەوە. شەڕکردن و لە ناوبردنی میدۆسا سەخت بوو،...
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریماندا هه‌میشه ئه‌و په‌نده كوردییه به‌گوێماندا ده‌درا كه ده‌ڵێت( جام بشكێ نه‌ك بزرنگێ) ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ست له‌م په‌نده فێركردنی تاكه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ به‌ها‌و پێودانگه ئاكاری‌و مۆراڵییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كی قوڵیشی تێدایه به‌لای توند‌وتیژیدا. چونكه بژارده‌ی...
ئەنفال و نەژادپەرستی، دوو دەستەواژەن کە بە نزیکی بوونەتە هاولفی یەکتری، زۆر بەسادەیی لەبەر ئەوەی هەموومان دەزانین کە ئەنجامدەرکەی رژێمێکی سیاسیی نەژادپەرست بوو. ئەوەی جێگەی تێڕامانە چەمکی نەژادپەرستی هەمیشە وێنای خودێکی یەکپارچەی لە ئەندێشە و وشیاریی کۆمەڵایەتیی کوردی‌دا لە بەرامبەر ئەوێکی دەرەکیدا دروست...