قۆنەرەکانى باوکم و حکومەت
Tuesday, 12/04/2016, 10:44
قۆنەرەکانى باوکم و حکومەت
لاڤە کوردە
باوکم کە خانەنشینە لەسەر وەزارەتى ناوخۆ لەگەڵ ئەوەشدا کاسبە، بووەتە قوربانى دەستى ئەم حکومەتە ئیفلیجەى هەرێم و هەروەک هاوڵاتیانى بەش خوراوى تر ڕۆژانە واقى وڕماوە بە دیار هەواڵى مووچەوە کە ئایا کەى وەرى دەگرێت و چەنى لێ پاشەکەوت دەکرێت، هەرچەندە پاشەکەوتە بێ بنەماکە ئەم ناگرێتەوە بەڵام ماوەى زیاتر لە 205 ڕۆژە تەنها 500 هەزار دینارى وەرگرتووە.
بۆ باوکم نا هەروەک وتم کاسبە و پێویستى بەو پارە بێقیمەتانەى حکومەت نیە وەرى بگرێت بەڵام ئایا بۆ هاوڕێکانى باوکم و بۆ خانەنیشانیتر 500 هەزار بەشى بژێوى 205 ڕۆژ ژیان دەکات؟ ئایا ئەمانە هۆکار نین بۆ ئەوەى مووچە خۆران پەنا بەرنە بەر کارى نەشیاو و چەندین ڕێگاى تر بۆ پەیداکردنى پارە؟
نامەوێ باسەکە درێژە بکێشێت چونکە هەتا باسى حکومەت بکەین باسەکە دەچێتە سەر بنەماڵەى بارزانی و پارتى و دەبێت قسەى نەشیاویان پێبڵێین، منیش نامەوێ مێشک و دەم و زمانى خۆم بەوانەوە سەرقاڵ بکەم ئەگینا ئەوەندە قسەى ساردو سوکم پێیە کە ئەگەر لە بەرامبەریان بیکەم ئەوکات لەوانەیە قسەى بەشێک لە مووچە خۆرانم کردبێت.
تەنها ئەوە دەڵێم ئەو قۆنەرانەى باوکم ڕۆژانە لەپێى دەکات و پێیەوە دەچێتە سەر کارەکەى زۆر لە سەرۆکى حکومەتەکەى ئەم هەرێم گەورەترە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست