کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ ئەم ھەموو پارەیە بە موچە كۆدەكرێتەوە؟

Tuesday, 10/04/2018, 0:30


- لەدوای ساڵی ٢٠١٤ كە شانۆگەری قەیرانی دارایی ھێنرایە گۆڕێ، موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم كرا بەنیوە و بە زیاتر لە ٤٥ ڕۆژ جارێك دابەش دەكرا، بەڵام موچەی پلەباڵاكان تاساڵی ٢٠١٥ وەك خۆی مایەوە، لەوێ بەدواوە موچەی ئەوانیش بڕێكی لێ كەمكرایەوە.
- لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ساڵی ٢٠١٥ موچەی مسعود بارزانی وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان (٢٦) ملیۆن دینار بووە. لەوێڕا موچەكەی مسعود بارزانییش كەمكرایەوە بۆ (١٦) ملیۆن دینار.
- لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ساڵی ٢٠١٥مسعود بارزانی (١٢٠) موچەی (٢٦) ملیۆن دیناری وەرگرتبوو. كۆی گشتی دەكاتە: ٣ ملیار و ١٢٠ ملیۆن دینار. بەدۆلاریش دەكاتە: ٢ ملیۆن و ٤٩٦ ھەزار دۆلار. دوو ساڵیش موچەی (١٦) ملیۆن دیناری وەرگرتووە، کە دەكاتە: ٣ سەدو ٨٤ ملیۆن دینار
بەدۆلاریش دەكاتە: ٣٠٧ ھەزارو ٢٠٠ دۆلار
- مسعود بارزانی لە ماوەی حوكمڕانی كردنی لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستاندا، كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە بەھۆی موچەكەیەوە وەریگرتووە؛ دەكاتە: ٣ملیارو ٥٠٤ ملیۆن دینار، بەدۆلاریش دەكاتە: ٢ ملیۆن و ٨٠٣ ھەزارو ٢٠٠ دۆلار.
بەڵام مسعود بارزانی
١- بەتەنھا خودی خۆی خاوەنی ٣٧٣ ملیار دۆلاری كاشە. كە لە بانكەكانی وڵاتانی (ئەمریكا - لوبنان - توركیا - ئەڵمانیا - سویسڕا - نەمسا - فەڕەنسا - بەلجیكا - بڕیتانیا - ئیسڕائیل - ئێران و ئیماڕاتی عەڕەبی)دا ھەڵیگرتووە.
٢- تەنھا لە وڵاتی توركیا خاوەنی (٤٠٤) کۆمپانیا و كارگە و مەصنەعی گەورەیە. كە لە بوارەكانی ئینشائات و تەسلیح و گواستنەوەی خۆراك و كحول و جگەرە و دەرمان ئیش ئەكەن.
سەرمایەی وەگەڕخراوی لە وڵاتی توركیا بریتیە لە: ٧٣ ملیار دۆلار.
٣- تەنھا لەشارەكانی (گازی ئانتاب - مێرسین و ئەدەنە) ٢٩ ملیار دۆلاری مسعود بارزانی خەریكی وەبەرھێنانە.
٤- لەسەدا (٦٥)ی بەندەرەكانی كەنارئاوی شاری مێرسینی كڕیوە.
٥- پارەی كاشی مسعود بارزانی تەنھا لە توركیا بریتیە لە (٥٥) ملیار دۆلار.
٦- ھەر لە توركیا خاوەنی سەدان (مۆڵ و ماڕكێت و ئۆتێل و ڕێستۆرانت و ناوچەی گەشتیاری)یە.
٧- لەوڵاتانی (توركیا - ئیسپانیا - ئەڵمانیا - ئەمریكا - بڕیتانیا - لوبنان - نەمسا و فەڕەنسا) كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ھەیە.
٨- لە ئەمریكا و توركیاو خەلیجی عەڕەبی كەشتی زەبەلاحی گواستنەوە و گەشتیاری، دورگە و فڕۆكەی تایبەت و ھێڵێ ئاسمانی ھەیە.
٩- خاوەنی یەكەم گەورەترین بەرژەوەندی ئابوریە لەعێڕاق و ھەرێمی كوردستان لەگشت بوارەكانی وەبەرھێناندا، بەتایبەت؛ (مەسفای نەوت و ھەناردەكردنی فیۆڵ)، جگە لە بازرگانی خۆراك و كحول و جگەرە و چەك وچۆڵی قاچاغ.
خاوەنی سەدان بیناو باڵەخانەو ماڕكێت و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەھەولێر و دەھۆك.
كۆشك و تەلاری ڕازاوەی تایبەتی لە سەری ڕەش و بلێ و بارزان و ناوچە گەشتیاریەكانی دەھۆكدا ھەیە.
١٠- مسعود بارزانی و كوڕو نەوەو براو برازاكانی سەھمیان لەگەڵ ئیشی شەریكە گەورەو بچوكەكانی ھەرێمی كوردستاندا ھەیە.
لە ئەمریكاش (٤٨) ملیار دۆلاری بەشێوەی كاش ھەڵگرتووە.
ئەرێ پێم ناڵێن ئەم ھەموو سەروەت و سامانە چۆن بەموچە كۆدەكرێتەوە ئەگەر دزی و گەندەڵی و تاڵانكاری نەبێت؟!
ئەھا ئەوان چیان ھەیەو خەڵكیش چی ھەیە؟
خەڵكی بۆ موچە دواخراوەكەی خۆی دێتە شەقام و ئەوانیش بۆ پارێزگاریكردن لە سەروەتە دزراوەكەی خۆیان كرێ گرتە و دابەستە بێ مۆڕاڵەكانیان تێبەردەدەن.
ئاخر مامۆستایەكی بەساڵاچوو كاتێ دێتە شەقام تۆبڵێی چەند ملیار دۆلاری ئەو دزانەی دزی بێت تا بەر شەقی بدەن؟
فەرمانبەرێكی نیوەموچە كەدێتە جادە 
ئەرێ ئەوانەی كاری وەڕین و پەرلاماردان و دەمشڕی بۆ ئەو دزانە ئەكەن تۆبڵێی كێ بن و لە كوێوە ھێنرابن؟
ئاخر سەیرە كەسێ چاوی ھەبێت و ئەم ھەموو تاڵانكاریە ببینێت كەچی ھێشتا كلك قوتێن و كاسەلێسی بەردەرگای ئا ئەم داگیركەرانە بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە