کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستگیركردنی سالار چۆمانی

Tuesday, 28/03/2017, 21:41


ئەمڕۆ ٢٦/٣/٢٠١٧ سالار چۆمانی ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و چالاكوانی مەدەنی، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن ئاسایشی چۆمانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستگیر كراوە.
بەبیانووی ئەوەی لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا كەلە ئاھەنگی نەورۆز لەبناری قەندیل تۆماری كردووەو داوای ئازادی بۆباشوری كوردستان دەكات.
كەئەمەش داواكاری گشت داخوازێكی مەدەنی ودیموكڕاسی و عەدالەت ویاسایە.
جگە لەكاك سالار منیش ھەمان ھەڵوێستم ھەیەو پێم وایە باشوری كوردستان ٢٦ ساڵە ژێردەستەی حوكمێكی فاشی و داسەپاوە، گیرۆدەی سیاسەت وكردارچەوتەكانی حوكمگێڕە خۆماڵیەكانی دوای ڕاپەڕینە.
ئەوەی سالار چۆمانی دەیڵێت حەقیقەتێكە زەروورە ھەموومان جەخستی لەسەر بكەینەوە، بۆیە باھەموومان لێی بێینەدەنگ و لێنەگەڕێین چیتر ئازادی خوازو چالاكانی مەدەنی وسیاسی ببنە ئامانجی سیاسەتە چەوتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان..

ئازادی بۆ باشور
ئازادی بۆ سەربەستی تاك وكۆمەڵ
ئازادی بۆ سالار چۆمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە