کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتی پڕتستۆی كرداریه‌ دژ به‌ئاك پارتی و ئه‌ردۆگانیزمانی باشوری كوردستان

Friday, 04/11/2016, 20:49


وه‌ك چۆن له‌هه‌رێمی كوردستان شتێك به‌ناوی حكومه‌ته‌وه‌ نیه‌ له‌توركیاش به‌هه‌مانشێوه‌، بۆیه‌ له‌جیاتی ناوی حكومه‌تی توركیا بهێنین ڕاسته‌وخۆ به‌ AKP ناوی ئه‌به‌ین.
ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌ستی پێكردووه‌ ده‌رخه‌ری ڕووی  ڕاسته‌قینه‌ی سیاسه‌ت و ئه‌جێندای ئاك پارتیه‌، بۆیه‌ ئه‌كرا زووتر ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بدات ئه‌ویش له‌پێناو ئێمه‌، چونكه‌ ئه‌م گۆمه‌ هێنده‌ شڵه‌قاوه‌ به‌به‌تاڵ كردن نه‌بێت ڕوون نابێته‌وه‌.
مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له‌توركیا درۆیه‌كی گڕشاخه‌و هه‌رگیز نایه‌ته‌ به‌رهه‌م، ته‌نها بۆ چاوگیركردنی جیهانی ده‌ره‌وه‌و خافڵاندنی هێزی ڕكابه‌ری چه‌كداری ده‌وڵه‌ت كه‌ په‌كه‌كه‌ قوتبی ئه‌و ڕكابه‌ریه‌یه‌ خرایه‌ به‌رباس.
باشترین كارێك كه‌ ئاك پارتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد كردبێتی ڕاپێچكردنی سیاسه‌ت مه‌دارانی كورده‌ بۆ زیندان، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر به‌ته‌واوی له‌درۆی ئاشتی ئه‌ردۆگان تێبگه‌ین و نیازه‌ نابوته‌كانی ئاك پارتی و ده‌وڵه‌تمان بۆ ده‌ركه‌وێت، چیتر خه‌ڵه‌فاوی ده‌ستی دوژمنی هه‌میشه‌یی نه‌بین، كه‌ به‌گشت پێوه‌ره‌كان ده‌وڵه‌تی تورك سه‌رسه‌خترین دوژمنی كوردو ناسنامه‌ی كوردیه‌.
له‌م ئان و ساته‌دا كه‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئیخوانه‌كه‌ی ئاك پارتی گه‌وره‌ترین ئامانجی سڕینه‌وه‌ی بیری نیشتمان په‌روارنی كورده‌و جینۆسایدی به‌‌ئاراسته‌ی سیاسه‌ت مه‌داری كورد ده‌ست پێكردووه‌ پێویسته‌ پڕۆستۆی ئه‌وكه‌سانه‌ بكرێت كه‌به‌زمانی كوردی بۆ هاوسۆزی ئه‌ردۆگان دێنه‌گۆ، ده‌می شڕی فرۆشراویان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن به‌ش ئه‌بێت، به‌نمونه‌; بارزانیه‌كان و ئیخوانه‌كانی باشوری كوردستان.
بارزانی و تاقمه‌كه‌ی كه‌ ئه‌ردۆگان به‌دۆست و هاوپه‌یمانی كورد ئه‌ناسێنن و ناوبانگی فریادڕه‌سی دۆزی كوردیان داوه‌ته‌پاڵ له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌هاو سیاسه‌تی و هاو ئامانجی بۆگه‌ن و گڵاودا.
ئیخوانه‌كانی دواكه‌وته‌ی عه‌لی قه‌ره‌داغی كه‌ چه‌مكی دینیان كردۆته‌ قه‌ڵغانی پارێزگاری له‌ بیری پوچی به‌كۆیله‌كردن و هاوسۆزیه‌كی بێ شه‌رمانه بۆ ئه‌ردۆگان و ده‌وڵه‌تی ئیخوانی تورك ده‌رئه‌بڕن‌ به‌زمان و جلی كوردی.
ئه‌م دوو تاقمه‌ بێ ڕێزو بێ مۆڕاڵه‌ له‌ئاست گشت ئه‌و بێڕێزیانه‌ی كه‌ له‌ژێر هه‌ژموونی ئاك پارتی به‌كورد ئه‌كرێت مت وكپ مریشك ئاسا كڕكه‌وتوون كه‌چی له‌ساتی كودێتا‌ی ١٦/٧ دا نوێژی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خوێنڕێژترین و درۆزنترین سه‌رۆك كۆماری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كرد، به‌خۆگێل كردن له‌ سیناریۆكه‌ی ئه‌ردۆگان.
له‌م ساته‌دا كه‌ هاوسه‌رۆكان و په‌رله‌مانتارانی HDP به‌تۆمه‌تی پاڵپشتی تیرۆر ڕاپێچی زیندان ئه‌كرێن كه‌چی ئه‌ردۆگان توركیای كردۆته‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی پاڵپشتی و به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توركیای گه‌ڕانده‌وه‌ قۆناغی ده‌وڵه‌تی تیرۆر.
كێشه‌ كردارو سیاسه‌ته‌كانی ئاك پارتی نین به‌ڵكو پشتیوانیه‌كانی ناو كورده‌ له‌ئاك پارتی و حزبه‌كه‌ی، پارتی سوڵته‌ ڕه‌های هه‌رێم به‌پڕۆتۆكۆڵێكی په‌نجا ساڵی بواری نه‌وت وگاز مه‌زنترین هاوكاری به‌رده‌وامیدانی سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌به‌رامبه‌ردا پاڵپشتی مانه‌وه‌ی ناشه‌رعی و نا قانونی لێ بكات، به‌م پڕۆتۆكۆڵه‌ هه‌م باشورو باكور هه‌میش ڕۆژئاوای كوردستانی توشی زه‌ره‌رمه‌ندی كردووه‌و زه‌ره‌ریشی به‌ ته‌واوی دۆزی كورد گه‌یاندووه‌.
بۆیه‌ له‌م ساته‌دا كه‌ ئه‌ردۆگان پڕۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی نیشتمان په‌روه‌رانی كوردی ده‌ست پێكردووه‌ هه‌ركه‌سێ له‌نێوخۆی كورددا پشتیوانی و هاوسۆزی بۆ ئاك پارتی ده‌رببڕێت حه‌ق به‌نه‌فره‌ت و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی كرداره‌كیه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە