بارودۆخ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوده‌تاكه‌ی مه‌سرور بارزانیدایه
Friday, 12/08/2016, 21:15
به‌زۆری واڕوویداوه ژیانی سیاسی ئه‌وسه‌ركردانه‌ی كه به‌هۆی شۆڕشى چه‌كداری و كوده‌تا هاتوونه‌ته حوكم له‌لایه‌ن نزیكترین كه‌سانی خۆیانه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
به‌وپێیه‌ی بنه‌مای ده‌سته‌ڵات وه‌رگرتن له‌ناو فكر‌و ئایدیای بنه‌ماڵه‌ی ده‌سته‌ڵاتدار بووه به لادانی كت و پڕی كه‌سی یه‌كه‌م و جێگرتنه‌وه‌ی یه‌كێكی تر.
له‌م ئان وساتهشدا مه‌ترسیه خێزانیه‌كانی سه‌ر مه‌سعود بارزانی له‌زیادبووندان و ڕه‌نگه ڕۆژگاری كوده‌تا به‌سه‌رداكردنی ئه‌م سیاسیه نزیك بووبێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت.
بۆ كه‌سایه‌تی مه‌سعودبارزانی كوڕی خۆی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ژیانی سیاسی.
به‌ڵام بارزانی له‌شتێك ئه‌ترسێ كه هیچ مه‌ترسیه‌كی بۆ دروست ناكات، بارزانی له چه‌سپاندنی یاسا‌و و بنه‌ماكانی دیموكڕاسی و دادگه‌ری ئه‌ترسێ، كه‌چی ترس له‌مانه هیچ مه‌نتقی نیه، چونكه دواجار خودی بارزانیش ئه‌ندامێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه، به چه‌سپاندنی ئه‌مانه‌ی باسم كردن ئه‌ویش له‌ژێریدا به‌ئارامی ئه‌حه‌سێته‌وه.
مه‌سرور مه‌سعود بارزانی گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆ سه‌ر پێگه‌و مه‌قام و ژیانی سیاسی مه‌سعود بارزانی باوكی، چونكه ده‌سته‌ڵاتی مه‌سرور بارزانی به‌جۆرێ له‌فراوان بووندایه كه هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستاداو له‌ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی هه‌ژموونی ڕه‌های ده‌كه‌وێته قۆناغێكی مه‌ترسیدارو سوڵتهیهكی داپڵۆسێنه‌ری سیخوڕی حوكم پێكراو ده‌بێت، به‌و ده‌لیلانه‌ی كه له‌باره‌ی كرداره‌كانی مه‌سروربارزانی له‌به‌رده‌ستن.
مه‌سرور بارزانی پێگهیوێكی سلكی ده‌زگای پاراستنه، سه‌رۆكایه‌تی جه‌مسه‌ری سیخوڕی ناوپارتی ده‌كات، هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه توانیویه‌تی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی هه‌رێم بخاته خزمه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی، خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی ناشه‌رعی زه‌به‌لاحه كه به‌م سه‌رمایه هێزێكی تۆكمه‌ی چه‌كداری میلیشیایی له‌ژێر فه‌رمانیدا ده‌جوڵێ، تاقمه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی پارتێكه ناو پارتی دیموكراتی كوردستان و كاری تایبه‌تی حزبی ده‌كات، لهحكومهتیشدا نیوه‌ی ئیداره‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی به‌ده‌سته، خاوه‌نی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن (به‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كانیه‌وه) و زانكۆ و زه‌وی و كێڵگه‌ی نه‌وتی و كۆمپانیای تایبه‌ته، له‌بڕیاری سیاسی حزبی جه‌مسه‌ری یه‌كه‌مه‌و له‌ئان وساتی ده‌ركه‌وتنیه‌وه تا ئێستا كاریگه‌ری به‌سه‌ر بڕیاری سیاسی باوكی هه‌م وه‌كو سه‌رۆكی پارتی و هه‌میش وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شه‌رعی و ناشه‌رعی هه‌یه، له‌گشت كۆبوونهوهوپڕۆتۆكۆڵه حزبی و حكومیه‌كان به‌شداره له‌نیوه‌ی قهرارهكان، هه‌ندێ جار به‌ته‌نها بڕیارده‌ری یه‌كه‌مه.
مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندیه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانیدا هه‌یه، به‌پێی پرێنسیپه حزبیه‌كان نێچیرڤان بارزانی جێگری (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی پارتیه به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا وه‌كو ئه‌وه وایه جێگری مه‌سرور بارزانی بێت به‌بێ هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی حزبی هاوشێوه‌ی (عه‌لی عبدوڵا)، به‌پێی تێبینیه‌كان كه له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی هه‌ن، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بۆ دانانی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كانی مه‌سرور بارزانی وه‌كو جهمهسهرێكی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌رێم خۆی ده‌رخستووه‌و هێزی چهكدارو پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ناشه‌رعی گلداوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاریكردن له‌ژیان و مان، پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخێڵی بارزانی.
هێنده‌ی مه‌سرور بارزانی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی باوكی و ئامۆزاكه‌ی دروست كردووه هیچ كات به‌م قۆناغه مه‌ترسیداره نه‌گه‌یشتوون، په‌لهاویشتنی مه‌سرور به‌م فراوانی ده‌سته‌ڵاته زه‌مینه‌سازی كوده‌تایه به‌سه‌ر باوكیداو دواتر به‌سه‌ر كۆی حزب وڕه‌وته سیاسیه‌كان و ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێ ته‌نها به‌هێزی چه‌ك، چونكه له‌كردارو گوتاریدا مه‌سرور بارزانیدا بڕوامه‌ندی به مه‌ده‌نیه‌ت و دیموكڕاسی و سیاسه‌تی گوتوێژ به‌دی ناكرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێگهیهندراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاواییه، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌م كه‌سایه‌تیه هه‌واڵگریه زیاتر بۆ مه‌به‌ستی هه‌واڵگری و سیخوڕی نێوده‌وڵه‌تی ڕاهێنراوه نه‌ك بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌ده‌نی ودیموكراسی.
له ئێستادا مه‌سرور بارزانی بڕاردهرێكی توندی ناو پارتی دیموكڕاتی كوردستانه‌و له‌جێهێشتنی شه‌نگال بۆ تیرۆریستانی داعش، له‌په‌كخستنی په‌رله‌مان و كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدا، له‌داخستنی ده‌روازه‌ی سنوری سێمالكا به‌ڕووی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ژێرفه‌رمانی توركیا، له‌كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دادگایی كردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌تێكدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی تری كوردستان به په‌كه‌كه‌شه‌وه، له‌پاڵپشتی كردنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی توركیا له‌به‌رامبه‌ر پارتی دیموكڕاتی گه‌لانی كورد مه‌سرور بارزانی بڕیارده‌ری یه‌كه‌مه.
نێچیرڤان بارزانی له‌ئێستادا كه‌مترین لێدوانی سیاسی ده‌دات ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه‌هیچ بڕیارێكی سیاسی له‌ده‌ست نیه، بۆیه خۆی خه‌ریك كردووه به‌بازرگانی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ناشه‌رعی بۆ ئه‌وه‌ی لهههرڕووداوێك كه‌مه‌ترسی بێت بۆسه‌ر ژیانی ئه‌م هه‌رێمه جێبهێڵێ و به‌ره‌و شوێنی سه‌رمایه‌كه بڕوات، چونكه دڵنیایه ئه‌ستێره‌ی سیاسی له‌ناو پارتی به‌ده‌ركه‌وتنی مه‌سرور بارزانی به‌ره‌و كزی ده‌ڕوات، جیابوونه‌وه‌شی له‌پارتی مه‌حاڵه‌و هه‌رگیز ناتوانێ ببێته خاوه‌نی پارتێكی سه‌ربه‌خۆ، چونكه به‌پێی عورفی عه‌شیره‌تی بارزانی مه‌قبوڵ نیه دوو حزبی بارزانی هه‌بن.
له‌ئێستاو داهاتوودا ده‌بێت مه‌سعودبارزانی له ده‌سته‌ڵاته ڕه‌هاكه‌ی كوڕه‌كه‌ی بترسێ، چونكه ڕه‌نگه له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا كوده‌تا به‌سه‌ر باوكی‌دا بكات بۆ گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆكی حزب و دواتریش سه‌رۆكی هه‌رێم، چونكه له‌دیدی ئه‌و حزبه باشتره بڵێم ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم موڵكی بنه‌چه‌ی مسته‌فا بارزانیه.
له‌ئێستادا به‌جۆرێك كوده‌تای به‌سه‌ر باوكی‌دا كردووه كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له بڕیار‌و كرداری ئه‌م حزب و عائیلهیهدا دروست كردووه، هیچ شتێك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خودی مه‌سرور بارزانی ناكرێت و هیچ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌بێ مه‌سرور بارزانی یه‌ك هه‌نگاو هه‌ڵناگرن.
له‌ناوه‌نده‌كانی حزبی هێنده‌ی گرنگی به میراتگری كورسیه‌كه‌ی سه‌رۆكی حزب ده‌درێت نیوهێنده گرنگی به‌خودی مه‌سعودبارزانی نادرێت، ئه‌م میراتگره زیاتر له‌هه‌موو شتێكیش گرنگی به‌ڕێكخستنی تایبه‌ت و ده‌زگای پاراستن ده‌دات بۆ ئاگاداربوون له‌هه‌موو پرسێكی ئاشكرا‌و نهێنی، له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ له‌داهاتوودا حوكمێكی هه‌واڵگری سیخوڕی دابمه‌زرێنێت كه‌ئه‌مه‌ش دووره له‌هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و حوكمڕانی هاوچه‌رخ و مۆدێرن، كه یاسا‌و دیموكڕاسی له‌م جۆره حوكمڕانیه‌دا ته‌نها په‌رده‌ی داپۆشینی كرداره ناڕهواكانن.
بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیی بۆسه‌ر كوردستان و ژیانی سیاسی مه‌سعودبارزانی كه ڕه‌نگه له‌به‌رده‌وامبوونی بارودۆخ به‌مجۆره‌ی ئێستا بێته‌دی پێویسته خودی مه‌سعودبارزانی له‌مپه‌ڕێك دابنێ له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی كوڕه‌كه‌ی، چونكه سه‌ره‌تای مه‌ترسی خودی بارزانی باوك ده‌گرێته‌وه‌و كوده‌تاكه خواست و ژیانی سیاسی خۆی له‌ناو ده‌بات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زه‌رووره هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و تاك بڕیاری به‌زوویی ڕزگار بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه نه‌یارانی دیموكڕاسی و یاسا‌و دادگه‌ری هه‌ر به‌هێزتر ده‌بن، لهبههێزتربوونی ئه‌وانیش تێكۆشان بۆ سه‌روه‌ری یاسا‌و دیموكراسی و دادگه‌ری سه‌ختر ده‌بێت و خه‌باتی مه‌ده‌نی كۆتایی دێت، قۆناغی به‌ره‌نگاری چه‌كداری دێته ئاراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست