له‌به‌غداش له‌گه‌ڵیان مه‌بن
Monday, 11/04/2016, 1:26
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكڕاتی كوردستان نه‌ك هه‌ر له‌هه‌رێم به‌ڵكو به‌غداشیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كان به‌كارهێناوه، له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌شی هه‌رێمیان له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی ناوه‌ند وه‌كو حه‌بی بن زمان گوم كرد، شه‌ڕی پۆستیان ده‌كرد له‌جیات مافه ئه‌ساسیه‌كانی تر، له استحقاقه‌كان شانشینیان به‌رهه‌مهێنا، به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وت و ناحه‌كیمه‌كانیان گه‌لی باشوریان توشی ده‌ست به‌تاڵی كرد.
ئامانجی سه‌ره‌كی له شه‌راكه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌غدا قه‌ڵه‌وی و بێ نه‌زاهه‌تی بوو له داهات، له‌وه‌ته‌ی به‌شدارن هه‌رهه‌مان كاره‌كته‌رانی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی حكومه‌ت كارپێ سپێردراون.
تا ئه‌م ساته كێشه‌ی نه‌وت و غاز، هێزی پێشمه‌رگه، ناوچه دابڕێنڕاوه‌كان هه‌نگاوێك به‌ئاراسته‌ی قازانجی هه‌رێم نه‌چۆته پێش له‌ڕووی قانونیه‌وه.
نه‌وت وغاز سه‌ربه‌خۆ فرۆشرا كه‌چی داوای حه‌قی به‌غداش ده‌كه‌ن، یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ پێكهێنراو خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێڕاق كه‌چی ناوه‌ڕۆكی سه‌ربازی هه‌ر له‌دۆخی چه‌قبه‌ستووه، ده‌یان هێزیتری چه‌كداری نایاسایی هه‌ر له‌ژێر فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتیدان، ناوچه جێناكۆكه‌كانیش له‌ڕووی قانونیه‌وه وه‌كو پێش ٢٠٠٣ ماونه‌ته‌وه.
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌رێم ده‌ستیان به سیاسه‌تی (برسیكه‌و په‌رتكه) كردووه، دان به‌هیچ پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی دانانێن، مۆنۆپۆلی گشت جومگه ئه‌ساسیه‌كانیشان كردووه، ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان په‌كخرا به‌فه‌رمانی حزبی سوڵته ڕه‌ها، حكومه‌ت كرا به‌دیوه‌خانی سه‌ره‌ك خێڵ و بڕیاره چاره‌نووس سازه‌كان له مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان ده‌رده‌چن، سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌كو ڕاسپارده‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌مین خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، چه‌سپاون به كورسی حوكمه‌وه، به‌ناوی لاویه‌تیه‌وه كوڕانی میراتگر بوون به‌حاكمی موتڵه‌ق، داهات و ده‌رامه‌تی میلله‌ت خرانه خزمه‌ت ڕه‌فاهیه‌تی بنه‌ماڵه حوكمگێڕه‌كان، به‌ناوی وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیه‌وه اتفاقی ستراتیجی له‌پێناو مانه‌وه‌ی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ چه‌وسێنه‌رانی كورد كرا.
ئیدی چ پێویست ده‌كات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی داكۆكی له پۆستداره‌كانی ئه‌و دوو حزبه بكه‌ن؟
جا مه‌گه‌ر اتفاق بێت له‌وه‌ی پشتیوانی له پۆسته‌كانی یه‌كتری بكه‌ن.
له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌قبه‌ستوویی به بن به‌ست گه‌یشتووه، كه‌چی له‌به‌غداد له‌و كابینه‌یه ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌نگاوی زیاتر ده‌هاوێژرێت، خه‌ڵكی له پایه‌ته‌خت ده‌ڕژێنه شه‌قام و داوای دادگه‌ری و چاكسازی و دامه‌زراندنی حكومه‌تی ته‌كنۆكڕات ده‌كه‌ن كه‌چی له‌هه‌رێم گه‌وره‌ترین موجازه‌فه به‌حه‌یات داواكردنی ئه‌مانه‌یه، پایه‌ته‌ختی هه‌رێم به‌غدای به‌ر له‌رووخانی سه‌دام حسێنه و به‌غداش به‌به‌راورد به هه‌ولێر پاریسه.
ئه‌و حكومه‌ته مه‌زهه‌بیه‌ی به‌غداد له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ر هه‌موو ڕۆژێ له جڤیندایه، كه‌چی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ناو مه‌ده‌نی بۆكاروباری ئیداری دوو مه‌كته‌ب سیاسی و دوو عائیله كۆ ده‌بنه‌وه‌و خوانێكی جه‌ژن ئاسا لوش ده‌كه‌ن و یه‌ك بازی بچوكیش بۆ چاكسازی و چاكه‌كاری ناهاوێژن.
ئیتر له‌پێناو چی و بۆچی داكۆكیان لێ ده‌كه‌ن؟
بۆچی هاوهه‌ڵوێستی گه‌نده‌ڵ و دزه‌كانن؟
با له‌به‌غداش بن.
ده‌بوایه هه‌وڵی بڕینی سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی بدرێت نه‌ك ڕێكه‌وتن بۆ مانه‌وه‌یان، ده‌بوایه بیریان بێننه‌وه كه له‌هه‌رێم ته‌نها ئه‌وانن ژیان له‌چنگیاندا وه‌ستاوه، بیریان بێننه‌وه كه ئه‌وانن دان به‌هیچ پڕۆژه‌یه‌كی چاكه‌كاری دانانێن.
خۆ ئه‌گه‌ر بۆ پۆست و داهاتی پۆست له‌به‌غدان چ جوداییه‌كتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وان؟
ئه‌گه‌ر ته‌نها كارتان له‌پێناو مانه‌وه‌یه ئه‌و شه‌ڕه‌ی هه‌رێمتان له‌پای چی؟
ئه‌دی هه‌رئه‌وان نین ڕوویان كردۆته به‌تاڵان بردنی داهات و سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و پشتیشیان له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان؟
ئه‌دی هه‌رئه‌وان نین به‌كورسی حوكمێكی ناشه‌رعیه‌وه نوساون و هه‌رچی پاشگری تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌یه داكوتراون له جومگه كاریگه‌رو ئه‌ساسه‌كانی حوكم؟
ڕه‌نگه بڵێن ئێمه له‌به‌ر هزره نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌مان ده‌بێت یه‌ك هه‌ڵوێست بین، كه‌چی ئه‌و دوو حزبه حاكمه به‌تایبه‌ت پارتی به ئاشكرا دژایه‌تی كوتله كوردیه‌كانی ده‌كرد له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی ڕابردووی به‌غدا، ئێستاش له‌پێناو گه‌رمتر بوونی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ك دووژمنی سه‌رسه‌خستی كوردانی باكورو ڕۆژئاڤا له‌كاردایه، له‌ناوخۆی هه‌رێمیش جگه له‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خودی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌موو تاكێكی كورد گێره‌شێوێن و تێكده‌رو خیانه‌تكاره به‌لایه‌وه، ئه‌مه‌یه (گاجوت له‌چاوی خۆی نابینێ و بۆ زلی چاوی خه‌ڵكیش چاوی بازی هه‌یه).
ئیتر هاوده‌ست بوونتان له‌پێناو چی؟
د.یسف محمد سه‌رۆكی په‌رله‌مانی په‌كخراو له‌په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وڕوپا خیتاب له‌سه‌ر حوكمی بنه‌ماڵه‌یی هه‌رێم ده‌دات و به مۆنۆپۆڵ خواز‌و گه‌نده‌ڵ ناویان ده‌بات كه‌چی هاوكاره‌كانی له‌به‌غدا هاوده‌ستن له‌گه‌ڵ خاڵوان و نێردراوانی ئه‌و دوو حزبه، گوایه له‌به‌ر نه‌ته‌وایه‌تیه.
گوایه به‌غدا دوژمنتره له به‌ڕیتانیاو فه‌ڕه‌نساو توركیا، ئه‌دی هه‌ر به‌ریتانیا نه‌بوو ئێمه‌ی لكاند به عێڕاق؟ ئێستاش داكۆكی له‌یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێڕاق ده‌كات.
ئه‌دی هه‌ر توركیا نیه ده‌ستی كردووه به جینۆسایدی چه‌ندباره‌ی گه‌لی كورد له‌باكور و گه‌مارۆدانی كورد له ڕۆژئاوا؟
ده‌بێت كامانه دوژمنتر بن؟ به‌غداد یان ئه‌وان؟
تكایه سیاسه‌تی دوو فاقی و گه‌وجاندن ڕاگرن، ئێوه‌ش وه‌ك یه‌كێتی و پارتی مه‌بن به گه‌وجێنه‌ر، ئیتر وشیاره مه‌حوی تێده‌گات دونیا خه‌راباته.
با ئێوه‌ش نه‌بن به‌خه‌رابات و ته‌نه‌كه نه‌خرێته دواتان و چه‌پڵه‌شتان پێ لێ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش بۆ پۆست و پایه‌و دراو ده‌ركه‌وتن ئه‌دی گه‌ل چ ئومێدێكی هه‌بێت؟
لێگه‌رێن با عه‌ببادی وه‌زیره‌كانی ئێوه‌ش لابدات، مادام ده‌ڵێن ئێمه ئاماده‌ی قوربانین له‌پێناو خه‌ڵكی عه‌وام، لێگه‌ڕێن با مه‌رامی یه‌كێتی و پارتی لای خه‌ڵكی هه‌رێم ڕوون ببێته‌وه كه نه له‌به‌غداد نه له‌هه‌ولێر نه له‌هیچ كه‌له‌به‌رێك كه ئه‌وانی لێبێت له‌گه‌ڵ چاكسازی نین.
پارتی وه‌زیره ته‌كنۆكڕاته كاندید كراوه‌كه‌ی نه‌فتی به‌فه‌رمانی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی زێباری پاشه‌كشه‌پێكرد، یه‌كێتیش له زاری فریاد ڕه‌واندزی گوتی عه‌بادی بۆی ناچێته‌سه‌ر، واتا چاكسازی بۆ كه‌س ناچێته‌سه‌ر، ئیتر پێم ناڵێن له‌گه‌ڵ كێ هاوهه‌ڵوێست ده‌بن؟
سیاسه‌ت و دیده‌گای ئه‌و دوو حزبه كه‌ی ڕوون ده‌بێته‌وه بۆتان؟
لای خه‌ڵكی ڕوونه پێویسته لای ئێوه‌ی ڕكابه‌ری جاران و به‌شدار له‌حوكم و دوورخراوه‌ی ئێستا ڕوونتر بێت.
به‌بڕوای من پێویسته عه‌بادی سه‌رۆك كۆماریش لابدات و ته‌كنۆیه‌كیتر بخاته شوێنی، با هه‌ر كورد نه‌بێت ئه‌گه‌ر قه‌رار وایه كورد هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی بهاوێ، چونكه ئه‌و پۆسته ده‌بێت پارێزگاری یه‌كپارچه‌یی خاكی عێڕاق بكات چۆن ده‌بێت كوردێك له‌وێ بێت، جا ئه‌وكورده‌ش له‌سه‌ره مه‌رگ دابێت.
یه‌كێتی و پارتی دیسان داوای اتفاق له‌عه‌بادی ده‌كه‌ن، ئێوه‌ش هه‌مان ویستتان هه‌یه، كه‌وایه چاكسازی و ته‌كنۆكڕاتی چ مانایه‌كی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌رهه‌مان ویستی چاكسازیتان هه‌بێت له‌ناوێكی بێ ناوه‌ڕۆك زیاتر هیچیتر هه‌یه؟
تكایه له‌به‌غداش له‌گه‌ڵیان مه‌بن، پشتیوانی عه‌بادی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی هه‌رێمیش پشتیوانی پڕۆژه چاكسازیه‌كانی ئێوه بكات.
گه‌لی وشیاری باشور ده‌زانێ ئه‌و دوو حزبه به‌تایبه‌ت پارتی دیموكڕاتی كوردستان له‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ڕێفراندۆم ته‌نها مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی ناشه‌رعی خۆیه‌تی له حوكمدا ئه‌گینا هیچ مه‌به‌ستێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لدا نیه، بۆیه هاوهه‌ڵوێستی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وان به درێژه‌پێده‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌وان ده‌زانم، خۆ خه‌ڵكی كوردستان نان و قسه‌ی زلی سه‌ربه‌خۆیی ناخۆن، تا له‌پێناو ئه‌و جۆره سه‌ربه‌خۆیی و گوتافی ڕێفراندۆمه هاوده‌ستیان بن له به‌غداد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست