نیشتیمانێک کە هەموو مانا جوانەکانی ژیان و مرۆڤ بوون، تیایدا تەنها سەروەت و سامان و مافیایەتی و باڵفشکردنەوەیە.نیشتیمانێک جگە لە ماددە، ژیری تیایدا لە مێژە لەگۆڕنراوەو لەگۆڕ دەنرێ و جگە لە عەقڵی خۆپەرستی و خۆسەپاندن، چیدی تیا سەوز نەبووە. و هەروەها جیاوازی چینایەتی وخێڵایەتی، مافی مرۆڤ و مرۆڤبوون تیا قاچاخە.نیشتیمانێک کە ژن و کچ تیایدا کاڵایەو شەقشەقێنی بەردەستی کاڵفامەکانن. حزب و ڕێکخراوەکان تیایدا بۆ لەگۆڕنانی دەنگ و بیر و ڕا جیاوەازەکان، کاردەکەن و لەسەر حسابی خەڵکی گشتی، موڵک و سامانی نیشتیمان...