خوابوونی پارتی ورێکەوتنەکەی گۆران
Friday, 17/06/2016, 14:17
سەیر نیە گەر بڵیین پارتی هاوشێوەی سەدەکانی پێش ناوەراست وەک پاشا جاهیلەکەکان لەبری خودا فەرمان رەوایەتیان دەکرد پارتیش بەهەمان نەفەس کاردەکات خۆ بەخوا زانین پاساوی خۆی هەبو لەوسەردەمەدا بەڵام بێ بنەما بوو واتە پاشاکان دەیان وت خوا پرس بەکاس ناکات نە بەئاسمان نە بەئەستیرەکان نە بەبەندەکانی کاتێک کارێک دەکات ئێمەش لەسەر زەوی هەرکارێک بمانەوێت دەی کەین هەر خۆیان یاسایان دادەناو جی بەجێ یان دەکرد رای هیج بیرمەندێک یان راوێژ کارێک وەر نەدەگرت پارتیش لەسەلێ ١٩٩٢ بەهەمان نەفەس کار دەکات بەبێ خوێندنەوەی بەرامبەرەکانی باش ترین چەکی پارتی بەرامبەر لایەنەکان ئەوەیە کەدەلێ لایەنێک دەیەوێت رای خۆی فەرز بکات بەڵام لەسالی ١٩٩٢ تەنها رای پارتی فەرزە لەرێگەی دەست پێش خەریەکەوە خۆی رای خۆی فەرز دەکات و لایەنەکانی تر رەت دەکاتەوە ، وەک رێ گری سەرۆک پەرلەمان ،سوتاندنی بارەگا ،برینی موجەی فەرمان بەران .کۆکردنەوەی پارەی بانقەکان ،بەدەستەوە گرتنی پۆستە سیادیەکان زیاد لەحەجمی خۆی ،بەڵام برسیارە مەنتقیەکە ئەوەیە پارتی بۆ هاواری لێ هەڵدەستێ کاتێک لایەنێک رێکەوتن نامەیەک ئەنجام دەدات خۆ ئەو هاوشیوەی خودا حساب بۆ کێ وپرس بەکێ بەقسەی کێ دەکات ؟
ئەم رێکەوتنە نابێت هێندە بەسادەی سەیری کەین بلێن لەریگەی فراکسیۆنی پەرلەمانی فشار بۆ لیستی پارتی دەکات بابەتەکە لەوە گەورەترە ،پارتی لەهەمو هەڵبژاردنەکاندا بەناوی لیستی براوەوە کابینەی حکومەت تەشکیل دەکات،کابینەی پێشو ٦مانگ دوا کەوت دوتر لایەنەکانی تۆمەت بار دەکرد بەوەی ری ناکەون ،بەڵام ئەم رێکەوتن نامەیە کۆتای بەمافی تەشکیل کردنی حکومەت دەهێنی لەلایەن پارتیەوە یەویش بەپاساوی ئەوەی گەر یەکێتی وگۆراو بەلیستێک بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن ئەوە دەبێت بەهەمو پیوەرێک ببن بەلیستی براوە بەپێوەری ئەوەی یەکەم زۆرینەی دەڤەری سلێمانی گۆرانو یەکێتی لێە نفوسی ئەم ناوچەیە زیاترە دوەم پارتی موچەی موچە خۆرانی دەست کاری کردوە کە نفوسیان زیاتر لە یەک ملێۆنە هەمویان دەنگ دەرن کەسێک نێن شمولی دەنگدان نەکەن ، ئەمە سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی حکومەت بو بەڵام سەبارەت بەپۆستی سەرۆکی هەرێم تەواو رونە کە بارزانی نیەتی خۆ کاندید کردنەوەی هەیە بۆ پۆستی سەرۆکی هەریم بەهەمو ئەو پێوەرانەی کە پارتی باسی دەکات جا یاسای بێ یان کاریزمای یان شەری داعش بەچاندان پاساوی تر ،لەبەرامبەردا لیستی داهاتوی گۆرانو یەکێتی دەبێت کاندیدیکیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەریم ،کۆتای بەو قسەیە بهێنری کەپارتی دەڵیت لایەنەکان کاندیدیان نیە بۆسەرکی هەرێم ، جارێکتی تر بەهەمو پێوەرێک دەبێت ئە کاندیدە براوەبێت وکۆتای بە پۆستە پیرۆزو خوایتیەکەی پارتی بهێنری لەرێگەی زۆرینەی براوەوەی هەڵبژاردنەوە بەدەستیەوە بوو
ئەمە جگە لەلایەنە ئیسلامیەکان کە رۆڵو گرینگیان کەم تر نیە لە هی یەکیتی وگۆران ئەگەر بیانەوێت چونکە بەدەنگدانی ئەوان یان بەشادری کردنیان لەو رێکەوتنە هێندەی تر کۆتای بەمافی خوایەتی پارتی دەهێنێت لە پۆستاندا، بەڵام سەبارەت بە ئیسلامیەکان دەمەوێت تۆمەتی ئەوە ببەخشمەوە کە ئەمانیش بازاری شێواو یان دەوێت بۆ ئەوەی خۆیان پەپولە ئاسا پیشان بدەن واتە بەریەک کەوتنی پارتە عەلمانیەکان بەقازانجی بەرز کردنەوەی نفوسی خۆیانی دەزانن بڵێن ئەوەنیە حیزبە عەلمانیەکان ناتوانن پێکەوە هەڵ بکەن بۆ بەرز کردنەوەی نفوس و جەماوەری خۆیان ،هەندی لە لایەنە ئیسلامیەکان کرداو گوفتاری سیاسیان وەک یەک نیە ئەوەندەی توانیان بەقسە لەگەل سیستەمی پەرلەمانی بون بەڵام لەرۆژی کرداردا بون بەدو بەرەوە ،بەڵام هەڵ وێستیان لەگەڵ پارتی بوایە جوانتر بو لەگەڵ مانەوەی بەرزانی بونایە نەک لەناو خۆشیان رێک نەکەون دۆخەکە ئاوا بەشیواوی بمێنێتەوە ،خۆئسلامیەکان لەکاتی دروست بونیانەوە لێن دەرێت وبارەگایان دەسوتێت بائەم جارەش جۆرێکی تر لە توندو تیژیان بەرامبەر بکرایە لەپەرلەمان ئامەدە بونایە
داهاتوی پۆستی سەرۆکی هەریم گەر بەدەست گۆران یان هەرلایەکی تر جگە لە پارتی بێت ئەوا دوای هەڵبژاردنی داهاتو سەرجەم دەسەلاتەکانی لی دادەماڵرێ وەک پۆستی تەشریفاتی لیدەکەن ،پرسی دەستور بەهێز تر دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتو دەکریت سەرجەم لایەنەکان کاندیدیان هەبێت بۆ هەڵ بژاردن بۆ نوسینەوەی دەستور کە ئەمە ریگە سەرکەوتوەکەی نوسینەوەی دەستورە نەک لەناو پەرلەماندابیت ،بەڵام لەگەڵ هەمو ئەمانەدا خاڵی لاوازی نیە ئەم رێ کەوتن نامەیە بەڵام لایەنی لاوازی هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست