ده‌وڵه‌ت له‌دیدی بارزانییه‌وه‌!

Thursday, 31/03/2016, 0:32


پەیامەکەش بەتەواوى گەیشتوە کەوا کلیلى دەرگاى چارەسەریى و سەقامگیریى سیاسیى و ئابوریى لە گیرفانى ئەوان دایە و هەرکاتێ بیانەوێت دایدەخەن و هەر کاتێکیش بیانەوێت دەیکەنەوە، ئەوەندەش پیلان و قەیرانیان پێ دروستدەکرێت کە سەرەتایان دیارە و کۆتاییان دیار نییە، ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان واده‌فكرن بەرگریکردن بێهودەیە و ئاسودەیى تەنیا لەژێر باڵى ئەواندا فەراهەم دەبێت، لێ نه‌خێر‌.
به‌ڵێ باسی ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌‌ی "مه‌سعود بارزانییه‌" له‌ڕاستیدا نازانم داخۆم بڵێم سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچووی حكومه‌ته‌كه‌ی باشوری كوردستان یان سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان یانیش نا باشتره‌ بوترێت سه‌رۆكه‌ هه‌میشه‌یه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی!.
دەوڵەت 
ئه‌وه‌ی برا عه‌ره‌به‌كانمان پێی ده‌ڵێن دوله‌، "دارایی، سامان، ماڵ"؛ وشەی ھاوسەنگی کوردی دووگەل-ە) بریتییە لە دارایی و سامانی سیاسیی خەڵکێکی ڕێکخراو لە ھەرێمێکی دەورگیراودا. دەوڵەت پلە و پایەی سیاسیی خەڵکە، جڤاتێکی سیاسیی ڕێکخراوە کە لەژێر سێبەری حکوومەتێکدا دەژی. لێرەدا، دەوڵەت ھەمان کۆمەڵگەی سیاسی-یە کە لەپاڵ کۆمەڵگەی مەدەنیدا ڕادەوەستێ.
دەوڵەتان بۆیان ھەیە سەروەر بن، واتە بتوانن بەکارگرتنی ھێز بە جۆرێک بۆ خۆیان پاوان بکەن و پشت بە خۆیان ببەستن و بوونیان گرێدراوی ھێز یان دەوڵەتێکی تر نەبێ. زۆرێک لە دەوڵەتان دەوڵەتی یەکگرتوون (ئەیالەت و ویلایەت-یشیان پێ دەوترێ) و بەشداریی یەکەیەکی یەکگرتوو دەکەن، وەکوو ئەیالەتەکانی ئەمریکا. ھەندێک لە دەوڵەتانیش پاڵبەستوو بە دەوڵەتانی دەرەکین.
(جۆرەکانی دەوڵەت، دەوڵەت شار، دەوڵەتی لاسار، دەوڵەتی ئازاد، دەوڵەتی پۆلیسی، دەوڵەتی جەنگی، دەوڵەتی کاتی)
ڕوانگە فەلسەفی و سیاسیەکان بۆ دروستکردنی دەوڵەت فرەن، ئەما هەموویان لەوەدا کۆکن چێکردنی دەوڵەت لە خۆیدا ئامانج نیە بەڵکو دەوڵەت میکانیزمی تەحقیق کردنی کۆمەڵێک ئامانج و بەهای ترە.
نه‌گبه‌ترین و فاشل ترین جۆری کارکردن بۆ دروستکردنی دەوڵەت، دیسکۆرسی(گوتار)حیزبی و پاگەندەی کەسیە، گرنگە ئەوەش پشتراستکرێتەوە کە ئالیەت و میکانیزمی دروستکردنی دەوڵەت هیچ هێزو کەسێک چەندە توانا داربێت ناتوانێ ئەم ئەرکە جێ بەجێ کات، ئەم نەگۆڕە لە کۆنەستمان جێگیر بێت چێکردنی دەوڵەت کە لێرە ناونرا، (ڕاگەیاندنی دەوڵەت ). کاری دەزگاو دەمەزراوە ڕه‌سمی و کاری پێکەوەیی، هه‌ره‌وه‌زییه‌، ئامادەیی نەتەوەیە بۆ ئەم پرسە چارنوس سازە نەک هێزو لایەنێک !
زەرووریه‌تی دەولەت چیە؟
لە ڕوانگەی چینایەتی؛
لینین بە ئیلهام لە مارکس دەولەت بە میکانیزمی دەستی کەمینەی چەوسێنەر ئەزانێت بۆ بە ژێردەستە هێشتنەوەی چەوساوەکان، بۆیە لە کۆتایی دا ئەبێت دەوڵەت نەمێنێ هەر کاتێ گەیشتین بە کۆمۆنیزم ئەرکی دەوڵەت کۆتایی دێت چونکە چینایەتی نامێنێ و ڕەوایەتی دەوڵەتیش لەگەڵ دوا قوناغی سۆسیالیزم، کە کۆمۆنیزمە شەرعیەتێک بۆ دەوڵەت لە ئارادا نابێت، بەکورتی لە ڕوانگەی چینایەتی سۆسیالیزم لە باشترین حاڵەت دا دەولەت دۆخێکی کاتییە، نەک هەمیشەی !
ئەنارشیستەکان واوەتر ئەڕۆن، روانگەیەکی نه‌رێنیان بۆ دەولەت هەیە هیچ زەروورەتێک لە دەوڵەت و دەزگاکان نابینن، تەنانەت لەباری تیۆری دەژایەتی سەر سەختی هەرجۆرە، دیسپلینێک دەکەن، دەزگا کومەڵایەتیەکان وەک سەندمی ئازادی نه‌ویستنی مافی سروشتی مرۆڤ ئەزانن. 
وەسفە فەلسەفیەکەی هێگڵ، دەوڵەت بە کامڵ بوون باڵغ بوونی مێژو ئەزانێ دەولەت لای هێگڵ یەک سانە بەفەلسەفەکاری لە ڕوانگەی ئەو سەر لەبەری مێژو مێژووی دەوڵەتە.
له‌دیدی فه‌یله‌سوفه‌كورده‌كه‌ی باكوری كوردستانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت چیه‌؟ ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له‌ پراکتیکدا بوونی هه‌یه‌. به‌مانایه‌کی تر له‌ڕێی ئه‌و خه‌ڵکانه‌وه‌ که‌ به‌پێی پره‌نسیپه‌کانی ده‌وڵه‌ت کار ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یه‌ ئه‌نجامگیریی ئۆجالان له‌مه‌ڕ پرۆسه‌ی شارستانیه‌ت وه‌ تێگه‌یشتنی فۆکۆ له‌ خودگه‌رایی وه‌ک خۆ قایل کردن له‌ فۆرمه‌ وردیله‌ و زه‌به‌لاحه‌کانی تێڕوانین. ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌کی تاقانه‌ نیه‌. مه‌کینه‌یه‌کی زه‌به‌لاح نیه‌ له‌ حکومه‌ت و پۆلیس و دادگا و سه‌رباز پێکهاتبێت. ده‌وڵه‌ت کۆمه‌ڵیک فۆرمی جیاواز ده‌گرێته‌ خۆی، وه‌ک کاریگه‌ریه‌کانی حه‌قیقه‌ت و پێوانه‌ ستراتیژیه‌کان. له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت بیرۆکه‌یه‌ به‌گوێره‌ی کرده‌ی هه‌ر ئینسانێک که‌ خۆیان ده‌خزێننه‌ نێو په‌یوه‌ندی واقعیه‌وه‌. ده‌وڵه‌ت ئایدۆلۆژیایه‌ (جیهان بینی) ئه‌م تێڕوانینه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت بنه‌مای پێشنیاری ئۆجالانه‌ بۆ سۆسیالیزمی دیموکراتیک. ئه‌مه‌ ڕامانی ئۆجالانه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ده‌وڵه‌ت ره‌د ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌جه‌نگی به‌رگری و خۆپارێزیدان به‌رامبه‌ر چه‌پۆکی ده‌وڵه‌ت.
(هه‌رێم) له‌ ئایدیای مه‌سعود به‌رزانییه‌وه‌ ده‌بێت چیبێت!؟  سۆسۆ لۆژیای بێكاری، بێ كاره‌بای، بێ ئاوی و بێ موچه‌ی دژایه‌تی كردنی ڕاسته‌وخۆ و به‌ناڕاسته‌وخۆی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌ كورده‌كان و هێرش كردنه‌سه‌ریان، گۆڕینی مانگه‌كانی ساڵ له‌ سی ڕۆژه‌وه‌ بۆ 90به‌ره‌و ژوور! داخستنی سنوری نێوان رۆژ ئاواو باشور، باشور و باكور، شه‌رعییه‌ت نه‌دان به‌ تاكه‌ په‌رله‌مان و ده‌ستورێك، ئه‌مانه‌ش نمونه‌ی دڵۆپێك ئاوه‌ له‌ده‌ریایه‌ك كه‌باسم كرد بیر و ڕامانی سه‌رۆك هه‌رێمێكی وه‌ك باشوری كوردستانه‌ بۆ‌ هه‌رێمێكی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌ر شیكاری بكه‌ین بۆده‌وڵه‌ت ده‌بێت چیبنوسریت! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌میشه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی بێت!.
دەوڵەت کە میکانیزمی بەدیهێنانی یاساو ئازادی و مافە، هەڵگری تەنهایی و هەست بە شکۆ کردن و ئینتیماکردنە بۆ ئەو چوارچێوەی کە تخوبی تۆ لەگەڵ ئەوانی تر جیا ئەکاتەوە، لێرەدا گرنگە شفرەکانی ئەو ڕازە گوماناویە ئاشكرابكه‌ین کە ترسی لەو ڕیسکەدا کە دروستکردنی دەوڵەتە، مادام حکومەتی هەرێم نموونەی دەسەلاتێکی کەموو کورتە لە ئه‌زمونی چەندین ساڵەی دا، نەی توانیوە لایەنی کەمی داد پەروەری سەروەری یاسا، تەحقیق کات، ئەوا دەوڵەتیش لە سایەیی ئه‌واندا شتێک نیە قسەی لە سەربكریت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە