کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌كی‌ هه‌ولێریانه‌ بۆكاك كۆسره‌ ڕه‌سوڵ

Sunday, 12/07/2009, 12:00


به‌داخێكی‌ زۆره‌وه‌ كه‌هه‌لوێستی‌ ئه‌مجاره‌ت به‌رانبه‌ربه‌وهه‌موو جوامێرییه‌ی‌ رابوردوت ده‌بیننین، هه‌موومان سوێندمان به‌سه‌ری‌ تۆ ده‌خوارد، نه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پیاوێكی‌ بالا بلندبوویت‌وبه‌قه‌ولی‌ ئیرانی‌ قه‌شه‌نگ بوویت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌‌ مه‌ردوجوامیر‌وئازابوویت، به‌تایبه‌تیش له‌به‌رانبه‌رنیشتمان فرۆشان‌وخۆفرۆشان، له‌به‌رانبه‌رئه‌وحزبه‌ی‌ 32 جار به‌31 ئابه‌وه‌ خیانه‌تیان له‌م گه‌له‌ مه‌زلومه‌كردووه‌، نه‌ك هه‌رخۆیان كوردیشیان فرۆشتووه‌، له‌به‌ر هه‌ندێ‌ نه‌ده‌بوونه‌ده‌شیاوهه‌رگیزنه‌ده‌شیا، ئێستاش وا ده‌زانم خه‌ونه‌ كه‌ تۆ خۆت راده‌ستی‌ كوڕانی‌ بنه‌ماله‌ی‌ به‌رزانی‌ كردبێته‌وه‌، قه‌تم به‌بیردانه‌هاتووه‌ تۆ ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌رانبه‌ر پاره‌و پول‌ولاوازبیت، قه‌تم به‌بیردانه‌هاتووه‌ كاك كۆسره‌ت تۆ به‌وهه‌موو جوامێری‌‌ومه‌ردایه‌تیه‌ته‌وه‌، به‌وهه‌موو رابوردووه‌ قاره‌مانیه‌ته‌وه‌ به‌داوای‌ لێبوردنی‌ زۆره‌وه‌ (ببیته‌ زورناژه‌نی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌) ئه‌رێ‌ پێمناڵیی‌ ئه‌مه‌ت چۆن كردو چۆن توانیت به‌سه‌رخوینی‌ ئه‌وهه‌موو شه‌هیدانه‌وه‌ به‌پێشچاوی‌ دایكانی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌پێشچاوی‌ قوربانیانی‌ 31ی‌ ئابه‌وه‌هاوراربكه‌یت ده‌نگ بده‌نه‌ مه‌سعودبارزانی‌ بده‌ن ئه‌رێ‌ پێم نالێی‌ ئێستا تۆ چ به‌ شه‌هید حه‌سن كویستانی‌ ده‌ڵی‌ ؟ پێمناڵێی‌ له‌گه‌ڵ ته‌حسین شاوه‌یس جیاوازیتان چییه‌..؟ 
گه‌لێك به‌داخه‌وه‌ كاك كۆسره‌ت.
تۆ به‌مه‌ردایه‌تی هێنات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشگه‌زنه‌بییه‌وه‌ به‌نامه‌ردی‌ ده‌چییه‌ ژێرگڵ .. كورانی‌ به‌رازانی‌ به‌نامه‌ردی‌ ده‌تكوژن سوك ‌و ریسوات ده‌كه‌ن .. 
كاك كۆسره‌تی‌ به‌رێز... ئێوه‌ زۆرتان چاوپۆشی‌ لێكرا ، حه‌یف له‌گه‌ڵ كورانی‌ بنه‌ماله‌ی‌ خیانه‌ت حه‌شر بكرین، حه‌یف له‌گه‌ڵ ئه‌وان حساب بكرین.. نزارخه‌زه‌رجیتان رزگاركرد دلمان نه‌هات دلتان بشكێنین. شیخ جه‌عفه‌ری‌ كۆنه‌ پارێزگارتان رزگاركرد دڵمان نه‌هات قسه‌ت له‌قسه‌دا بكه‌ین ..
ئه‌وا ئه‌مجاره‌ تاوانبارانی‌ 31 ئاب رزگار ده‌كه‌ن ئه‌مجاره‌ نه‌ك دلمان دێت قسه‌تان له‌قسه‌دابكه‌ین ، ئه‌گه‌ر بۆمان لوا ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی‌داین، پێكه‌وه‌ له‌ گۆرتان ده‌نێین تكایه‌ هه‌تا پێمه‌ره‌و خاكه‌نازی‌ جه‌ماوه‌رنه‌هاتۆته‌ وێزه‌تان تكایه‌ وه‌ره‌وه‌ ناو به‌ره‌ی‌ گه‌ل تۆو خیانه‌تی‌ 31 ئاب كوجا مه‌رحه‌با تۆ به‌رپه‌رچی‌ 31 ئابت دایه‌وه‌ كاك كۆسره‌ت تۆ نه‌تهێشت خیانه‌تی‌ 31 ئاب به‌ناخماندا شۆربێته‌وه‌ .. ئه‌ی‌ ئێستا چۆن‌و به‌چ رویه‌كه‌وه‌ ده‌چیه‌ سه‌رگۆری‌ شه‌هیدان‌و فاتیحا له‌سه‌ر گۆریان ده‌خوێنی‌ .. تۆبلێی‌ ئه‌مه‌ خه‌ون بێت یان راستی‌..
گۆران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە