کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌نابی‌ سه‌رۆك! ‌و زورنا ژه‌نه‌كانی‌ شه‌روئاشتی‌ راستیان فه‌رموو...

Thursday, 25/06/2009, 12:00


ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و به‌ناو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ كاسه‌لیسه‌كانی‌ خۆیان‌و هه‌ندێك رۆژنامه‌نوسانی‌ تر كۆبووه‌، له‌و ته‌شریفاته‌دا میوانه‌كان ترسنۆك‌و خاوه‌ن مالیش زۆر به‌كه‌یف خۆش بوو، رۆژنامه‌نوسه‌ زورنا ژه‌نه‌كانی‌ شه‌روئاشتی‌، ئه‌مرۆ میوانی‌ به‌رقاپی‌ سه‌رۆك بوون له‌گه‌ڵرێزم بۆ هه‌ندێكیان كه‌ زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆریان له‌ رۆژنامه‌نوسه‌ كاسه‌لێسانه‌ بوون‌و قسه‌كانیان داوی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرد‌و ئه‌وه‌ی‌ له‌خۆ گرتبوو سنور بۆ رۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌كان دابنرێت‌و ده‌ستور تێپه‌رێندرێ‌ ..
ئه‌گه‌ر مه‌سعودی‌ بارزانی‌ له‌پاش 31ی‌ ئاب‌و شه‌ری‌ ناوخۆ باسی‌ له‌ دیموكراتیه‌ت‌و ته‌بایی‌ نه‌كردایه‌ ره‌نگه‌ بیتوانیبایه‌ خه‌ڵكانێكی‌ ساده‌و ساویله‌ هه‌لخه‌له‌تێنێ‌، ئه‌گه‌رجه‌نابی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ به‌ته‌نیشت سه‌رۆقادری‌ جنێوفرۆشه‌وه‌ ئه‌وقسانه‌ی‌ نه‌كردایه‌‌و باسی‌ ریزو ئیحترامی‌ نه‌كردایه‌ ئه‌وا ره‌نگه‌ پیاو سه‌رێكی‌ ئه‌شهه‌دو بیلای‌ بۆ راوه‌شاندایه‌، ئه‌گه‌ر میوانه‌كانی‌ جه‌مال عه‌بدوڵا‌و ئازادی‌ حه‌سیب قه‌ره‌داغی‌‌و عومه‌ر فارسی‌ كۆله‌وارو ئه‌وی‌ ترو بازرگانه‌كانی‌ وشه‌ نه‌بوونایه‌ ده‌مانگوت راسته‌ كابرا له‌مه‌ولا ده‌یه‌وێت خۆی‌ چا بكات‌و ده‌یه‌وێت ببێته‌ سه‌رۆك.. به‌ڵام كاتێك رۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌كان بایكۆتیان كردووه‌و بێجگه‌ له‌چه‌ند خۆ فرۆشێك كه‌سی‌ تریان داوه‌ت نه‌كردووه‌ سه‌رۆك هه‌رچی‌ ووت بۆخۆی‌‌و ده‌روێشه‌كانی‌ وتیان .
ئه‌رێ‌ برا ئێوه‌ ئه‌م گه‌له‌ به‌چی‌ ده‌زانن ..؟ ئه‌ی‌ مام جه‌لال له‌ قاموسی‌ ئێوه‌دا له‌لای‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئازایانه‌ی‌ ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌متدا نوتقیان له‌ خۆیان بریبوو جه‌لالی‌ كاره‌با دزنه‌بوو؟ ئه‌ی‌ به‌رێزتان له‌فه‌رهه‌نگی‌ به‌شیكی تریان جاشی‌ كلك زه‌رد نه‌بووی‌ كه‌چی‌ هێشتا ئێوه‌ خه‌ریكه‌ قه‌رزاربارمان ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ ئازاد ده‌لین جنیو فرۆش دیاره‌ ئیوه‌ راست ده‌كه‌ن چونكه‌ مه‌نتقی‌ ئیوه‌ وه‌ك كه‌مه‌ی‌ گۆچان خواره‌ ئه‌وه‌ی‌ جنیو فرۆش نه‌بیت رۆژنامه‌ نوس نیه‌، ئه‌وه‌ی‌ جاش نه‌بووبێ‌ شۆرشگیر نیه‌ .. ئه‌گه‌ر به‌رابوردوی‌ ئێوه‌ بێت ئێمه‌ هه‌له‌ین‌و ئێوه‌ راستان فه‌رمووه‌ .
گۆران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە