کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردارى سعید ێۆفى دواى 24 ساڵ لە شەهید كردنى ئەگەرێتەوە هەولێر

Monday, 20/06/2011, 12:00


ئێوارەیەك بەر لە تاریك بوون لە دوورە وە تارماییەك بە دیار كەووت ووردە ووردە نزیك بۆوە تا گەیشتە بەردەمم كە سەیرم كرد گەنجێكى باڵا بەرز و لاوازبوو بە خۆیو و كورتەك و شەڕواڵێك و پشتێوێنێكى قاوەیى و تاخمە تفەنگێكى (حاجى مجید) و كڵاشینكۆفو حەفتاو پێنجى یەكەوە زەردەخەنە لەسەر لێوەكانى بوو سڵاوێكى كردو منیش تێ رامام و پاشان سڵاوەكەم وەرگرتەوە فەرموم لێكرد و چوینەوە ماڵ و وتم: تۆ كێى و لە كوێوە هاتوى؟ هەناسەیەكى قوڵى هەڵكێشا و وتى: براكەم بە ڕەنگ من ناناسى بەڵام لەوانەیە ناوم بزانى، من (سەردار)م! ئەو سەردارەى 24 ساڵ لەمەوبەر شەهید بووم! ئێستا دواى ئەو هەموو ساڵە بە خەیاڵیش بێت یان بە خەون دەمویست بزانم شار چى لێ بەسەر هاتووە؟ منیش حەپەسام و دواتر هاتمەوە سەر خۆم ووتم: من چیم پێدەكرێت بۆتى بكەم؟ لە وەڵامدا وتى: هیچ. تەنها تا ناوشار ئەگەر بتوانى لەگەڵم بێیت، وتم: باشە، بەیانى بە بێ چەك لە دارەتوو چوین بۆ ناو هەولێر هەر سەرەتا لە رێگا سەیرێكى رێگاى كەركوكى كردو وتى: ئەزانى لێرە لەگەڵ هاورێكانم دوو رەفیق حیزبى گەورەمان بە سزاى گەل و شۆڕش گەیاند،پاشان كە گەیشتینە پێش مەڵبەندى (3) سەیرى كردو خوێندیەوە زۆر دڵى پێ خۆش بوو، لە ترافیكەكەى پێش مەڵبەند وەستاو سەیرێكى چوار ریانى كرد بە ناوى شەهیدێكى پارتیەوەیەبوو هیچى نەوت، پاشان بەرەو بازار رۆیشتین گەیشتینە نزیك یاریگاى هەولێر بینى نوسراوە یاریگاى (فەرەنسۆ هەریرى) وتى: ئەرێ ئەو شەهیدە كێیە؟ منیش وتم: شەهیدى پارتیە، هێشتا لەوێ تێپەڕ نەبوبوین وتى بوەستە! منیش وەستام هاتە خوارەوە و لەسەرى كۆڵانەكە سەیرێكى پردەكەى لاى ماڵى محافزى كۆنى هەولێرى كردو و وتى:ئێستا کیی لێیه‌؟ ، وتم: ئێستا سه‌فاره‌تی ئه‌ڵمانیای لێیه‌ و به‌کرێ له‌گه‌وره‌ترین دزو تاڵانچی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود:دکتۆر رۆژ'یا گرتووه‌!. دریژه‌ی دایی وتی: من و ئەیوب و بەختیار لێرە لە پارێزگارى هەولێرمان دا ئەو رۆژەم بیر ناچێتە وە یەكێك لە رۆژە هەرە خۆشە كانم بوو چونكە پارێزگاری ئەو كات بە كە یفی خۆی كەوتبوە وێزەی خەلكی ئەو شارە خۆشەویستە بەراست وبەچەپ خەڵكی دەگرت و دەكوشت بۆیە ئەو رۆژە سنورمان بۆ دانا خڵتانی خۆێنمان كرد، دواى سەركەوت و وتى بە لاى قێرى شمالدا برۆ پێش ترافیك وتى: ئاى ئە لێرەش لە زەمانى حكومەت! خاڵى پشكنینمان بە جلى سەربازیەوە داناوە، دواى ڕووى خۆى سوراند و بینى پەیكەرێك بەرامبەرێتى وتى ئەمە كێیە؟ وتم (موسى عەنتەرە) ئەڵێن رۆژنامە نوسێك بو به‌ده‌ستی فاشسته‌کانی تورک و ئاغاکانی مه‌سعود له‌ دیاربه‌کر شه‌هیدکرا.دواى بەلاى راست دا ئاورى دایەوە مخفرى ئیسكان دیار بوو پێكەنى وتى ئەزانى رۆژێكیان من و ئەیوب شەڕمان بوو لەسەر ئەوەى كامەمان ( RBJ)یەكە بە مخفرەوە بنێین، سەركەوت و شەستیو و شەستى بە ڕێگادادەڕۆیشتین هەر چەند مەترێك و باسى چالاكیەكى خۆى و هاورێكانى بۆ دەكردم كە چۆن لە هەشتاكان نەیان هێشتوە رێژنەى گولەكان لە هەولێر دەنگیان ببرێت، وتى بمبە لاى معسكرى هەولێر كە چوین سەیرى كرد پاركێكى زۆر خۆشە وتم ئەوە پاركى شەهید (سامى عبدالرحمن)ە وتى ئەوەش شەهیدى پارتیە، وتم بە ڵێ گووتم حەزدەكەى پەرلەمان ببینى؟ وتى بەڵێ، بەوێدا بردمەوە زۆر دڵى پێ خۆش بوو، بەڵام دواى سەیرێكى كردم وو تم ئەڵێى بێتاقەت بوى؟ وتى زۆر دڵم خۆشە كە ئەبینم كوردستان ئاوا پێشكەوتوە حكومەت و پەرلەمانى هەیە كە ئێمە لە پێناویدا خۆمان بەخت كردن بەڵام ئەوەى دڵم توند دەكات لە كاتێكدا ئێمە لە هەشتاكان تا 87 تاكە مەفرەزەى یەكێتى بوین لە ناو جەرگەى شارى هەولێر بەعسیەكانمان بە سزاى گەل ئەگەیاند شوێنێ لەو شارە نەمابو شوێن گولەى ئێمەى پێوە نەبێت، بەڵام بەداخەوە هەمو رێگاو پەیكەرەكان و پاركەكان هیچیان بە قەد تۆزێكى ئێمەیان بۆ ئەم شارە نەكردووە كەچى ناوى ئێمەش لە ناو ناوی سەربازە وونەكان دایە و كەس باسمان ناكات ووەك ئەوە وایە تۆ خانوویەك دروست بكەی كە تەواو بوو كەسێكی تر بێتە ناوی بڵێ من دروستم كردووە بۆیە من دەڵێم ئەوەى من و هاورێكانم كردومانە بۆ ڕۆڵەكانى ئەم گەلە و شارى هەولێر كردومانە بۆیە هەرلەپێناویشیدا گیانمان بە خت كرد، وتى لێرە بوەستە هاتە خوارەوەو چەك و تاخمەكەى بەستاو وتى ئیتر من دەگەرێمەوە، لێرە وێستگەكەم كۆتایى هات، لە پڕ وەك بروسكە لە چاومدا وون بوو منش كاتێك خەبەرم بۆوە زۆر بێتاقەتى شەهیدەكە بوم چ شەهیدێك ئەوەى بۆ شارى هەولێر كردبێ حەقە بە یەكێتى و پارتى و حیزبەكانى تریش كڕنوشى بۆ بەرن چنكە ئەو ئەوكات بۆ كوردی كردوە نە بە تەنها بۆ یەكێتی حە قە حكومەتی هە رێم بۆ رێز لێنانیان لە هەموو شارەكان ناو نانی شە قاموو دروست كردنی پەیكە ر لە سەر ئە ساسی قارەمانیەتی ئەو كەسەبێت كە چی بۆ ئەو شارە كردووە لە شارەكەی خۆی پەیكەری بۆ بكرێت نەك هە موو شە قامە كانی هەولێر شەهیدی پارتیبن لە گەل ئەو پەری رێزم بۆ شە هیدە كانیان بە ڵام شەهیدانی یەكێتی دەبێت پشكی شێریان هەبێت وە شەهیدانی شیوعی .شوشیالست.حزبە كانی تریش .خۆزگە پەرلە مانی كوردستان بە یاسایە ك ئەم رێزگرتنە یان لە شەهیدان رێك دەخست و بۆ ئەوە ی شەهیدی قارە مان و شەهیدی قارەمانتر شوێنی شایستەی خۆیان هەبێت.بۆ ئەوەی هە میشە لە بیرە وەریمان بمێنەوە .لە كۆتاییدا سە ری رێزوو نەوتزش بۆ هە موو شەهیدانی كورستان دادەنەوێنین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە