رۆژی 10/3/2016 مەسعود بارزانی کۆنە سەرۆکی هەرێم، پاش ئەو هەموو تاوانەی بەرامبەر بە کوردە یەزیدییەکانی شەنگال کردی، لە بۆنەی دەرچوونی کۆمەڵێک لە ئەندامانی پارتی بە چەند قسەیەک خۆی نمایشکرد، نازانم چی وام لێدەکات کە بینینی مەسعود بە جلی کوردییەوە، زیاتر نیشانەی ساخەچیتی تێدا ببینم و بڵێم هەمیشە بۆ بازرگانیکردن بە کێشەی کوردەوە لەو کاتانەدا لەبەری دەکات، بەتایبەتی لەسەردانەکانی بۆ تورکیا.سەرەتای قسەکانی مەسعود بەوە دەستی پێکرد گوایە ئەو پۆلە پارتیانەی لەو خولەدا دەرچوون خۆیان...