کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەرگی ئازادی لەکەرکوك لەنێوان یەکێتی پارتیدا

Sunday, 12/06/2016, 23:01


زۆرنن ئەوانەی خەون بە پاڵەوانە بوون دەبینن، بەڵام ئەو خەونە هەر لە کردارەکانی  ڕۆژانەیاندا دەبێتە بڵقی ئاو،چونکە ناکرێت یاریزان نەبیتو بڕۆیی لەوپیشەیە یاری بکەی،ناکرێت خۆت بە پاڵەوان دابنەی،بانگەشەی هاوشێوەی (محمدعلی کلای) بکەی  ئێ خۆ ناکرێت نوسەر نەبیت،خۆت بکەی بە نوسەر،وەك ئەوەی پارتی و یەکێتی مێگەلێ کیان لەم شێوەیە دوورست کرد ئەم وێنەیە ڕێك لە کوردستان و کەرکوك ئەوەی ئەگەزەرێت،لەبەرئەوە لەم چەند ڕۆژەیە ئەوەی لەسەر مەولود کەرکوکی چالاکەوان کرا هیچی کەمتر،نیە لەو تەڵقینە بۆ ئازادی کرا بەتایبەتی یەکێتی نیشتیمانی لە پەیڕەو پڕۆگرامەکەیان بۆ ئازادی دانراوە،بینیمان جیان کرد بە ئازادی،بیروڕاو،گەیاندنی ڕاستیەك بۆ میلەتێك،ئێستا لە ریزی پێشەوەی هەژارانی دونیا،وەك وڵاتانی (سریلایۆن،سریلانکا،پۆرما)
حزبێك پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەکرد لە بواری ئازادی بیڕا لەپێش حزبە ڕکابەرەکەیەتی کە(سەردەش،عبدل ستار،سۆڕانی)کەئەم دووانەیان لەو شارە بوونە قوربانی بە دەست جەلادەکانی پارتی،تەنها لەبەرئەوە لە گەیاندی ڕاستی بێدەنگ نەبوون، ئێستاش یەکێتی بەرپرسەکەنانی لەو شارە کارەکانی برادەرانی ئەو لایان تەواو دەکەن،کارێك پێشتر لەوپلەیە گەیشتە ئەو پەرێ بێ مۆڕاڵی،چون ئەوەی بەرامبەر مەولودی چالاکەوان کردیان لەوشارە،ئەمە هەمان کارە بۆ بێدەنگ کردن،تەنها لەبەر ئەوەی لەبەرامبەر دزینی سامانی ژێر زەوییەکەی(نەوت گۆگرد)وەکو کاڵا بەر پرسانی یەکێتی خەریکی بازرگانی کردنی سامان کەرکوك نەوتەکەی هەڕاج دەکەن،ئەویشی قسە بکات بەو دەردەی دەبەن کە بە مەولودیان کرد،مەولود سۆرانێکی ترە کەرکوکیەکان خەریکن بێدەنگی هەڵە بژێرن لێ،کە لە جیاتی هەموو هاولاتیان بەدەنگی بەرز هاوار دەکات نا بۆدزنی سامانی شارەکەم،نا بۆ هاراج کردنی نەوتی شارەکەم نا بۆ نوێنەرایەتی کردنی بەر پرسە دزو گەندەڵەکانی شار،نانانا بۆ هەژارکردنی منداڵی شەهیدەکانی شەڕی داعش،بەڵێ بۆ ئاشکراکردنی سندوقی پارەی شار،کەچی ئەو حزبەی خۆی بەنوێنەری شارەکەی دەزانێت،ئێستا خەریکی خەفەکردنی ئەو دەنگەن لەبەرامبەر ئەو مەلاین دۆلارەی لە شەریکەی (نەوتی باشور ،بای حەسەن،زەم بوور) بەر پرسە یەکەمەکانی یەکێتی،پارتی لە شار هۆکاری ئەو گەندڵیە بێ شومارەی بە ناو فرۆشتنەوە کەوتنەتە وێزەی خەڵك،دەنگە ئازادەکانی وەکو (مەولودو شاڵاو،لەتیف)لە هەر شۆنێك دەنگیان بەرزکەن ئەمان لەو بەڕاڵەخانەی بەناو میدیای کوردی حزبی خەریك، بێدەنگ کردنی ئەم دەنگە ئازادانەن دەکەن ئەوەتا ڕۆژێك(شاڵاو،لەتیف)برینداردەکەن بەتەبشیرکردن، رۆژێ مەولودی چالاکەوان دەڕفێنن،تەنها لەبەر ئەوەی دزگەورەکانی شار،شەریك لەگەڵ مستەشارەکان،گەورەکانی ئێستای نەوت،کە لەرابردوو خەریکی تاڵانکردنی شۆنەوارەکانی شارەکە بوون،جاوەرە ئەمانە نوێنەری وڵات بن،بازرگانی کەیسی یەکەمن لە نەوت ئەوەش قسەبکات هاوشێوەی مەولود سەرەتا لە قاچی،هەر نەوەستا دواتر زمانی،تیرۆرکردنی،لە سایەی سەر ئەمانەوە وڵات بووە وێرانە،نیشتیمان بووە کەلاوەکەی مستەر تەنها دوو کەس دەیبات بەرێوە، پیاوێکی،خوێری پیاوێکی چەتە دووشت دەزانێت باخەڵو ناوگەڵ،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە