هاتووم تالێت بپرسم
Thursday, 25/08/2016, 19:45
بهجانتایهكی پڕ لهپرسیار
پڕ لەچەقۆ و گوللە و بزمار.....
هاتووم تا لێت بپرسم:
من، کەئایهتی ڕووناکی بووم
لەناو باخەکانی عەددهم!
من، کەههڵگری تۆوی پاکی یەزدانی بووم
لەهێلکەدانی مرۆڤ!
ئەی بۆ بەهەزاران تاوانی ڕەش
لەخاچ ئەدرێم؟
بۆ بەردەباران ئەکرێم؟
نیشتمانم!
تاکەی بەشی من لەتۆ
کۆڵانە داخراوە کان و
پردەڕووخاوەکانە؟
لەهەموو ڕێگاکانتا
فەڕشی تاریکی ڕاخراوە!
بۆ هەر ئاسمانێکت ئەڕوانم
کۆتری سەر بڕاو ئەبارێ....!!
ڕووبارەکانت پڕن لەماسی مردوو!
باخەکانت پڕن لەگوڵخونچەی وەریو!
ئااای خودایه
چەن کوشەندەیە ئەم دۆخە
!فریشتەکان لەترسا دڵی خۆیان كوشت
پارچە پارچە بوو ژیان...!
سەیرکە چۆن ڕێگاکان بزمار ڕێژ کراون!
چۆن نیگاکان پڕن لەچەقۆ!
چۆن دەستەکان پڕن لەتهناف!
بۆ خنکاندنی تۆ!
ئەی ژن!
ئەی کورەی ئاگر و ئەوین!
چەندە ورەت بەرزە!
بەم هەموو مەینەتەوە!
ئارام ئارام هەنگاو ئە نێی بەرەو ڕووناکی!
ئاڵات:
دوو مەمکی بڕاوی سەکینە و
دیوانە کریستاڵییەكهی مەستورە و
هیممەتی گوڵتان كشناكه!
توێشووت گۆرانییەکانی فەتانەو
ئایشە شانە!
بەڵێ، ئەی نیشتمان!
ئێمە لەلێواری مەرگا ڕاوەستاوین!
هەزار لقین!
ڕیشەمان لەناخی زەویا داکوتاوە!
دڵمان تەژیە لەئهوین
هەنگاومان پڕە لەورە
چەشنی "ئاسن "
تا زیاتر بکەوینە ژێر چەکوشی ئازارەوە
چاکتر ئە بین بە "پۆڵا ".
بانه
کانی
لەژمارە (٥٥)ی گۆڤاری تەواردا بڵاوکراوەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست