وەزیرى تەندروستى بە بودجەى تەندروستى قوماریكى ترسناك ئەكات (بهشی یهکهم)
Saturday, 29/09/2012, 12:00
سەرەتا بەرلەوەى بچمە سەر باسەكەم وەزیرى تەندروستى لە دیمانەیەكى لەگەل تیڤى ئێن ئارتى ووتى یەكیك لە ئاستەنگەكانى بەرەو پێش چوونى سیستەمى تەندروستى كەمى بودجەیە و بە هۆكاریكى سەرەكى دانا لە بەردەم بەرەو پێش نەچوونى سیستەمەكە , منیش له وهڵامێکی کورتدا دهڵێم: سەیرو سەمەرە لەوەدایە لەو بودجە كەمدا ئەم گەندەلیانە دەكات ئەى ئەگەر بودجەكە وەكو بودجەى تەندروستى ئوردن و ئەمەریكا و بەریتانیا لێ بكرێت ئەوە دەبێت چى لە بودجەكە بكات؟ ئەمەش لینكى چاو پێكەوتنەكەیە:
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=20829 ئەنجامى یارى نێوان كومپانیاى گەڵاڵە و وەزیرى تەندروستى:
كاتێك هەواڵى ئیمزاكردنى گرێ بەستیكى تەندروستیم خوێندەوە لەسایتى خەندان چەند مانگیك بەرلە ئیستا كە گرێ بەستیك ئەنجام دراوە بە برى 7116000000دینار بەمەبەستى دابین كردنى ئامێرێك بو نەخۆشخانەى شێرپەنجە كە بەپیى هەواڵەكە لەوجورە ئامێرە لە عیراقدا نییە ...ئەمەش لینكى هەوالەكە:
(http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=35303&Jor=1) زۆر دلخۆش بووم هەردەمویست لە دەرفەتیكدا لەنوسینیكدا دەستخۆشى لەوەزیرى تەندروستى بكەم بۆ ئەو هەوڵە دەگمەنەى خزمەت كردنى كەرتى تەندروستى بەلام مەخابن ئەوەى لەپەشتى پەردەوە ئەكرێت یارییەكى ترسناكە و هیچ جیاوازى نییە لەگەڵ قوماركردندا ئەو گەندەڵیەى لەم گرى بەستەدا دەركەوت كە لەخوارەوە بەخاڵ هەمووى روون دەكەینەوە شایەنى ئەوەیە وەزیرى تەندروستى ئیستا و كۆنە بەڕێوەبەرى گشتى جاران و هەموو ئەو ستافەى لە پارێزەرو پزیشك و هونەرییەكان لەسەرى راپێچى دادگا بكرێن وكۆمپانیاكەش بخرێتە لیستى رەشەوە.
بەرلەوەى گەندەڵیەكان ئاشكرا بكەین لەمینبەرى كوردستانپۆستەوە دەستخۆشى لەهەموو ئەو بەڕێزانە ئەكەین كە دلسۆزانە لەخەمى داهات و بودجەى تەندروستیدان هاوكارییان كردین لە گەیشتن بە حەقیقەتى ئەم گرێبەستە.
گەندەڵییەكانى گرى بەستى نیوان تەندروستى و كۆمپانیاى گەڵاڵە:
1- ئەم گرىبەستە بەبێ مناقێە كراوە واتە تەنها بەرهەمى ئۆفەریكى كۆمپانیایە كە پێشكەشى تەندروستى كردووە دیارە كۆمپانیاكان ئەم جۆرە میپۆدە بەكاردینن بۆ هەلخەلەتاندنى دەزگا حكومیەكان ئۆفەریكى دەگمەن و پڕ لە ئیغرا لەو بابەتەى لە كوردەواریدا ئەلێن (دۆم بێت و كڵاش بۆخوى بدروێت) پێشكەش ئەكەن ئەو دەزگایەش بەپەلەو نەزانانە ئەو ئۆفەرە دەنیرَیت بۆ لایەنى پەیوەندیدار تا ڕەزامەندى وەربگرێت و گرى بەستیكى بى مناقێە بكات بۆ كۆمپانیاى خاوەن ئۆفەر هەروەكو لەم گرى بەستەى تەندروستى لەگەل كۆمپانیاى گەلاڵە روویدا كە بۆیادگارى وێنەشیان گرتووە لەكاتى ئیمزاكردنى عقدەكە.
2- وەكو لە سایتى خەندان دەركەوت كە رۆژى 14/1/2012 ئەو گرێ بەستە ئیمزاكراوە كە ئەو رۆژە پشووى فەرمیە دەوام لەتەندروستی و سەرجەم دام و دەزگاكانى حكومەت نیە بۆیە با لەوەزیرى تەندروستى بپرسین خێرە لە رۆژى پشوى فەرمیدا گرى بەستیكى لەو جۆرە ئیمزا ئەكەیت پەلەت چى بوو خۆئەگەر كاتژمیر 8:30رۆژى 15/1/2012 گرێ بەستەكە ئیمزا بكرایە هەروەكو ئیستا ئەبوو كە هێشتا ئامێرەكە دابین نەكراوە ناكرێت وەڵامى تۆ بریتى بێت لە منەتى دلسۆزى و هاوخەمەیت بیت بو كەرتى تەندروستى چونكە لە خاڵەكانى خوارەوە دەرئەكەوێت ئەو هەنگاوەت لە گەندەڵیتەوە بووە.
3- ئاماژە دان بە دەسەلاتى ژمارە 431 لە 26/1/2012 هیچ پەیوەندییەكى بەو گرىبەستەوە نیە ئەو دەسەلاتە تەنها چەند دەسەلاتیكى ئیدارى و حسابیە كە وەزیر بۆتوى دابەزاندووە بۆ ئەوەى رۆتینى ئیش و كارى تەندروستى پى ببەیت بەڕێوە نەك گرێ بەستى 7ملیارى پێ ئەنجام بدەیت !ئەگەر وانیە ناكرێت وەزیر لە 2011 دەسەلاتی گرىبەستیكت پى بدات تۆ لە 2012 ئەنجامى بدەیت.
4- یەكێك لە خاڵە سەرەكیەكانى گرێ بەست ماوەى دابین كردنى ئامێرەكەیە كە لەم گرێ بەستەدا ماوەى هێنانى ئامێرەكە بە (4 چوارمانگ) دانراوە سەرەتا با سەرنجت رابكێشم بۆ خالێك كە تۆى وەزیر پى ناچێت ئاگات لە ناوەرۆكى گرى بەستەكە بێت زۆر بەپەلە بوویت هەر ئەوە بەلاتەوە گرنگ بووە وەكو پیشەى هەمیشەیت كە بۆ راگەیاندنەكان قسەى زل بكەیت خۆت دەربخەیت ...ئەوەتا بۆسایتى خەندان دەلیێت ماوە دابین كردنى ئامێرەكان (7حەوت مانگە) لەكاتێكدا لە گرى بەستەكەدا ماوەكە بە چوار مانگ دیارى كراوە بەبۆچوونى من دیارە ئەتزانى ئەوە خەونە ئەو كۆمپانیایە بە چوارمانگ ئەو ئامێرە دابین بكات بۆیە راستەوخۆلەەردەمى ڕاگەیاندنەكاندا ئەو خاڵەت هەمواركردۆتەوە ئەمە لەلایەك لە لایەكى ترەوە دەكرێت بپرسین ئەو ماوەیەەى تەرخان كراوە بۆدابین كردنى ئامێرەكان لەكەیەوە دەست پێ ئەكات چونكە ئەگەر:
* لە رۆژى ئیمزاكردنى گرى بەستەوە بێت(كە هەر دەبێت وابێت بەپیى رینماییەكانى تایبەت بە ئەنجامدانى گرى بەست) بۆ ئەم گرێ بەستە كە لە رۆژى 14/1/2012 ئیمزاكراوە لەوكاتەوە تائیستا نزیكەى 8هەشت مانگ تێپەڕیوە بەسەر ئەنجامدانى گرى بەستەكەدا واتە نەچوارمانگى ناو گرى بەستەكەیە نە حەوت مانگى بەردەمى ڕاگەیاندنەكانە ئایا كۆمپانیات غەرامەكردووە؟! ئایا هیچ ئیجرائاتیكت لەگەڵ كردووە.
*ئەگەر لە بەروارى هینانى خگاب چمان بیت یان دەستەبەرى بانكى بیت پیمان نالییت بۆچى لەگرىبەستەكەدا ئاماژەت نەداوە بەروارى هینانى خگاب و یان دەست بەرى بانكى تاوەكو فەرمانبەرى ژمێریارى بتوانێت ئەو ماوەیە حساب بكات وەبتوانێت غرامەى كۆمپانیا بەئاسانى دەربهینیت ...بۆیە لیرەوە بەخوینەرى بەڕێز ئەلێم هەموو شارەزاكانى بوارى گرى بەست كۆبكەیتەوە تا بزانن ئەم گرى بەستە حەوت ملیار دینارەیە لەكەیەوە دەست پێ ئەكات ناگەنە ئەنجام چونكە ئەو فێلەى لەم عقدەدا كراوە لەرێگەى چەندین جار دەستكارى كردنى ئەو ماوەیە كارئاسانیە بۆ ئەوەى دزییەكە بە یاسایى بكریت.
5- خاڵى 38 گرى بەستەكە ئاماژە بەكردنەوەى اعتمادى مستندى ئەكات (L.C)كە كورتكراوەى letter of credit كە تائیستا هەشت مانگ زیاتر بەسەر گرى بەستەكەدا تێپەڕیوەو بەلام ئەو اعتمادە نەكراوەوەتەوە , بەپیى ئەو زانیارییانەى كە لەكەسێكى باوەڕپێكراوە وەرگیراوە كە جێگەى متمانەى یەكێكە لە ستافەكانى كۆمپانیاى گەڵالەوە پێى ووتراوە هەرلە سەرەتاوە كۆمپانیا بەنیاز نەبووە ئەواعتمادە بكاتەوە چونكە ئەوە كارێكى قورس بووە بۆ كۆمپانیا بەلام بێ دەنگ بوین تا كاتى گرى بەست.. ئەوە بوولە گرى بەست ئاماژەیاندا بە ئەوە یەكیك لە ئەركەكانمان كردنەوەى (L.C) هەروەها توانیمان وا لە د.ریكەوتو پاریزەرەكەى بكەین كە ئەژماركردنى ماوەى دابین كردنى ئامێرەكە لە بەرواروى كردنەوەى ئەو دەستبەرى بانكیەوە بیت (ئەگەرچى دەبوو ئەژماركردنى ئەو ماوەیە لە رۆژى ئیمزاكردنى گرى بەستەوە بێت)ئەوەبوو دواى نزیكەى دوومانگ بەناوى كۆمپانیاەوە لە رۆژى 29/2/2012یاداشتیكمان دا بە بەشى یاساو د.ڕێكەوت كە ئیمە ناتوانین ئەو اعتمادەبكەینەوە لە بانك چونكە مانگ زیاترى ئەوێت بۆیە داوامان لێكردن چاپۆشى بكەن لەوخاڵە ئەوانیش ڕازى بوون پاشكۆیەكیان بۆ دەركردین لە بەروارى 7/3 كەوا ماوەى گرى بەستەكە لەبەروارى وەرگرتنى یەكەم پێشینەوە ئەبێت كە دەستنیشان نەكرا ئەو پێشینەیە كەى وەردەگرین و وەلەبەرامبەریدا داواى خگاب چمانیان لى نەكردین وە ئیمە بەمە سەرلە نوێ خومان لە كێشەى دواكەوتن و غرامە قوتاردا بە هاوكارى د.ڕێكەوت و بەشى یاساكەى ....(تەنها ئەوە بە خوینەر ئەلێین لە بەروارى 14/1تا 29/2/2012 بۆ كۆمپانیا ئەو اعتمادەى نەكردەوە لە بانك)
6- یەكێك لە خالەكانى گرى بەست تایبەتە بە شێوازى سەرف كردنى پارە بۆ كۆمپانیا كە ئەگەر سەیریكى گرى بەست و ئەو پاشكۆیە بكەیت كە بۆ گرێ بەستەكە دەرچووە لەسەر ئەو خالە دەبینین كە تەندروستى لە كۆمپانیا زیاتر لەخەمى سەرف كردنى پارەكەدایە هەربۆیە سەرەتا ئەو خاڵە لەگرى بەستە ئاماژەى پێدراووە ئاندر لاین كراوە كراوە جیاواز لەخاڵەكانى تر بەمجۆرە : وەكو10%پارەى گرى بەست وەكو پێشینە دەدریتە كومپانیا پاش كردنەوەى((L.C) ئەو (L.C)كە تائیستا نەكراوەتەوە بەلام ئایا پێشنیە بۆ كۆمپانیا خەرج نەكراوە ؟؟؟!!!65% دواى گەیشتنى ئامیرەكان ..5%پاش ئەنجامدانى خول ..5%پاش تەواوبوونى ماوەى سازدانەوە.....ئەمە تائیرە بابلێن ئەم شیوازە ئاساییە (هەرچەندە ئاسایى) نیە من نامەوێت بچمە تەفاێیلى ئەمەو سەرى خوینەرى پى بێشینم لەگەل ئەو هەموو كەم كورییەى لەم شیوازى سەرف كردنەدا هەیە تەندروستى بەوەوە ناوەستێت دواى 6 شەش مانگ پاشكویەكى تر بۆكۆمپانیا دەرئەكات هەلدەستێ زیادكردنى ڕێژەى ئەو پارەیە بەجۆرێك 5% زیارتر بۆ كومپانیا سەرف ئەكات واتە ڕێژەكان بەمجورە لى ئەكات 10% بڕى پارەكەى بۆ سەرف بكرێت 75% دواى گەیشتنى ئامیرەكان ..5%پاش ئەنجامدانى خول ..5%پاش تەواوبوونى ماوەى سازدانەوە.....
لێرەدا دەپرسین مەبەستان چیە 5%زیاتر پارە ئەدەنە كۆمپانیا ئایا هەلەى تایبە یان مەبەستان بووە بۆ ئەو مەبەستە كەسیكى شارەزا لە بوارى ژمێریارى لە تەندروستى سلیمانى ئەوەى ئاشكرا كرد كە بە گوێرەى ئەزمونم لە بوارى ژمێریاریدا بەهیچ جۆریك نەمبینیوە كە دەستكارى خاڵى جەوهەرى گرى بەست بكرێت كە تایبەت بێت بە پارە لەبەرژەوەندى كۆمپانیا ئەمە تەنها پەردەپۆش كردنى دزییەكى گەورەیە
7- هەموو قوەتى خوتان كۆكردۆتەوە بە حساب دەتانەوى ئیجرائاتى قورس لەگەل كۆمپانیاى گەلاڵە ئەكەن لەكاتیكدا ئەگەر كۆمپانیا ئامادە نەبوو خاڵەكانى گرى بەست جى بەجى بكات بۆیە نوسیوتان ئەگەر كۆمپانیا ئامادەنەبوو خالەكانى گرى بەست جى بەجى بكات بەپیى خاڵى (23) مامڵەى لەگەڵ دەكرێت بۆیە پێوستە ئەوە بۆ خوینەر روون بكەینەكەوە كە خاڵى 23 هیچ باس لە سزاو ئیجرا ئات ناكات واتە خالێكە باس لە تسلیم كردنەوەى ئامێرەكۆنەكانى سەنتەرەكە ئەكات دواى ئەوەى كۆمپانیا هەستاوە بەسازدانەوەى ......بۆیە دەكرێت بپرسین ئەمە لەپێناوى چى ئەم هەموو خۆ گێل كردنە بۆكۆمپانیا ؟؟؟
8- ئەو كەسەى ئەم گرى بەستەى كردووە هاتووە چەند ووشەیەكى ئینگلیزى نوسیوە بەبى ئەوە ئەو ووشانە بكاتە كوردى یان عەرەبى تا هەركەسیكى ئاسایى گرى بەستەكەى خویندەوە بزانیت مەبەست لەو ووشانە چیە كە من دلنیام بۆیە هەركەسیك كە گرى بەستە 6 لاپەرەییەكە دەبینیت پێش خویندنەوەى ئەو هەستەى لا دروست ئەبێت كە ئەمە گرى بەستیكى نمونەییە بەلام خوى لەراستیدا ئەوە دەگەڕێتەوە بو نەزانى ڕیكخەرى عقدەكە كە ئەو ووشانەى بەوجورە بەجى هێشتووە ئەمەش بەشیكە لە ووشەكان ...(time schudel ,,, source,,, returnable, by pass) چەندین ووشەى تر
9- زانیارییەك بە رێكخەرى ئەو گرى بەستە ئەلێم هەموو كەسیكى ئاساى ئەوە ئەزانێت كە دەبیت ژمارە بە ڕِینوس و نوسین بنوسرێت چونكە مروڤ ئەگەر لە نوسینى ژمارەكەدا هەلەى كرد بەدلنیاییەوە لە نوسینى ڕینوسەكەیدا مەجالى هەڵەى كەمە هەرلیرەوە دەپرسم ئایا دەزانیت رَیژەى لە لەهەزاردا یەكى (7116000000) چەندە؟؟ وا لەكاتى نوسینى رەسمى گرێ بەست كە بەحساب لە كۆمپانیات وەرگرتووە نەتزانیوە بەجوانى بینوسى !!
10- سەرنجى د.ڕیكەوت رائەكیشین بۆ ئەوەى ئایا كاتێك گرى بەست لە 14/1 كراوە و ئیمزاكراوە بۆچى كۆمپانیا لە 12/1 رەسمى گرى بەستى داوە ؟
11- گرى بەست بە پارەى عیراقى كراوە ئایا حیكمەت چیە بارمتە بە دۆلار بەبڕى (297000) دانراوە ؟؟ ئایا چۆن ئەو بارمتە دەرهینراوەتەوە بەچەند شكینراوەتەوە لەلایەكى ترەوە دەكرێت بپرسین خێرە كۆمپانیا (10)ڕۆژ پێش ئەنجامدانى گرى بەست خگاب چمانى بەو بڕە پارەیە هیناوە واتە لە 4/1/2012
لێرەوە من بەوەزیرى تەندروستى ئەلێم كە گرى بەستە (7) ملیارەكەت هیشتا پڕە لە هەلەى قانونى و حسابى و هونەرى زۆرە كە لیرەدا روون كردنەوە زەحمەتە بۆیە دەلێم كە وا نەزانە خۆت هەڵدایە دەریاى گەندەڵیەوە پەلەت نەكردایە لە ئیمزاكردنى ئەم گرى بەستە لە رۆژى پشووى فەرمیدا وپارێزەرو حسابى و پزیشك و ستافى ئەم گرى بەستەت بە هەلەداوان هیناوەتەوە لەو ڕۆژەدا بزانە لە 14/1 نەك چوارمانگ ئەوە دووچوارمانگى تێپەرێوە هێشتا ئەو ئامیرەت نەهینا كە وێنەى نیە لە عیراقدا كەچى تازە بەتازە پاشكۆ دەرئەكەى بۆ شیوازى پارە خەرج كردن و ئەژماركردنى ماوە لە بەرژەوەندى كۆمپانیا ..قوربان چۆن بەنیازى ببیتە بەرگرى كارى حكومەت لە یارییەكەى دژى پەرلەمان تۆزێك خۆت ماندوو بكە بەرگرى لە بوودجەى تەندروستى بكە بەلام تۆش لە كۆمپانیاكان خراپتر هجوم ئەكەى بۆ بوودجەى تەندروستى وە تكات لى ئەكەم واز لەو دەستەواژەی (بەپیى یاساو رَینماییەكان) بهێنە كە بەحسابى خۆت خۆتى پى دەربازئەكەى لە و گەندەلیانەى بەوانەى خوارخۆتى ئەكەى بامن بیرت بهینمەوە كاتى كە ئەم گرێ بەستەت ئیمزاكرد خۆت بەڕێوەبەرى گشتى بوویت بەدەرلە ڕینماییەكان بەڕێوەبەر بویت ئیتر یاساو ڕێنمایى چى ؟
خوینەرى بەڕێزلەو لینەكەى خوارەوە دەبینین لەسەر كەمتەرخەى سەروكى حكومەتى چیك لە وەزیرى تەندروستى ئەدات ,بەبۆچوونى ئێوە لەسەر ئەم گرێ بەستە دەبیت چى لەوە زیرى تەندروستى بكریت
كلیكى ئەم لینكە بكەن و ببینن سەرۆك وەزیران چى لە وەزیرى تەندروستى ئەكات
تێ بینى (لەماوەیەكى نزیكدا سەرجەم دۆكیومینتەكان دەگاتە دەست كوردستانپۆست)
ئهم ڤیدیۆیه تهماشابکه و له خوارهوه به کوردی بیخوێنهرهوه
سەروك وەزیران ئەلیت پێشترچەند جاریك ئاگادارم كردۆتەوە كە كەمتەرخەمیەكانى چاك بكات بەلام نەیكردووە بۆیە بەدەم قسەكردنەوە ئەروات و دانەیەك ئەكیشێت بە پشتەملى وەزیردا دواى ئەوە وەزیرى تەندروستى هەلئەستێ و ئەروات و بەلام ئەگەڕێتەوە بۆلاى سەرۆك وەزیران و پیى ئەلیت ئێمە نابێت بەمجورە و لێرە كیشەكان چارەسەر بكەین وە تۆ ترسنۆكیت چونكە لە دواوە لێت دام و من بى ئاگام بووم وە دەبوو روو بەرووم بیتەوە وەكو پیاو بەلام تۆ ترسنۆكیت ...ئەمە واى كرد سەرلەنوێ لیدان و پیاكێشان رووبداتەوە لەنیوانیان دا جاریكى تر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست