بازەكەى تەندروستى بە هاوكارى مەڵبەند بە سەر میران بەگەوە نیشتەوە
Friday, 11/05/2012, 12:00
بو دواجار بازەكەى تەندروستى بە هاوكارى مەڵبەند بە سەر میران بەگەوە نیشتەوە، ساڵى 2009 دواى هەشت ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى لەزكەى كورسییەكەى دكتور شێركۆ عبدالله نووسەرە تەنزئامێزەكە ستوك بوو، چیدى دادە هێرۆى دایكى نەیتوانى فریاى بكەوێت و دوا هەناسەى بوەستى خوى دا.... لە دواى خۆى د. رێكەوت بوو بە بەڕێوەبەرى گشتى بەوەكالەت ئەگەرچى بوونى رێكەوت بە بەڕێوەبەر بەدەربوو لە رێنماییەكان، چونكە كەسێك دەیتوانى ببێت بە بەڕێوەبەر، كە 17 ساڵ خزمەتى وەزیفى هەبێت هوكارى وەكالەتەكەشى، كە تا ئەم دووساڵەى تەواو كرد دەگەڕایەوە بو ئەوە بۆیە هەر 6 مانگ جارێك وەكالەتەكەیان بۆ تازە ئەكردەوە، چونكە سیاسەتى ماستاو بەڵێ باشەى زور بەقوەت بوو، لە یەكەم كارەكانیدا لە چاكەى ئەوەدا بیناى تەندروستى سلێمانى سەوز كرد لە بویاغەكەى مەڵبەندى رێكخستنى سلێمانى، كە بەمەش بۆمان دەركەوت باشە رۆژى وەزیفى خۆى روونە و هى تەندروستى تاریكە، بەهەرحاڵ دواى رێكەوت ماوەیەك بوەستێ بەڕێوەبەر بە بەتاڵى مایەوە، هەتاوەكو دووبارە و بەدەر لە رێنماییەكان میران كرا بە بەڕێوەبەرى گشتى، كە بێگومان دەبێت ئەمیش بەوەكالەت بەڕێوەبەر بێت، چونكە ئەم گەنجە خوێن سەوزە خوێنەكەشى بەدەرلە رێنماییەكانى خوێنى مرۆڤە ئاساییەكان بۆیە لە فیستفاڵى ئیل بەگى تەندروستى رۆژى 8/5 لە نێو ئاپوراى كومەڵێكى زۆر لە دكتور و ستافى تەندروستى و ژمێریار و ئیدارییەكان مەراسیمى دەست بەكاربوونى بو كرا بە ئامادەبوونى رێكەوتى وەزیرى بەدەر لە رێنماییەكان، كە تیادا میرانى بە ئامادەبووان ناساند و باسى كارە سەرنەكەتووەكانى خۆى لە بوارى تەندروستى بو هەمووان باس كرد، كە قسەى دەكرد واى ئەزانى قسە بۆ كەسانێك ئەكات كە لە كەوكەبێكى ترەوە هاتوون و پێى ووتون ئەوەى منى وەكو مدیرعام قبول بوو جاران دەبێت هاوكارى میران بێت چونكە هەڵبژێردراو چەپكە گوڵى منە بۆ ئێوە و ئیستا لەگەڵ خۆم دەیبەمە مەڵبەند لە ئاوەكەى مەڵبەندیشى هەڵئەكێشم گوێرایەڵ بێت بۆ خوێن سەوزەكان و بەوجۆرە بازەگەى تەندروستى لەسەر د. میران نیشتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست