وەزیرى تەندروستى بە بودجەى تەندروستى قومارێكى ترسناك ئەكات (بەشى سێیەم)
Wednesday, 02/01/2013, 12:00
پاش ئەوەى پێشتر لە دوو بەشدا بەتێرو تەسلى باسى گرێبەستى نێوان كۆمپانیاى گەڵاڵە و تەندروستیمان كرد سەبارەت بە دابین كردنى ئامێرێك بۆ نەخۆشخانەى شێرپەنجە بەبڕى 7,116,000,000حەوت ملیار دینارو سەدو شانزە هەزاردینار وە هەموو گەندەڵیەكانمان خستەڕوو كە ئەنجام دراوە وە لەبەشى دووەم بەلێنمان بە خوێنەرانى كوردستان پۆستدا كە ئەو گرى بەستدا دوو پاشكۆى بۆ دەركراوە لەبەرژەوەندى كۆمپانیاى گەلاڵە هەركاتێك بەڵگەنامەمان دەسكەوت بلاوى ئەكەینەوە ئیستا پاش هەوڵ و ماندووبووانى هاوكارانمان لەگەڵ بوونى چاودێرى و ئاستەنگى زۆر ئەو بەڵگەنامانەمان دەست كەوت بۆیە بۆتانى دەخەینە روو كە تەنها و تەنها مەبەستمان خستنەرووى گەندەڵیە كانەو هیچ ئامانجیكى ترمان نیە ئێمە لە كوردستان پۆست وا فێركراوین بیرلە شكاندنى كەسێتى تاكەكان نەكەینەوە چونكە ئەوە دوورە لەو پەیامەى كوردستانپۆست دەیەوێت بیگەیەنێتە خەلكى هەوڵى بۆ ئەدات وە هەرلێرەوە پاش ئەوەى سەرجەم دۆكیومینتەكانى ئەم گرێ بەستە كۆئەكەینەوە و وێنەیەك لاى كوردستانپۆست دەپارێزین ولەلایەن چەند كەسێكى شارەزاو تایبەتمەند داواكارى گشتى لێ ئاگادارئەكەینەوە تاوەكو دۆسییەك بكاتەوە لەدادگا بۆ ئەم گرێ بەستە
ئێمە نامەناوێت سەرلەنوێ بكەوینەوە باس كردنى ئەم گریبەستە با دۆكیومینتەكان خۆیان بدوێن تەنها ئەوەتان بیر دەخەینەوە كە ئەم گریبەستە لە رۆژى 14/1/2012لەپشووى فەرمیدا ئیمزاكراوە بۆ ماوەى چوار مانگ بەڵام دوو پاشكۆى بۆ دەرچووە یەكێكیان لە بەروارى 8/3/201و وە پاشكۆى دووەم لەبەروارى 18/7/2012پاشكۆى یەكەمیان د.رێكەوت حمە رشید ئیمزاكردووە كاتێك بەرێوەبەرى گشتى بووە بەوەكالەت وە پاشكۆى دووەمیان د.میران محمد عباس ئیمزاى كردووە كاتیك بووە بە بەڕیوەبەرى گشتى بەوەكالەت !
پاشكۆى یەكەم بۆچى دەركراوە؟
پاشكۆى یەكەم بۆ ئەوە دەركرا كە ئاسانكارى بكرێت بۆ كۆمپانیا چاوپۆشى لى بكرێت لە كردنەوەى (L.C) كە كورتكراوەى letter credit بەواتاى اعتمادى مستدى واتە دەستەبەرى بانكى كە ئەم اعتمادە كرا بوو بە بنەمایەك بۆ ئەژماركردنى ماوەى گرێ بەست كە 4مانگ بوو ئەمەش وایكرد بەم پاشكۆیە كۆمپانیا سوودمەند بوو لە ماوە ئەویش وەكو وابێت كۆمپانیا 8/3 گرى بەستى ئیمزا كردبێت نەك 14/1 !
پاشكۆى دووەم بۆ دەركرا ؟
ئەگەرچى پاشكۆى دووەم دواى شەش مانگ بەسەروادەى گرێبەستەكە دەركرا ئەمە واتە دواى تەواوبوونى ماوەى دیارى كراوى گرى بەست كە چوارمانگ بوو بەشێوەیەكى نایاسایى ئەو پاشكۆیە دەركرا خوئەگەر بەروارى پاشكۆى یەكەم بكەینە بنەما و وەكو بەروارى گرێ بەست مامڵەى لەگەل بكەین دەبینن هێشتا دەرچوونى پاشكۆی دووەم دوورە لە یاساوە چونكە تا بەروارى 18/7كە بەروارى دەرچوونى پاشكۆى دووەمە چوارمانگ ماوەى گرێ بەست تێ پەڕیوە !!!ئەى كەواتە پاشكۆى دووەم بۆ دەرچوو وە لەبەرژەوەندى كێ بوو؟
پاشكۆى یەكەم دووەمیش هەر باسى پارە سەرف كردن ئەكات ئەو خاڵانە هەموار ئەكاتەوە نازانم بۆچى یاساى تەندروستى بوون بە پارێزەرى كۆمپانیا؟ نازانم بۆچى پارە لەم گرێ بەستەدا بوو بە خالێ جەوهەرى؟ راستە بۆ كۆمپانیا خاڵى جەوهەرییە بەلام بۆ تەندروستى ئامێرەكان و نەوعیەتەكەى و گەیشتنى لەكاتى خۆیدا خاڵى جەوهەرییە بەلام ئەوەى دەیبینین لەم پاشكۆیانە پیچەوانەیە ......جگە لەوەى لە پاشكۆى دووەمدا بەڕێژەى لە 10% پارە زیاد كراوە بۆ كۆمپانیا واتە لەجیاتى لە 100% پارە سەرف بكرێت بە گوێرەى پاشكۆى دووەم دواى هەمواركردنەوە لە 110%بۆ كۆمپانیا سەرف كراوە !
بەهەرحاڵ ئێمە لە كوردستان پۆست نامەوێت هەرشت بنوسین و بەلگە بخەینەڕوو بى ئەوەى هیچ كاریگەرى هەبێت هەنگاوى داهاتوومان لەڕێگەى كوردستانپۆست بەلگەكەكان ڕووبەڕووى داواكارى گشتى ئەكەینەوە چونكە ئیمە ئامانجمان سەروەربوونى یاساو نەهێشتنى گەندەڵییە .
کلیکی ئهم لینکهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/pashko_tendrusti.pdf بابەتى پەوەیوەندیدار
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=82863b2b http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=687af089 تێبینى / بابەتى داهاتوومان لەسەر گرێبەستى خواردنى نەخۆشخانەكان و خشتەى خواردنەكانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست