نەمردین مزگەوتى نمونەییمان بیست !
Sunday, 24/06/2012, 12:00
ئەوەى كە ئیمە بیى ئاشنایین تەنها مەكتەبى نمونەیى و باخچەى ساوایان و دایەنگاى نمونەییە كە مندالى مسئول و دەولەمەندەكان مندالەكانیان دەنیرینە ئەو شوینانە لەبەرامبەرپیدانى بریك پارە وەهەر كە باسى مەكتەبى نمونەى دەكریت راستەوخۆ رووداوى كوشتنى ماموستا ئەمریكیەكەم دیتەوەیاد لەلایەن خویندكارەكەیەوە كە یەیك بوو لە كورە مسئولەكان .....بەهەرحال ئەوە نەمردین لە سایەى و بودجەیەكى ناشەفاف و حكومەتە چارەك بو حەوتەكەى نچیركە یەكیكە لەهەزار بیاوەكەى بنەمالەى بارزانى كە لە مەلا مستەفاوە فیرى دیندارى بوو مزگەوتى نمونەییشمان بیست ماوەى دوو سالە بودجە تەرخان ئەكریت بۆئەو مزكەوتە نمونەى بەبى ئەوەى بزانریت مەرجەكانى مزگەوتى نمونەى چیە ئاخۆ دەبیت جیاوازى جى بیت لەكەل مزگەوتى ئاساییدا؟ زور گەرام بە سایتەكاندا بزانم لە وولاتە ئیسلامیەكان و بەتایبەتى سعودیە زاراوەى مزگەوتى نمونەیى بوونى هەیە شتیكى ئەوتۆم لەو بارەیەوە دەست نەكەوت ..تەنها مزگەوتى راجحى لە لەریاچ كە لەریگەى ئەو خزمەتگوزارییانەى پیشكەشى ئەكات بووە بە مزگەوتیكى نمونەى ئەویش كە نزیكەى 27 هەزار مسولمانى بەرۆژوو لەوى رۆژوو ئەشكینن و ئەم مزگەوتە بەجۆریك دروست كراوە كە رووناكى وساردكەرەو ئالیە لەكاتى نویژەكانو بەپیى ژمارەى ئامادەبووان دەبیت و گەراجى ئۆتومبیل و خزمەتگوزارى ئەنترنیت و ترجمەكردنى خگبەى رۆژى هەینى بۆ سى زمان و چەندین شوقەو ....هتد تۆ بلیى حكومەت بیەویت لەسەر شیوازى ئەم مزگەوتى نمونەیى دروست بكات بۆیە دوو سالە لە بوودجە پارەى بۆ تەرخان ئەكات یان مەبەستى حكومەت وەكو مەكتەبە نمونەییەكان خودا پەرستى لەم مزگەوتە نمونەییانە بە پارە بیت دەولەمەنو مسئولین لیرەدا خودا پەرستى بكەن جیاواز لە هەزارەكان!
لەپیناوى دزى لە پارەى ئەم میللەتە جگە لە پرزەى وەهمى و یا دووجار تەرخان كردنەوەى بوودجە بو یەك پرۆزە یان دانانى بوودجەیەك بۆ پرۆزەیەكى بى ناو .....پەنا بەریت بۆ مزگەوت كە مالى خوایەو بەكارى بهینیت بو پركردنى گیرفان بەلام پیم سەیر نیە ئەوە بكەن هەرئیوە نەبوون لە پیناوى مەرامە گلاوەكانتان لە هەولیر بەمەبەستى بەرتەسك كرجنەوەى ئازادى و بە پیلانیكى خۆتان چەندین خەلكتان هینایە سەرجادە هاوارییان ئەكرد اللەاكبر بەرەو پەرلەمان ئەرۆیشتن ...هەرئیوەش بوون بارەگاى حزبى ئیسلامیتان ئەسوتاند لەپینناو شوینى مەیفروش مەساجەكان و ئیستاش لە پیناوى پركردنى گیرفانتان پەنا بۆ مزگەوتى نمونەی ئەبەن بۆیە ئیمەى هیچ هەموو شتیك لە چاوەروانى مزگەوتى نمونەییداین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست