کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

کاوسێن بابەکر: ئەمجارە تەڵاقەکەی بەغدا سێ بەسێیە!

[ئەگەر سەرکردە پینەچیەکانی کورد لێگەڕێن]ئەو پینەوپەڕۆیەی کورد هەرلەساڵی ٢٠٠٣ەوە بۆ یەکێتی خاکی عێراقی کردووە ئەگەر بۆ ناوماڵی خۆی کردبا ڕەنگە، ئێستا لەقۆناغێکی زۆر پێشکەوتووتردابووباین،یان لانی کەم ئەم کێشە ئابڕوبەرانەی ناوخۆمان نەبووبان!.ئەگەر ئەوسا هێشتا ئاسۆی بیرکردنەوەی شیعەمان لا ڕوون نەبووبێ کە هاوخەبات وهاو چەوسانەوەی دەستی بەعس بووین،ئەوا ئێستا دوای دژایەتی ئەوان بەسووننەو شیعەوە بۆ هەردەستکەوتێک کەدەستوور بەکوردی ڕەوادیبێ وجێبەجێنەکردنی هیچ یەکێک لە پرسە چارەنوسسازەکان دوای ١٣ساڵ دان بەخۆداگرتنمان،...

کاوسێن بابەکر: گەل لەنێوان،کوتکی پارتی وسنگی گۆڕاندا

دۆخی سیاسی هەرێم لەنێوان کەللەڕەقی پارتی وگۆڕاندا چەقی بەستووە،هیچ دەریچەیەک بۆ دۆخەکە لەئێستادا نابینرێ،نە کاک مەسعود ئامادەیە گەورەیی بنوێنێ ولەبەرگی سەرۆکی پارتی بێتەدەرو ئەرکەکانی  سەرۆکێک ڕاپەڕێنێ گەورەتر لە حزب،نەکاک نەوشیروان،دەریچەیەک هەر چەند بچوکیش بێ دەقۆزێتەوە!کوتکەکانی پارتیش ،کوتەکی...

کاوسێن بابەکر: دەبێ بەرژەوەندی خەڵک پێشنۆرەی ڕێکەوتنامەی یەکێتی- گۆڕان بێت

ئەم ڕێکەوتنە ڕووداوێکی گەلێک گرنگەو ئەگەر فراوانتریش بکرێ گرنگتریش دەبێ،ئەم ڕێکەوتنە  دووحزب بەدوو پایەی سیاسی کارگێڕی جیاوازو دووشێوازی کارکردنی جیاوازەوە پێکەوە گرێدەدا،کەئەمەش وایکردووە ئەرکی هەریەکێکیان جیاوز بووبێ هەرچەند ئامانج وبەرنامەی سیاسی وکۆمەڵایەتی وتەنانەت جەماوەریش ئەگەر یەک نەبووبن...

کاوسێن بابەکر: کاک نۆشیروان هاتەوە بەڵام!

هاتنەوەو نەهاتنەوەی کاک نۆشیروان کرابووە مەتەڵێک ولەلایەک نەهاتنەوەی والێکدەدرایەوە کەوا نهێنیەکی گەورەی تێدایەو لەوێ شتێکی گرنگی بەدەستەوەیە،لەلایەکی تر هاتنەوەی وا لێکدەدرێتەوە کە بەفوویەک هەموو کێشەکان چارەسەر دەکات!دژەکانیشی ڕۆیشتنی بە هەڵاتنوو هاتنەوەی بە ناچاری وبێ ئومێدی لەدووربوون ونزیک بوون...

کاوسێن بابەکر: بارزانی لەگەڵمان ڕاستگۆبوو

بارزانی ڕاستگۆیانە قسەی دڵی خۆی پێووتین،دەبێ مێژوو وابنوسرێتەوە کە لەسەردەمی مەسعود بارزانیداو لەسەردەستی ئەو،کورد دوای چەندین سەدە چەوساندنەوەو داگیرکاری بە سەربەخۆیی وخۆی گەیشتوو و دەوڵەتی کوردی ڕاگەیاند!،دەبێ مێژوو ئەوەش بنوسێ،کە پێداگری وجەختی مەسعود بارزانی بوو،لەوساتە وەختەداکە هەم لەناوخۆ هێزەسیاسیەکان...

کاوسێن بابەکر: گوتارەکانی دیداری زانکۆی ئەمریکی چیان پێوتین؟

ئەمجۆرە دیدارانە بەتایبەت لەدۆخێکی پڕکێشەو هەستیاری وەک ئێستا،بۆ زەمینەسازی ئاشتەوایی وگەڵاڵەکردنی بیرۆکەوپلانی جیاجیا بۆچارەسەرکردنی کێشەکان؛بەغدا-هەولێر،ناوخۆ[پەرلەمان،یاسای سەرۆکایەتی،حکومەت]،لەکۆتاییدا شەڕی داعش،وەڕێ دەخرێن.دیارە ئەوێ شوێنی ووردەکاریەکانی کێشەکان و چارەسەرەکان نییە،بەڵکو خۆشکردنی...

کاوسێن بابەکر: یەکێتی، کۆتایی بەم دۆخە بێنە

زۆرجارو لەگەلێک قۆناخدا ووتومانە دۆخەکە هەستیار وناسکە!بەڵام بەبەراورد بەو قۆناخانە ئەم دۆخەی ئێستازۆر هەستیارەو  لەناسک ناسکترە!لەکاتێکدا دڕەندەترین هێز کەداعشە لەهەموولایەکەوە شەڕی لەدژ گەرم داهێناوین،ناوچەکە سەرجەم بووە بەشەڕگەو جگەلە دەوڵەتەکانی ناوچەکە وتێوەگلاو لەشەڕ چەندین ووڵاتی دیکەی دونیاش...

کاوسێن بابەکر: مەکتەب سیاسی حزبەکەم ئاگای لە کەیسی نەوت نییە!

فەلسەفەی دروست بوونی هەر پارتێکی سیاسی لەبنەرەتڕا بۆگەیشتن،بە دەستەڵاتە، لەپێناو خۆشگوزەرانی وئازادی کۆمەڵگە،یەکێک لە مەرجە بنەڕەتیەکانی دەستەڵاتیش،جومگە سەرەکیەکانی ئابووری وسەرچاوەکانی داهاتە،بۆیە کاتێ حکومەت دادەمەزرێ ،بەشێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە ڕێکخستن ودروست بەکارهێنانی داهات وبەرووبوومی ووڵات دەدرێ...

کاوسێن بابەکر: ڕاپەڕینی؛پێنجی ئازار،دەروازەیەک، بۆ ژیانێکی نوێ

ئێستا کەیادی ئەو ڕاپەڕینە مەزنە دەکەینەوە،کە لەڕانیەی سەرسەخت بەرانبەر زوڵم سەری هەڵدا،لەلایەک داعش وەک بەڵایەکی مرۆڤ خۆر بەناوی ئیسلامەوە بەرۆکی گرتووین وشەڕێکی خوێناوی لەگەل هەڵگیرساندووین،لەلایەکی تر قەیرانە هەمەڕەنگ وهەمەچەشنەکان تێمان ووروکاون وکەللەڕەقی سیاسی وناپیشەیی لێپرسراوان وقازانجی تەسکی...

کاوسێن بابەکر: بوەستن قانوون قسەدەکات

دوای بیست وچوار سال حوکمڕانی خۆماڵی نەمانتوانیوە کۆمەڵگا لەکۆمەڵگایەکی سروشتیەوە بگوازینەوە بۆ کۆمەڵگایەکی مەدەنی وشارستانی ودەولەتی ما ف و قانوون دابمەزرێنین! دیارە ناکرێ بڵێین هیج هەنگاو نەچووینەتە پێشەوە،بەڵام هێشتا پەیوەندیەکانی خێڵ زاڵن،هێشتا بەهاکانی خێڵایەتی نەک لەنێو کۆمەڵگادا بڵاون بەڵکو بەناو...

کاوسێن بابەکر: تا،گەردەلوولەکە هەڵی نەکردووە!

ڕەنگە ئەم ناوونیشانەی سەرەوە لای هێندێکان زێدەڕۆیی تێدابێ،بەڵام بەچاوخشاندنێکی سەر پێیی بە ڕووداوەکان وژیانی خەڵکی وبازاڕو دامودەزگاکان وخوێندنگاکان،دەردەکەوێ نەک زیادەڕەویم نەکردووە بەڵکو وەدرەنگیش کەوتووم!، تۆسەیرکە حکومەتێک لەگەل بەغدا بوو هەر نەیتوانی ئیدارەیەکی باشی تەنها ٣پارێزگا، کە سەرجەم لەپێنج...

کاوسێن بابەکر: نیشتمانێک لە بێ متمانەیی

بێمتمانەیی خەریکە دەمانکوژێ ،هەموو ڕۆژان بەفەردە ووتار لە درۆ ودەیان دروشم لە گاڵتەوسوکایەتی ودونیایەک لەڕاگەیاندن کە لێوان لێوە لە دووڕوویی وفریودان کە شکەستمان بەسەرکەوتن ودۆڕانمان بە بردنەوە پێ دەفرۆشنەوە دەچەقننە چاومانەوەو هەناسەیان تووند کردووین و خەریکە فزەممان لێ دەبڕن،دەیان شەویلگە لەسەر تیڤیەکان...

کاوسێن بابەکر: چارەسەری قەیرانی ئابووری بەهێنانەدەری پارەی ژێرزەمینەکان دەکرێ!

 خەمەکە هەموو چینەکانی شێلاوە:  قەیرانی ئابووری لە هەرێم لەوە دەرچووە هەرخەمی چینی ژێر هێڵی هەژاری بێ،بەڵکولە چینی  ناوەندیش تێپەڕیوەو دەوڵەمەندە بچوکەکانیشی گرتۆتەوە وخەریکە خاوەن کۆمپانیاکانیش لەئەنجامی نەدانەوەی پارەی قەرزەکانیان و خەرج نەکردنی مافەکانیان وەزاڵە دەکەون وزیانیکی...

کاوسێن بابەکر: باڵەکان یەکێتی دەفڕێنن یان هەڵی دەدێرن؟

یەکێتی کۆکەرەوەی راو دونیابینی سیاسی جیاواز بووە ڕێک پێچەوانەی ئێستا،چەندین ڕێکخراوی سیاسی جیاواز لەفکرو میتۆدو فەلسەفەی حزبی لەو پەڕی چەپەوە بۆ ئەو پەڕی راست وتەنانەت هۆزو خێڵ،جێگەی خۆیان لەژێر چەتری کوردایەتی وڕزگاری نیشتمانی یەکێتیدا کردبۆوە[کۆمەڵە،بزوتنەوەی سۆسیالیستی وخەتی گەشتی(پان)]کەدواتر ئەمانەی...

کاوسێن بابەکر: یەکێتی لەنێوان دوو ئاڕاستەی پێچەوانەی گۆڕان وپارتیدا

کێشەکانی هەرێم هەروا قەبەترو گەورەتر دەبن،پەرلەمان ئیفلیجە،حکومەت کارەکانی تاک لایەنەو بێ ئامانج وبێ پڕۆژەیە،مووچەی فەرمانبەران وپێشمەرگە هیچ هەواڵێکی نییە،پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغداهەڵپەسێرراون ولەگەڵ ووڵاتەکانی تریش سست وئەگەر هەشبن حزبیانەن،هیچ کۆدەنگیەکی نیشتمانی لەهیج بوارێکدانییە،خەڵک وەزاڵە هاتووەو...