کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەل لەنێوان،کوتکی پارتی وسنگی گۆڕاندا

Wednesday, 17/08/2016, 22:32


دۆخی سیاسی هەرێم لەنێوان کەللەڕەقی پارتی وگۆڕاندا چەقی بەستووە،هیچ دەریچەیەک بۆ دۆخەکە لەئێستادا نابینرێ،نە کاک مەسعود ئامادەیە گەورەیی بنوێنێ ولەبەرگی سەرۆکی پارتی بێتەدەرو ئەرکەکانی  سەرۆکێک ڕاپەڕێنێ گەورەتر لە حزب،نەکاک نەوشیروان،دەریچەیەک هەر چەند بچوکیش بێ دەقۆزێتەوە!کوتکەکانی پارتیش ،کوتەکی بێمووچەیی،کوتەکی بێپڕۆژەیی کوتەکی نائارامی،بێکاری بێ ئومێدی گەنجان.. هەمووڕۆژان لەسەر سنگی گۆڕان بەرسەری گەل دەکەون!سێ حزبەکەی تریش جگەلە تەماشاچیەکی تەوەزەل،جگەلەژماردنی چرکەکانی چاوەڕوانیەکی تاڵ هیچ جوڵەیەک لەخۆیان نیشان نادەن،لەکاتێکدا ئەو چاوەڕوانیە بێهودەیەی ئەوان هێزی زیاتر بەکوتکەکەو خۆڕاگری زیاتر بەسینگەکە دەدات،کەس نازانێ ئەوان چاوەڕوانی چی دەکەن!ئەگەر غیرەت بدەنە بەر خۆیان وبڵێن بەسە،دڵنیام ئەوکوتک وسینگە چیتر خۆیان ڕاناگرن وگوێیەک بۆ خەم وئازارەکانی ئەوگەلە ڕادەگرن کە دونیایەک خوێن ودەیان هەزارشەهیدیان داوەوئەوان بەدەنگی وان گەیشتونەتە ئەوکورسیانە.
وا کاتی دەوامی خوێندنگاوزانکۆکانیش دەست پێدەکاتەوە،مامۆستایان بەنیوە مووچە تائێستا خۆیان ڕاگرتووە،بەڵام تاکەی دەتوانن بینەری مناڵەکانیان بن بەسکی برسی شەوبکەنەوە،لەخوێندن بێبەشیان بکەن..چۆن خۆیان بەگیرفانی بەتاڵ هات وچۆی خوێندنگەو زانکۆ بکەن؟؟کێ هەیە وەڵامی ئەو پرسیارە سادانە بداتەوە!!زۆر ڕوونە خوێندن زۆر نابا پەکی دەکەوێ!!
کاتی ئەوە هاتووە ئەوکوتکە لەدەستی پارتی دەر بهێنرێ وئەو سینگەش ڕاکێشرێت هەتا ڕەشماڵەکەمان بەسەردا نەڕووخاوەو کەللەسەرەکانی گەلیش نەبوون بەگووللەتۆپ. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە