دوو چەپ و راست
Tuesday, 15/03/2016, 12:14
لەکوردستانی خوارودا ,هەموو شتەکان پيچەوانە بۆتەوە
بەنمونە مەلایە لەکەسایەتیە پیشکەتوخوازەکان دژ بهدهسهلات زیاتر لەمەیدانە!؟ . حزبی جەپە ، پاشکۆی دەسەلاتە ، بەلام ئیسلامیه رەخنەگری دەسەلاته ؟ ،
پەرلەمانتاری خۆ بە لیبرال و جەپ و پيشکەوتوخوازە کەجی ئیسلامیەکان لەوان
بەهەلویسترن !؟ لەبری ئەوەی حزبی شوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکیشان ریبەرایەتی ئۆپزسیون و بهلیستی سەربەخۆ كاربکەن ، کەجی لەزۆربەی هەلبژاردن و هەلویستە سیاسیەکاندا
هاوهەلویستی دەسەلاتن . بهڵام یەکگرتوو و کۆمەل و ئیسلامی خاوەنی
لسیتی خۆیان و بە هەلویستر ن !؟ پەرلەمانتاری زەحمەتکیش وشوعین بەلام
نمونەی کەسانی هەلپەرست و ترسنۆک و ماستاوجی دەسەلاتن ؟ بەنمونە کێ
نوينەری خولی پێشوی پەرلەمانتارەکەی زەحمەتکیشی دەناسی ؟ کێ هەلویستیکی
شەرافەتمەندانەی لەهەردوو پەرلەمانتاری پێشوی شوعی ( دلیر شەریف و پەخشان
زەنگەنە) بینی ؟ ئاخر پەخشان زەنگەنە مان ، بینیمان لەهەلبژاردنهكان دەنگی بەکورە
خوشکەکەی لەیەکیتی دا و لەکارکردنیشیدا بەس خەریکی بۆینباخ جاکردنی ملە
پرلەتاوانەکەی نیجیربوو ؟ . یان هاژە سلیمانیکی حزبی شوعی هەبوو ٤٩
ملیۆن دیناری خەلکی هەژاری دزی و ماستاوی سیاسی بۆپارتی دەکردو یان
کروبیدەنگ بوو بەرامبەر تاوانەکانی دەسەلات لەکاتيکدا جیگری لیژنەی مافی
مروڤ بوو !!؟ بەلام سۆران عومەریکی باکگراوندی ئەنسار ئیسلام دیت بەسەدقاتی
ئەو کجە شوعیە دۆسیەی پيشێلکاری مافی مروڤ دەجولینێ ؟
یان کەسەیری ئەو ئەحمەد
ئەنوەرە دەکەی کەلەقەبی خۆی ناوناوە حاکم ئەحمەد و بەپالپشتی هەردوو
بنەمالەی بارزانی و تالەبانی وەک بەرپرسی دەزگای نەزاهە دایان مەزراندوە و
خانویکی گران بەهایان بۆ رازاندۆتەوە و وەک سەرمایەداریک بەخۆی و منالەکانی
دەژین و کادیریکی بهناو جەپیشە، بۆیەشە لەنيو ئەو هەموو تاوان و تالانیەی وولات نەدەنگ ، نەرەنگ ، نەئەخلاقی ماوە !! بەس منجە منجی لەبن لێوانی دێت کەکەس لەدیدارو لێدوانهكانیشی ناگات . تو وەرە سەرۆکی لیژنەی نەزاهەی کوردستان بیت
لەنیو ئەو هەموو مافیا بون و ناپاکی و تالانیە بەرامبەر ئەو پارتی ویەکیتیە
دزە خاوەنی هەلویستیک نەبیت کەسبەی منال و حزبەکەت شانازیت پیوە بکەن !؟ باشە ناپاک لەمە زیاتر هەیە پارتی ویهكیتی تو بەس
بۆدیکور لای ئەورپیەکان وەک بوکەلە نمایش بکەن، کەئەوە سەرۆکی
دەزگای جاکسازی و نەزاهەی کوردستانە ؟ لەوەش ناشیرنیتر وەک کەسیکی جەپ و
نیشتمان پەروەر خۆی نمایش دەکات بی ئەوەی لەوە بپرسی بۆسبەی لەبەرامبەر
میژوو نەفرەتباران دەکرێ و منالەکانیشی شانازیەکی باوکیان نەک هەر نابیت
بەلکو شەرمەزاریەکیان بۆدەمینیتەوە کەباوکیان لەنیو دزینی ٢٠ ملیار دۆلار
خاوەنی هیج پەروەند و هەلویستیکی شەرافەتمەندانە نیە ؟ پرسیاریک لەو
بەناو حاکم ئەحمەد ئەنوەردەکەین، ئایا تو نیشتمان پەروەری بەهەلگرتنی
دروشمیکی بریقەدار ی بابژی کورد و کوردستان تیدەگەی؟ یان ئەوەتا ئەوەی
ئیستای ئەو جوت حزبە لەتالانی وولات دەیکەن ناپاکیە و ئیوەش لەئاستی بیدەنگ
و بیهەلویست و بەشدارن ؟ حزبی شوعیش بۆ ئەم جارە هەلساون ئەبوکاروانیان
داناوە کەزۆربەی کات بەسەر خۆشی دەوام دەکات جونکە خۆی وحزبەکەی خاوەنی
هیج پرەنسیبیکی شوعی بون نماون لەداکۆکی لەخەلکی هەژاردا ؟ ئەبوکاروان
سەرەتا هەولیدا خۆی وەک کەسیکی بەهەلویست نیشان بدات و لەگەل سیستەمی
پەرلەمانی بیت و لە٢٣ی حوزەیران دەنگی لەگەل پەرلەمانتارەکانی تر دژ
بەسەرۆکایەتیەکەی پارتی دا ،بۆیە پارتی مۆرەی لەخۆی و حزبەکەی کرد ،
ئەمجارە هەلسا بەپیجەوانەوە لەخزمەت پارتی رەفتاری کرد وەک سیاسەتی
نەوەدەکانی ئەو حزبەکەی ، فیفتی بەفیفتی لەنیوان پارتی ویەکیتی ... بەمەش بوە
دەنگیکی کۆیلەی پارتی و بەشداربوو لەو بەرپرسیارەتیە میژویە ی کەبۆئەبەد
لەملی نابیتەوە .
لەهەمووی
سەیرتر لەبری ئەوەی ئەنوەر ئەحمەدی بەناو بەرپرسی دەزگای نەزاهە ی
زەحمەتکیش و ئەبوکاروانی شوعی لەدژی ئەو نابەرابەری و زولمەی لەم گەلە
هەژارە دەبکرێ هەلویست وەرگرن ،کە جی هەردوو پەرلەمانتاری لایەنگرو
ئەندامی ئیسلامی سوران عومەر و عەلی حەمە ساڵحی دەیبینن ؟ بەلام جی
دەکەی لەم کوردستانەی خوارودا ، هەموو شتەکانی پیجەوانەیە !؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست