مارابۆکانی ناو راگەیاندن و میدیای کوردیی
Thursday, 28/01/2016, 0:46
ئەم تاقمەی کە ئیستا حوکمی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەر یەکەیان بە ناو و پۆستێکەوە دەسەلاتێکی گرتۆتە دەست خۆی و ناوێکی لە خۆی ناوە، وەک سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، سکرتێری فلانە حیزب، خانمی دۆڕاوی عێراق، کارگێڕی فڵانە حیزب، جێگری فلانە پۆست...لە راستییدا هەموو ئەمانە جگە لە دز و پیاوکوژ، داوێنپیس و خائین هیچی دیکە نیین. ئەمانە کەسە دۆڕاوەکانی ناو کۆمەڵگا، جاش و خیانەتکاربوون، بەناوی کوردایەتی و تکۆسان و خەبات و پێشمەرگایەتیی، توانیان گەلێک بێ هیوا و سەرگەردان بکەن، نیشتیمان بە پلانی داگیرکەر لەت و پەت، میللەت بێ ئاو و کارەبا و موچە و ئاوارە و دەربەدەریان بکەن. لە مێژوودا نەبووە هێندەی کورد بە قەدەر ئەم چەند ساڵە بەدەستی دەسەلاتدارە ناپیاوەکانی خۆیەوە ئاوای لێ هاتبێت.
ئەمە وەک سەرەتایەک بە پێویستم زانی قسەی لەسەر بکەم و بینووسمەوە، لێ بابەتەکەم زیاتر پەیوەندیی بەو گروپە پۆخڵەی نێو راگەیاندنەکانەوە هەیە، کە بریتین لەو نووسەر و رۆژنامەنووسە دەربارانەی خزمەتی ئەم دز و مافیا سیاسییانەی دەسەڵاتی کوردی دەکەن، ئەمانە مه‌ترسیدارترین گروپن، كه خۆیان وه‌ك فریشته و پشتگیریی خه‌ڵك نمایش ده‌كه‌ن، لە لایەکی دیکەشەوە هه‌ول ده‌ده‌ن روخساری ده‌سه‌ڵات و حیزبەکان جوان بکەن، وێنه‌ی جوانیان پێ بده‌ن، به‌نمونه کۆمەڵێک لە رۆژنامەنووس و میدیاکار هەن، کە لە نێوەندە سیاسی و میدیاکاندا وەکو کەناڵی (رووداو ئۆغڵو) هه‌وڵ ده‌ده‌ن لە رێگای بەرنامەکانیانەوە بچنە ناو خەڵکییەوە و توورەیی و نارازیی خەڵکی بگوێزنەوە، تا وێنەیەکی پێچەوانە و جوان بۆ روخساری دەسەڵات بکێشن لە رێگای بهرنامهكانیانەوە بڵێن ئه‌مه دیموكرایهت و ئازادییە، بیروڕای جیاواز لێرەدا جێگای بۆتەوە ئەو راستییەش له‌به‌رنامه‌كانماندا بوونیان هه‌یه، جگە لەمە لە رێگای ئەو بەرنامانەیانەوە ژمارەی بینه‌ر بۆ ئه‌و كه‌ناڵه ژه‌هراویه كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌لایەکی تره‌وه به‌چه‌ندین به‌رنامه و هه‌واڵی ژاراوی ناپاكی نه‌ته‌وه‌ییی، دادەبەزێنن و داكۆكی له‌سیسته‌مه مافیاكه‌ی ئال بارزان به‌گشتی و نیچیرڤان به‌تایبه‌تی دەکەن، خه‌ڵك له‌گیانی شۆڕشگێڕیی و توڕه‌یی هیمن ده‌كه‌نه‌وه، گه‌رنا سیسته‌مێك مافیایا و بنه‌ماڵە بیبات بەڕێوە و هەموو کاری تەنیا ئیرهابی خەڵکەکەی بێت، كه‌نالێك ئەمانە دایبمه‌زرێنێت و پاره‌ی خه‌یالی تیا خه‌رج بكات، چۆن دەتوانرێت متمانەی پێبکرێت، بگوترێت مەبەستی ئەم کەنالە، یان ئەو پرۆگرامە هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمهڵگایە؟ تۆ بڵێی نچیرڤان كه بۆته شیرپه‌نجه‌ی تێك‌شكان و بێ كهرامهتكردنی خه‌ڵك و گه‌وره‌ترین گروپی مافیایی گاز و نه‌وته بەڕێوە دەبات، ئەوەندە دڵسۆز بێت كه‌نالی روداو بۆ (هیوا جەمال و رەنج سەنگاوى و هیمن لهۆنى) کردبێتەوە تا بە ئارەزووی خۆیان قسە بکەن!؟ ئەم سێ کەسە ناپاکە چۆن دەتوانن كۆمه‌لگا هوشیار بكەنەوە؟
ئاخر له هەموو دنیا و بەتایبەتی لە ئه‌وروپاش كه‌ناڵ و میدیاكان بۆ ئامانجی تایبه‌تی دروست ده‌كرێن، ئه‌و كه‌ناڵانه راسته‌وخۆ ژه‌هره‌كانیان نارێژن، ماكیاژی خۆیان لە رێگای هەندێک پێنوس و راپۆرتەوە دەکەن، تا له‌په‌نای ئه‌وه‌دا په‌یامه مهترسیدارەکانیان رابگەیەنن، وەکو کەناڵی رووداو کە دەیبینین بەرەو چ ئاڕاستەیەک دەڕوات! با سه‌یر بكه‌ین ئایا دروستكردنی ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵ و میدیا سیبهرهی پارتی له‌ژێر سایه‌ی قه‌ڵه‌مره‌وی ئیرهابی پارتیدا به‌روبوومه جوانه‌كه‌ی له كوێدایە؟ كوا بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاریی و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت بۆ خه‌ڵکی؟ بۆیه رۆڵی پیسی ئەم سێ کەسە زور مه‌ترسیدارتره له رۆڵی رێبوار كه‌ریم وه‌لی و ئاكۆ محمه‌د، چونكه ئه‌م دوانەی تر لای هەمووان ناسراون، کە چەند کەسانێکی خائین و ناپاکن و سەر بە دەزگای میت و پاراستنن! بۆیە زۆربەی کەس گوێییان لێ ناگرن و راو بۆچوونەکانیان بە هەند وەرناگرن! به‌لام ئه‌م ٣ ناپاكه‌ی تر (هیوا جەمال و رەنج سەنگاوى و هیمن لهۆنى) بە دیوێکی تردا هه‌وڵ ده‌ده‌ن فریوی خه‌ڵك بده‌ن و سیمایەکی جوان بە دەسەلاتی پارتیی و تورکی دوژمن و کەناڵی رووداو بدەن! وه‌ك چۆن نیچیر لە سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی هه‌وڵی دا له چاو مەسرور بارزانی پسمامی وێنه‌یه‌كی جوانتر بداته خۆی، گوایە ئه‌م لە مەسروردا مودێرن و كراوه‌تره، سەرەنجامەکەشی ئەوەبوو، توانی كه‌رامه‌ت و ویژدانی کۆمەڵێک نووسەر و میدیاکار و خەڵکی بکڕێت، لە خشتەی بردن! کۆمەڵگا فاسد و ناشرین بکات، به‌رێگای داهاتی کوردستان و دزینی نەوتەوە خەڵکی بکڕێت و كه‌سێتی تاکی كورد بشێوێنێت، به‌لام ره‌فتاره‌كانی مه‌سرور به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی تاوانهكانیهوه بوێری و گیانی به‌ره‌نگاری لای خه‌ڵك دروست کرد. تەماشای پەیامی ئەو سێ کەسەش بکەن، کە چۆن بە هۆی بەرنامەکانیانەوە باس له‌ژیانی هه‌ژاران ده‌كه‌ن، بەلام خۆیان ژیانی های لایفی ده‌ژێن!
من ئەم زانیاریانەی خوارەوە لەسەر ئەو سێ کەسە لە نزیکترین کەسی خۆیان و دەزگای رووداوەوە وەرمگرتووە، بۆتان ئاشکرا دەکەم، بۆیە بەو ناوە خوازراوەشەوە ئەم بابەتانە دەنووسم:
هەریەک لە هیوا جەمال و رەنج سەنگاوى و هیمن لهۆنى مانگانە دەیان هەزار دۆلار سەرفیاتیانە بە بێ ئەوەى حەقیان لە قەیرانى دارایى هەبێت، یان موچەیان دوا بکەوێت، دەنگ و رەنگی ئەمانە هەمیشە لە تێریدایە، با ئەو گەنجە توڕە و هاوڵاتیانەی کە دەچنە بەرنامەکانیانەوە ریسوایان بکەن! هەریەک لەم زاتە ناموبارەکانە گرێبەستی 70 وەرەقەیان نوێ کردەوە بۆ ساڵى 2016 سەرەڕاى ئەوەى بۆ هەریەکەیان شوقەى به هەموو کەلوپەلێکەوە بۆ کڕدراوە و لە شوقەکانى ئیمپایەر وەرگرتووە، کە بۆ هەر شوقەیەک مانگانەکەی 3000 دۆلارە، جیا لەوەى سەرجەم مەسروفاتى رۆژانەیان لەسەر حسابى نەوتى هاوڵاتیانە، بۆنموونە قاتەکانى هەریەک لەم بەڕێزانە کە بۆ بەرنامەیەک لەبەری دەکەن، قاتێک چاکەت و پانتۆڵى بزنس کلاسە مارکەى جیهانییه نرخى یەک قات 6000 هەزار دۆلاركهمتر نییە، پێلاوەکانیان لەسەرو 3000 دۆلارە، ئەگەر کورد بەتەماى ئەم پیسخۆر و شتە پیسانە بێت بۆ ئەوەی هۆشیاریان بکاتەوە هەرگیز حاڵمان لەم حاڵەى ئیستا باشتر نابیت.
یەکێکی دیکە لەو رۆژنامەنووس و قەلەمە ناپاکانە ره‌حمان غهریبە، ئەم کەسە خۆی بە کۆمۆنیست و چەپ دادەنێت، هەمیشە ریقنەی کۆتری ئاشتی بە دەستییدا دێتە خوارێ، لە تووڕەبوونی راپەرینی ١٧ شوباتدا وەک نمونە داوای هێمنی و هیوربوونەوە و دانوساندنی خەڵک و دەسەڵاتی دەکرد! رەحمان غەریب ئەمڕۆ بۆتە دەڵاڵی رەسمی هێرۆ و قوباد و ئاسیا سێل، لەوێندەرێ شوقه‌یان بۆ وه‌رگرتووه، جگە لە پارەی ژێربەژێر کە پێی دەدەن، موچەی خه‌یاڵیان بۆ بڕاندوتهوه، نەک تەنیا دەڵاڵی بەڵکو لە کاتی پێویستیشدا سیخوریان بۆ دەکات! ئەگەر روژنامه‌نووسانی سلێمانی و میدیاكانی سلێمانی بۆ یارمەتی پاره، یان بیانه‌وێ هێرۆ و قوباد ببینن له‌رێگای ره‌حمان غه‌ریبه‌وه هه‌ولی بۆده‌ده‌ن یان ره‌حمان خه‌ڵكیان بۆده‌بات
لە کۆتاییدا دەڵێم.. هەموو ئەمانەی کە ناوم هێناون، دەستی راستی دەسەڵاتی خیانەتکاری کوردیین بۆ رۆژی لێپرسینەوە و دادگای گەل. با ئەمانەش لە یاد نەکرێن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست