کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگاى پاراستنى بنەماڵە بە بێ ڕاوەرگرتنى مەكتەبى سیاسى پارتى، گۆڕانكاریەكانیان ئەنجامداوە!

Thursday, 27/05/2010, 12:00


ئەو گۆڕانكاریانەى كە ماوەى زیاتر لە 3 مانگە پارتى و سەرانى بنەماڵە بانگێشتى بۆكردووە، چەند ڕۆژێكە دەستى پێكردووە، ئەوەى زیاتر بایەخى خوێنەرانى كوردستانپۆست و ئەندامانى پارتى و لایەنە سیاسیەكانە، ئەو سینارێۆیەیە كە دەزگایى پاراستنى بنەماڵەى بارزانى بە سەرپەرشتى خودى مەسعود دەستى پێكردووە!
سەرچاوەیەك لە ئیدارەى ئاژانسى پاراستن كە مەسرورى سەفاح سەرۆكایەتى دەكاو زۆر بێڕەوشتانەو نامرۆڤانە بە دەستى خۆی و پیاوەكانى ، هەڵۆ جوامێرەكەى ئازادى ڕادەربرین ، زەردەشتى شەهیدى قەڵەمیان خڵتانى خوێنكرد!ئەو سەرچاوەیە تەئكیدى كردووە كەناوەكەى بپارێزرێت، نەكا ئەویش بە دەردەكەى شەهید زەردەشت بچێى و لە ماڵەكەى خۆى سەرى ببڕن!!
ئەو سەرچاوەیە پێڕاگەیاندین، كە شەوى ڕابردوو26 لەسەر 27ى ئایار ئەندامانى بنەماڵەى بارزانى بە سەرۆكایەتى مەسعودى تەزویرچى و بە ئامادەبوونى هەریەكە لە نێچیرەڤان و مەسرورو مەنسورو سیدادو شیڤاو نەزهەت دۆڵەمەڕیى ، بە بێ ئامادەبوونى ئەندامانى مەكتەبى سیاسیە كارتۆنیەكەى سەڵاحەدین، جێگۆڕكیان نەك گۆڕانكاریان بە بەرپرسى 8 لقەكانى سنورى سۆرانیان ئەنجامداوەون بە جۆرێك هەموو ئەوانەى تازە كراونەتە بەرپرسى لقەكانى(خانەقین، كەلار، هەڵەبجەیى شەهید، سلێمانى ، دەوروبەرى سلێمانى، پشدەر، چەمچەماڵ، كەركوك) بە ڤلتەرە گەورەكەى دەزگاى خوێنڕێژى پاراستنى بنەماڵەدا تێپەڕیون و، هەریەكەیان بەلانى كەمەوە زیاتر لە 15 ساڵە ئەندامێكى چالاكوانى خوێناوى دەزگاى پاراستن بوونەو، بەشدارى دەیان كردەوەو تاوانى هەمە جۆریان كردووەو، ڕابردووى زۆریشیان شایانى گووتن نیە، چونكە ئەوەى ئەمانە لە ڕابردوودا كردویانە دوژمنان بە كوردیان نەكردووە!
هەر بۆ زانینى خوێنەران.... ئەمڕۆ هەریەكە لە زەعیم عەلى و مەحمود محەمەد و محەمەدى مەلا قادرو مەسعود ساڵەیى ئەوەیان نەشاردۆتەوە، كە ئەوان دورو نزیك ئاگادارى هیچ گۆرانكارى و تاوتوێیەك نین، لەناو پارتیداو، هەموو كۆبونەوەكانیش لەمالى مەسعود ئەنجامدراوە!
تا ئەوەى زەعیم عەلى ئەوەى باسكردووە، كە كاك جەوهەر نامیق باش بنەماڵەى بارزانى و مەسعودو كوڕانى ناسیوەو خۆیى لەم بنەماڵەیە رزگاركرد، كە هەموویان بوونەتە كەڵەگا بەسەر كوردەوە.
سیڤى هەریەكە لەو ئەندامانەى پاراستن كە كراونەتە بەرپرسى لقەكانى سنورى سۆران:
1. نەجات حەسەن سابیقەیەكى زۆر خراپى ئەخلاقى هەیەو هەر لەم سایتە كوردپەروەرەدا، خاتوو سۆزان رەمەزان نهێنى پیاوەتى نەجات حەسەنى پێ ئاشناكردین و، نەجات زیاتر لە 30 ساڵە لە دەزگاى پارۆاستنى مەلا مستەفاوە تا دەزگاى پاراستنى مەسرورى كوڕى مەسعوددەورى دیوە، ئەوەندە راپۆرت نووس بووە لەسەر هاوسەرەكەى خۆى چەندین جار نوسێوێتى و، لە هەرەس و تێكشكاندنەكانى لقى كەركوكەوە گوازراوەتەوە بۆ هەڵەبجەیى شەهید و مەكۆى جوامێران، كە ئەمڕۆ نا جوامێرێكیان بۆ ناردوون و لە كەركوك جگە لەدیاردەى لەشفرۆشى و دزیى و تاڵانى و گەندەڵى تا ئەوەى نووسینگەى عقاراتیشى هەبووەو ، دەستى لە فرۆشتنەوەى تیرۆرستاندا هەبووە، بە هاوكارى عەمید سەرحەد قادرەكەى پیاوەكەى مەسرور بارزانى!
2. هیوا ئەحمەد مستەفا، كە زیاتر لە 10 ساڵێكە وەك بەرپرسى دەزگاى پاراستنى لقەكانى پشدەرو كەركوك كارى كردووە، لەسەر دەست و نەخشەى بۆگەنى ئەم خوێنڕێژە سۆرانى مامە حەمە لە كەركوك شەهید كراو، لە پشدەریش دەستى هەبوو لە گرتنى 4 گەریلاى پەكەكەو تەسلیمى مەسرورى كردوو ئەویش بە میتى توركى فرۆشتەوەو ئێستاش كراوەتە بەرپرسى لقى 4 سلێمانى!
3. ئەكبەر حەیدەر دانراوە بۆ لقى خانەقین لە شوێنى دیارى حوسێن، ئەم ئەكبەرە لە شۆرشى ئەیلولى مەلا مستەفا ئەندامى پاراستن بووەو سەر بە فرانسۆ هەریرى بەوەو، ئەو لە كەركوك لە هۆتێلێكدا گوایە تاوانبارێكى پیاوێكى ڕژێمى كوشتووە، دواى دەركەوت كوردێكى سەربە هێڵى مەكتەبى سیاسى كوشتووە، واتە ئەكبەر پیشەى تەسفیەى خودى ئەو ئەندامانەى پارتى بووە كە بە دڵى بنەماڵە نەجوڵاونەتەوە!
4. محەمەد سەید خورشید، لە ساڵى 1998 وە لە دواى كێشەى نێوان نەجات حەسەن و ێلاح دەلۆوە ، پەیوەندى بە پاراستنەوە كردووەو، بۆتە جێگرەوەى نەجات حەسەن و، دەستى هەبووە لە زۆر دیاردەى لەشفرۆشى و بەتاڵانبردن و دەستبەسەراگرتنى زەوى ماڵە ئاوارەكانى كەركوكو!
5. ئەكرەمە سوور دانراوە بۆ لقى كەلار لە شوێنى دژوار فایەق، ئەكرەم ڕەفیق حزبى بەعس بووە لە دوایى ڕاپەڕینیشەوە بۆ تە ئەندامێكى دەزگاى پاراستن لە ترسى ئەوەى نەیكوژن و، دەستى لە كردارە بەدناوەكەى ئەنفالدا هەبووەو، تەنها بە دەعوەتى شەوانە و بردنى دیارى خۆى مەڵاس داوەو، ئەركى كۆكردنەوەى زانیاریى بووە لەسەر یەكێتى نیشتیمانى و تێكدانى نێوان گۆڕان و یەكێتى بە پیلانى پاراستن!
6. هەورامان عوسمان، بە ترسنۆكترین پیشمەرگەى كۆنى هەورامان ناسراوە، و لە شەڕى ناوخۆوە بۆتە پاراستن بەسەر تەنانەت خزمەكانى خۆشیوەو، سیناریۆیەكى دروست كرد گوایە لە كەركوك تەقەى لێكراوە، بەڵام فێڵێكى كرد تا گەورەى بكەنو سەرى 3 هاوڵاتى بێتاوانى كردە قوربانى خەونە بۆگەنەكانى و، ئەویش كراوەتە بەرپرسى لقى 21 دەوروبەرى سلێمانى !
7. محەمەد كەمال پێشمەرگەیەكى كۆنەو بر اى شەهید عەدنانە و، لە شاخیش هەر جاسوس بووە بەسەر برادەرەكانیەو مانگانە لە ئاوارەیشدا راپۆرتى لەسەر ئاوارەكان نووسیوەو،دواى پرۆسەى ئازادى كراوەتە ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك بەڵام لەبەر نەزانین و بێتواناى خۆ دەوڵەمەندكردنو وەرگرتنى پڕۆژەو دەستبەسەراگرتنى 120 پارچە زەوى لە گەڕەكى 50 عەلى وەهایى كرد كە پارتى لە هەلًَبژاردنەكان بە هەزار نقەنق كورسیەك بۆ عارف تەیفۆر دابینبكەن، كە نەجات حەسن بە ئاشكرا داواى لە ئەندامانى كەركوك كردبووە دەنگ بدەنە عەدنان كەركوكى نەیدەنە عارف بەڵام عارف بە پارەى خۆى دەرچوو!
8. لابردنى هەڵۆ كوردە، تا كۆبوونەوەكەى شەوەى ڕابردووش لەسەر كاندیدێكەى پاراستن ماوەتەوە!
خوێنەرانى خۆشەویست..
بڕوانن هەریەكە لە نورى حەمە عەلى و فەرەیدون جوانڕۆى ئامادەنەبوون، كە جێگاكەى خۆیان چۆڵ بكەن، تا دوێنێ سەعات 7 شەو مەسعود بارزانى بە تەلەڤۆن پەیوەندى بە هەردوكیانەوە كردوەو ڕازیى كردوون!
مەسعود ساڵەیى زۆر هەوڵى داوە براكەى بكاتە بەرپرسى لقى 3 كەركوك بەڵام نەك گوێان لێنەگرتووە، بەڵًكو هەموو ئەو جێگۆڕكیانە ساڵەیى و برادەرەكانى لێى بێئاگابوون، ئەوانەى مەكتەبى سیاسى دیارى كردبوون بۆ بەرپرسیارێتى لقەكان هیچیان پەوەندیان بە دەزگاى پاراستنەوە نەبووەو، مەسعودو كورەكانى هەموو پیشنیازەكانى مەكتەبى سیاسیان رشەتكردۆتەوەو بە غیابى ئەوان گۆرانكاریەكان كراوەو، كە هەموویان پاراستن دایناووەن!
ئەوەى جێگایى دڵخۆشیە، ئەم گۆِانكاریانە بە هەزیلترین و گاڵتەجارترین ناودەبرێت لەلایەن هەموو پارتیەكانى ئەوسنورانەوە ، نەك هەر ئەمە ئەگەر كەمێك ئومێد هەبوو بێ لاى پارتیەكان، ئەوە بوو كە زوو زوو نێچیرەڤان بارزانى لێدوانى دەدا، گوایە گەورەترین ڕیفۆرم و گۆرانكارى لەناو پارتیدا دەكرێت و، ئێستاش كە ڕاگەیاندراوەو هەموو لایەكى بە ئەندامانى مەكتەبى سیاسیشەوە نائومێد كردووە!
هەر لە كۆبونەوەكەى شەوى ڕابردووى مەسعودو بنەماڵەكەیدا، بڕیارى دەست بەكاربوونى مەكتەبى سیاسى 3ى سلێمانى درا، كە عزەدین بەروارى سەرپرشتى دەكاو هەریەكە لە بەرپرسە تڕۆكان و لادراوەكان دەبنە ئەندامى ئەو م س ى سۆران.
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە