کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانى قاتیل و خائینە!! بەپێى یاسا نابێ سەرۆكى هەرێم بێت!

Sunday, 30/05/2010, 12:00


لەماوەى رابردوودا مەكتەبە شوڕەكەى پارتى دیكتاتۆرى كوردستان بەیاننامەیەكى نا رەوایان دەرهەق بە كوشتنى سەردەشت عوسمان دەركرد! هۆڵى ئەو نووسینگەى پارتى یە پڕە لە كەمژە پیاو و دزو جەردەو دەربارى ، هەموویشیان كۆیلەن و لەژێر فەرمانى منداڵەكانى ماڵى مەلادانە! بەهەر حاڵ ئەوەى لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەوەیە كەمژەیى ئەوان سنورى بۆ نییە دەیانەوێت كوشتنى كاكە سەردەشت وون بكەن و لایەنى تر تێوە بگلێنن زۆر سەیرە باس باسى كوشتنى جوانەمەرگ سەردەشتە كەچى نوسینگەى سیاسى پ.د.ك باسى مێژو دەكەن! ئەوەش دیارە بۆ خۆ دزینەوەیانە! ئەمەو باس لە كوشتنى چەند كەسێك دەكات بەدەستى نەوشیروان مستەفا، بەر لە هەموو شتێك من نەوشێروانى نیم و نە ئەندامیشم لە بزوتنەوەى گۆران ئەوەى كە دەنگیشم بۆ داون بۆ لیستى گۆران هەر لەبەر ئەوە بووە كە هاتوونەتە سەنگەرى خەڵكى ستەمدیدە و فەقیرو لێقەوماوان كە بە دەستى جەلالى و مەلایی وایا بەسەر هاتووە! لە كاتێكدا خودى نەوشیروان مستەفا دەیتوانى ببێتە سەرمایەدارێكى گەورەو بۆ خۆى بچووبایەتە ئەورپاو ئەمریكا بێ سەر ئێشە ژیانێكى هاىلایڤ بژیت هەر لەبەر ئەوە بووە كە بۆتە جێگەى ئومێدێك بۆ خەڵك و لەبەر ئەوەشە دەنگم بۆى داوەو بەرگریمان لێى كردووە و دەنگمان بۆ كۆكردۆتەوە بەڵام گەر بێت و ئەمیش هەمان فیكرەى جەلالى كورد فرۆش و خائینى وەك مەسعود كە هەردووكیان دەستیان تا ملیان بە خوێنى رۆڵەكانى ئەم میللەتە سوورە واتە هەمان بەرنامەى یەكێتى و پارتى هەبێت ئەو كات زۆر تونتر لە جەلال و مەسعود دادەبەزینە سەرى و رەخنەى واى لێ دەگرین كە تەواو روخێنەر بن! بابێمە سەر باسەكە نوسینگەى كۆلكە سیاسیەكانى پارتى لە بەیاننامەكەى دا دەیانەوێت عەقڵى خەڵك بشێوێنن و خەڵك سەر لێشێواو بكەن كە چەندان ساڵە ئەوە پیشەیانە!! لێرەدا بەپێى یاسا مەسعود نابێ سەرۆكى هەرێم بێت چونكە خیانەتى گەورەى كردووە بەرامبەر بەم هەرێمە و چەندها خەڵكى بە كوشتداوە یەك لەوان 31 ى ئاب ، هێنانى سوپاى توركیا بۆ لێدانى یەكێتى، لێدانى پەكەكە هەموو ئەوانە بە مەرجى نۆكەر بوونى مەسعود كراوەو هەرێمى كوردستانى فرۆشتووەتە داگیركەران نمونەش كۆمپانیا توركى و ئێرانى و ...ئیسرائیلییەكانن!! گەر باسى كوشتنیش بكرێت دەبێ لە ماڵى حەمەدئاغاى مێرگە سوور دەست پێ بكەین كە چۆن زیاتر لە 7 پیاویان لێ كوشتن، هەروەها ئەسعەدئاغاى شێتنە ، ماڵى حوسێناغەى هەریرو تاڵان كردنى ماڵەكەى لەلایەن بنەمەاڵەى مەسعودەوە من نالێم ئەو ناوانەى هێنامن باشن یا خراپ ئەوە كێشەى خۆیانە بەڵام ئەوەى گرینگە هەمووو كوشتنێك مەسعود بڕیارى لەسەر دەدات هەروەها چەندانى دیكە كە لەرێى كێشەى عەشائیرییەوە تەسفییەیان كردوون و یاخود مەسعود خۆى و كورەكەى كچیان ناردووە بۆ نایارە سەرسەختەكانیان تا تووشى كێشەى كۆمەڵایەتى بكەن وەك دكتۆر كەمال سەید قادر! ئینجا ئەو هەموو پارە دزینەو بوون بە سەرمایەدارێكى گەورەو دەوڵەمەند بە پارەى ئەم خەڵكە هەموو ئەوانە وا دەكەن مەسعود بارزانى دەبێ هەرچى زووە كوردستان جێبێڵێت . ئێستاش هاتووە وەك پیشە سەختەچیایەتییەكەیان وەك رێوى فێڵباز مەسعود بارزانى هاتووە دەڵێ وەزعەكەم هێور كردەوە دوواى ئەوەى مەرامە گلاوەكانیان جێ بە جێ كردو سەگەكانى پاراستنیان شەوانە دەهێنایە سەر شاشەى زاگرۆس شتێكى دیكەش هەیە ئەو تەقینەوانەى لە شارى هەولێر كردیان بۆ ئەوە بو 1_ لێدانى حكومەتە داماوەكەى دكتۆر بەرهەم سۆرانى كە پارتى كۆت و زنجیریان كردوە 
2_ دەستەكەیان كەشف نەكرد كێ لە دوواى تەقینەوكانە گوایە تیرۆرستانن یان بڵێن لە جنوبەوە هاتوون ئەو تەقینەوانەیان كردوە!! فراندنى رۆژنامەنووس زەردەشتى بە دووادا هات ئەمە بۆ ئەوە بوو بڵێن بابە ئەوەتا پێش ئێستا تەقینەوەیان كردوەو ئێستاش خەڵك دەفرێنن بەڵام نەیانزانى خوا ئاوا ریسوایان دەكات 
ئەوەى من مەبەستمە هەرچى زوە ئەم دوو دەسەڵاتەى كوردستان تێكبشكێنرێن و خەڵك بۆ خۆى سەرۆكى نوێ و حكومەتى نوێ هەڵبژێرێت ئەگەر واش نەكەن هەمووتان دەبێ یەكە بە یەكە مەرگ كۆتایتان پێدێنێ و بە هەزاران هیواو ئاواتتان لەگەڵ خۆتان ببەنە ژێر گلەوە پارتیش هەروەكو خوێن مژ بەردەبێتە گیانى منداڵ و نەوەكانتان و ئافرەتەكانتان سوك دەكەن!!! بەراستى گلەیێكى گەورەش پێویستە لە خەڵك بكرێت ئەویش ئەوەیە هەرچى دزى و پۆخلاواتى ئەو دزو جەردانە هەیە بڵاو بۆتەوە ئەوەتا لەم سایتە شێرانیەى كە بەرگرى لە مافى فەقیر و هەژارانى ئەم میللەتە دەكات كە كوردستان پۆستە چۆكى بەو گەمژانە داداوە و بنەماڵەى تێكشكاندوە هەروەها لڤی هاوڵاتى و ئاوێنە زۆر شتیان باس كردوە كە لە هەر وڵاتێك بایە لەمێژ بوو دەسەڵاتدارەكانى بەرەو روى دادگا دەكرانەوەو راویان دەنان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە