کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم سالح وپرۆژەی بەزانكۆ كردنی كوردستان

Saturday, 24/04/2010, 12:00


لەرۆژی بوونی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرهەم سالح بەردەوام خەریكی بانگەشەوبەلێندانە بە بەخەلكی ناوچەكانی كوردستان بە كردنەوەى زانكۆ لەوروانگەیەوە بریاریدا لەئەمساڵدا چوار زانكۆ لە كوردستان بكریتەوە ئەوانیش لەگەرمیان وهەلبجە و رانیەو بریاری داوە لەزاخۆیش یەكێك بكاتەوە من بم لەبری خەلكی ئەوناوچانە لەپاداشتی كردنەوەى ئەوزانكۆیانەدا بەرهەم سالح بەر تەماتە وهیلكە ئەدەم ئاخر ئەمە سوكایەتی كردن و خۆڵ لەچاوكردنی گەرمیانیەكان وهەلبجەیەكان وپشدەریەكانە ودەم بەستنیانە نەك خزمەتكردن ئایا گەرمیانیەكان ئەوپرسیارەیان لە بەرهەم سالحكرد ئایا ئەم زانكۆیانە لەسەر چی بنەمایە دەكاتەوە ئایا زەمینەی كردنەوەى ئەوهەموو زانكۆیە لەم وڵاتەدا هەیە ئاخر بەرهەم سالح كردنەوەى زانكۆبە دروستكردنی بنكەی تەندروستی تێگەیشتووە كە بانگەشەی ئەوە ئەكات بۆخەلكی ئەوناوچانە پیویستن من لەبەرهەم سالح ئەپرسم كوا كادری وا كەبتوانێت ئەو هەموو زانكۆیە بباتە رێوە ئایا ئەو زانكۆیانەی بەرهەم سالح دەیانكاتەوە نەوعیە یان جۆریە ئایا تەنها كردنەوەی دوو كۆلیژ بەسە بۆ رازی كردنی گەرمیانی و هەلبجەیەكان ودواتر بەرهەم سالح و حزبەكە ی لاڤ وگەزاڤی كردنەوە ى زانكۆ بەسەر خەڵكی ئەوناوچە كارەساتبارانە لێبدەن ئاخر كردنەوى زانكۆیەك كە تەنها چەند كۆلێژێكی ئینسانی تیدا بیت سوكایەتیەكردنە بەگەرمیانی وهەلبجەی پشدەریەكان نەك خزمەت كردن ئەگەر بەرهەم سالح راست ئەكات خۆی بەخزمەتكاری ئەوناوچانە ئەزانیت بالەوزانكۆیانەدا هەریەكە ودوو كۆلیژی پزیشكی وزانستیوا بكاتەوە بۆ ئەوەى پێداویستیەكانی ئەوناوچانە پربكاتەوە لەرووی خزمەتگوزاریەكانی پزیشكی و زانستیەكان بۆئەوەى لەدوارۆژدا لەوناوچانە كادری وا دروست ببێت بۆئەوى لە بەرێوەبردن و خزمەتگوزاریەكانی ناوچەكە یان دا رۆڵ بگێڕن نەك تەنها چەند كۆلێژیكی ئینسانی بكاتەوە كە ئەمرۆ ئەو كۆلیژانەخۆیان بوونیانسەربەزانكۆی سلیمانیە كەباشترە هەرلەسەر ئەوزانكۆیانەبن نەك بخرینە سەر زانكۆیەكی وەهمی و نا تەواو جگە لەوەیش ئەوكۆلیژە ئینسانیانە ئەوەندە زۆرن لەزانكۆكانی تردائەوەندە خەڵكی بێ ئیش و نائەكادیمی بەرهەم دەهینن لەكاتێكدا ئەو زانكۆیانە چەندان ساڵە بوونیان هەیە هەتائێستاش بەدەست زۆر كێشەوە دەنالێنن بەرای من بەرهەم سالح ئەوەندە بەمەبەستی سیاسی ئەو زانكۆیانە دەكاتەوە نیو ئەوەندە بۆ خزمەتكردن وبەروپێشبردنی ژیان نیە لەوناوچانەدا ئەگەر بەرهەم سالح بەمەبەستی سیاسی زانكۆ لەهەلەبجە ناكاتەوە بۆ پێش زانكۆی كۆیە و پاش توشبوونی حزبەكەی بەقەیرانێكی گەورە زانكۆی لەهەلبجە نەكردەوە لەكاتێكدا هەڵومەرجی بابەتی و موزوعی لەبارتر بوو بۆكردنەوى زانكۆ لەهەلبجە بەلام بەرهەم سالح ئەمەی نەكرد، ئەگەر بەراوردێك بكەین لەگەڵ ئەو هەوڵە زانستیانەى بۆ بەروپێشبردنی زانست و زانكۆ دراوە لەسەردەمی دوو ئیدارەیدا ئەوە ئیدارەی هەولێرو نیچیرڤان بارزانی نەیتوانی زانكۆیەك بكاتەوە لەزاخۆ یان لەسۆران هەتا ئەمساڵ كەلەسۆران كرایەوەلەكاتیكدا ئیدارەی هەولیر زۆر لەسلیمانی پارەدارتر و دەسەڵاتدار تربوو بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا نەكرا چونكە نیچیرڤان بارزانی زۆر باش لە حەساسیەتی كاری زانكۆ و كردنەوەى دەزگایەكی وا هەستیار دەكات چونكە خۆدروستكردنی زانكۆ كردنەوە دەزگایەكی بچوك نیە كە كاری بۆماوەیەكی دیاری كراوبیت زانكۆ دەزگایەكی مەعریفی وئەكادیمی بەردەوامە بەرهەم سالح ئەگەر خۆی بەخەمخۆر و ئەكادیمی ئەزانی باهەلی بەروپێشبردنی زانكۆكانی ئێستا بدات تا بگەنە ئاستی هیچ نەبێت زانكۆكانی ناوچەكە نە زانكۆكانی جیهان هەتا ئێستاش جگەلە زانكۆ ی سەلاحەدین وسلێمانی نەبێت ناویان لەڕێبەری یونسكۆدا نیە، لەلایەكی تریشەوە كردنەوى ئەو هەموو زانكۆیە لەگەڵ پێداویستیەكانی خەڵكی كوردستاندا ناگونجی مەبەستم لەمە ئەوەنیە كەمن خوا نەخواستە دژی كردنەوى زانكۆبم بۆ گەرمیانی و هەلبجەیەكان نەخَیر پێم خۆشە باشترین زانكۆیان بۆدروست بكریت لەهەموو رویەكە وە نەك تەنها كردنەوەى بەناوزانكۆیەك بۆرازی كردنیان بیت جگە لەوەیش پیمخۆشە هەرچی خزمەتی باش هەیە پیشكەش بەخەلكی ئەوناوچانە بكەرێت بەڵام من لەگەل بۆری وزۆری زانكۆ نیم جگە لەوەیش ئەو پسپۆریانەى لەوزانكۆیانەدا دەكرێتەوە یەكجار زۆرن لەكوردستاندا تارادەیەك زیادیشە لەلایەكی تریشەوە كردنەوى ئەوهەموو زانكۆیە لەباتی ئەوەى ببێنە هۆی كرانەوەى خەلكی ئەوناوچانەلەگەل دنیای دەرەوە و تێكەڵ بوون لەگەل خەڵكی ناوچەكانی تربەلام ئەوزانكۆیانە ئەوبابەتە تەسكتر دەكاتەوە چونكە هەرشوێنێك زانكۆی لێبێت خەڵكی ئەوناوچانە وەردەگرێت زۆر پێویست ناكات قوتابیان لەشارێك بۆ شارێكی تر بِرۆن وتێكەڵی كلتورى ناوچەكانی تری كوردستان ببن، ئەگەر بەرهەم سالح خزمەتی هەلەبجەیی و گەرمیانیەكان ئەكا با هەولی ناردنەدەرەوەى ئەو گەرمیانی و هەلەبجەیانە بدات كە خوێندن تەواو دەكەن بۆ ئەوەى پسپۆریباش و دگمەن بەدەست بهینن وبگەرێنەوئینجا زەمینەی كردنەوى زانكۆ برەخسێنێت ئەكات جەنابی دكتۆر بفەرمووێت بەكردنەوى زانكۆ، نەك زانكۆیەك لەسەر زەویەكی وشك وبرنگی گەرمیان وهەلەبجە دروست بكات وهیچ پێویستی و زەمینەیەكی بۆ فەراهەم نەكرابێت.
بائەو زانكۆیانەبكەونە كار ئەوجا دكتۆر بەرهەم باجی هەڵەی كردنەوەى ئەوهەموو زانكۆیە ئەدا، وا ئێمە چوار زانكۆی حكومیمان هەیە هەموو رۆژێك قوتایبان لەسەرشەقامەكانن ئیجا گەرمیان وهەلەبجەو پشدەریشی بێتە سەر ئەوكات دكتۆر بەرهەم ئەبێت لەبەرناڕەزای و پێویستی قوتابیان ئەم ولاتەجی بهێلێت
زانكۆی سەلاحەددین



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە