ئابوری خێڵ و ئابوری نه‌ته‌وه
Sunday, 17/01/2016, 18:07
له پێکهاته‌ی خێڵدا ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه شۆڕده‌بێته‌وه، ده‌چێته خزمه‌ت سه‌رانی خێڵ و داروده‌سته‌که‌یان. وه‌ک ئامرازێک به‌کارده‌هێنرێت بۆ ڕامکردن و ده‌سته‌مۆی خێڵه‌کیه‌کان و خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت، تا ئه‌وه‌ی خێڵه‌کی "کۆی ئه‌ندامانی خێڵ" ده‌بن به کۆیله و ژێرده‌ستی سه‌رۆک خێڵ و داروده‌سته‌که‌ی.
له فۆرمه‌له‌ی خێڵدا ده‌سه‌ڵات وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌کی خۆی که پارێزگاریکردنه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و لابردنی هه‌ر جۆره ترسێکه، دوور ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌رکێکی ته‌واو دژ به وه‌زیفه‌ی خۆی پێده‌درێت و ده‌بێت به ئامرازێک بۆ ترساندن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نیا چینێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵگا که چینی سه‌رۆک خێڵ و نزیکه‌کانیه‌تی.
له پێکهاته‌ی خێڵدا ته‌نیا ده‌سه‌ڵات نیه که نارێکخراوه و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ڕێکاره قانونیه‌کان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات. به‌ڵکو ئابوریش وه‌ک ستونێکی تری گرنگی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تداری دوور له ڕێسا سه‌رده‌می و زانستییه‌کان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌کرێت و ته‌نیا گوزارشت ده‌بێت له گیرفانی سه‌رۆک خێڵ و ههڵهپه و نیازی داگیرکاری موڵک و ماڵی زیاتر لای داروده‌سته‌که‌ی.
یه‌کێتی و پارتی وه‌ک دوو خێڵ که سیمای خۆیان به‌هه‌ندێک تێزی سه‌رده‌میانه ئاوڕشێن کردۆته‌وه ته‌نیا له بازنه‌ی لۆژیکی خێڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ستونی ده‌سه‌ڵات و ئابوری کردووه، له جێگه‌ی ئه‌وه بیانکه‌ن به ده‌روازه و رێگه‌خۆشکه‌ری دروستکردنی ده‌وڵه‌ت ، سنوره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی پێ ره‌نگ ڕێژ و تۆختر بکه‌نه‌وه ، کردویانن به هۆکاری قوڵکردنه‌وه‌ی زیاتر ویسته که‌سی و حزبیه‌کانی خۆیان، جوگرافیای سیاسیان له نێوان خۆیاندا دابه‌شکردووه.
ئه‌وان له‌ماوه‌ی بیست و چوار ساڵی حوکمڕانیان نه‌یان توانیوه ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رده‌میانه و قانونی که ببێته قه‌لغان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دابمه‌زرێنن، ده‌سه‌ڵات له خه‌یاڵدانی سیاسی ئه‌واندا جگه له ئامزازێک بۆ چاوترسێن کردنی خه‌ڵک و سه‌رکوتی ده‌نگه جیاواز و سه‌ربه‌خۆکان هیچی تر نه‌بووه.
ئابوریش له سێکوچکه‌ی (که‌س – حزب - بنه‌ماڵه ) بیری لێکراوه‌ته‌وه، جگه له ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و به‌تاڵانبرنی زیاتری سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک و سامانی سروشتی و خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردن ، هیچ پلانێکی ئابوری له ئارادانه‌بووه تا ببێته بنچینه‌یه‌ک بۆ دانانی به‌ردی بناغه ئابوری نه‌ته‌وه و ، خۆڕاگری زیاتر هه‌رێم له کاتی دووچار بوونی به قه‌یرانی دارایی و ئابوریه‌کان.
به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه ده‌یسه‌لمێنن ئه‌م دوو حزبه نه‌ک پلانیان نه‌بووه بۆ پهرپێدان و به‌ره‌وپێش بردنی ئابوری، به‌ڵکو ئه‌و گه‌شه‌و بوژانه‌وه ئابوریه‌ش که هه‌بووه به هۆی بێ پلانی ویستی قۆرخکاری ئه‌وان له ناوچووه. به‌پێی ئاماره‌کان پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ته‌نیا له سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکه سێ سه‌د گارگه له‌کاردا بوون و به‌رهه‌میان هه‌بووه، به‌ڵام دوای پرۆسه و به‌هۆی بێ پلانی و نه‌بوونی خواستی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تداری به‌جۆرێک سنوری خواسته که‌سی و حزبیه‌کان تێپه‌ڕنێت ، ڕێژه‌ی ئه‌م کارگانه به‌چه‌شنێک که‌مبۆته‌وه ئێستا به په‌نجه‌کانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
ئابوری ئێستا هه‌رێم ناتوانرێ به‌هیچ پێوه‌رێکی زانستی و سه‌رده‌میانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت،و له‌توانادا نیه بخرێته ژێر ناونیشانی هیچ تێزێکی ئابوری. ئه‌م ناوه‌ی ئه‌مرۆ پڕبه‌پێستی ئابوری هه‌رێمی کوردستانه بریتیه له "ئابوری خێڵه‌کی".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست