داب و نەریتی کۆمەڵگا و حکومەت ڕێگرە لەوەی گەنج ببێتە کرێکاری پاكکەرەوە
Sunday, 12/02/2023, 10:33
بە داخەوە داب و نەریتی قێزەونی کۆمەڵگا و حکومەت ڕێگرە لەوەی گەنج بە شانازییەوە ببێتە کرێکاری پاك کەرەوە ئێمەی میلەتی کورد هەروەك چۆن خاوەنی داب و نەریتی جوانی کۆمەڵگەی کوردەوارین، لەگەڵ ئەوەش دا خاوەنی چەندین داب و نەریتی قێزەونین،دابوو نەریتی جوان و قێزەونیش لە نێو هەموو نەتەوەکانی جیهان و حکومەتکان دا هەیە. یەکێك لەو دیاریدە قێزەونانەی کۆمەڵگای کوردی باشور گیرۆدەیەتی ئەوەیە کە کاری پاك کردنەوەی شەقام و کۆڵان و قوتابخانە و نەخۆشخانەکان بە کارێکی کەم سەیردەکەن، حکومەتیش هاوکارێکی گەورەی ئەو نەریتە قێزەونە دەکات وە ڕێگا ئەدات کرێکاری بیانی بێن لەو سێکتەرە گرینگ و هەستیارەدا کار بکەن ئایە تاکەی حکومەت و میلەت نایانەوێت تێبگەن کە کاری پاك کردنەوە یەکێکە لە پیرۆزترین کارەکان، ئایە ئەزانن ئەو میلەتانەی ئێستا گەنجەکانیان بە شانازییەوە کاری پاک کردنەوە دەکەن ئەوانیش زەمانێک وەك و ئێمە بەدەستی ئەو نەریتە ناشرینەوە گیریان خواردبوو،بەڵام لە کۆتایدا توانیان ئەو نەریتە قێزەونە لەنێ و ببەن. وە بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە فکریانەی من بۆم کردوە، ئەم وڵات و حکومەتانەی کە لە گرینگی بە پاك ڕاگرتنی ژینگەکەیان گەیشتونە، هەرگیز نەچونە پەنا بۆ کرێکاری پاكکردنەوەی بیانی ببەن. بەڵکو بە پێدانی موچەیەکی بەرز و شایستە توانیویانە قەناعەت بە گەنجەکانیان بهێنن تاك و بە شانازییەوە کاری پاک کردنەوە بکەن وە لە هەمان کات دا توانی ویانە میلەتەکەیان وشیار بکەنەوە تا دەس هەڵگرن لەو نەریتە قێزەونەی کە هەیانە بەرام بەر بە کرێکارانی پاك کرەوە بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە ژینگەکەیان بدەن . بەڵام لای ئێمە بە داخەوە حکومەت و حزبەکانی هەرێم سی و دوو ساڵە دابوو نەریتی قێزەون بەرهەم دەهێنن لە جێگای ئەوەی هەوڵدەن بۆ بنبڕکردنی داب و نەریتی قێزەونی کۆمەڵگا. هیوادارم ڕۆژێك ئەم شەش خاڵەی لەخوارەوە ئاماژەم پێداوە ببێتە هۆکاری لەنێو بردنی یەکێك لە دابوو نەریتە قێزەونە کەمان و دید و تێڕوانینی کۆمەڵگا و حکومەت بگۆڕین.
یەکەم:هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی پاکردنەوەی ژینگە و قەدەغەکردنی کرێکاری بیانی لە کار کردنیان لە کاری پاك کردنەوە
دووەم: دامەزراندنی هەمیشەیی گەنجەکان مان وەك کرێکارێکی ژینگە پارێزی حکومی لە شارەوانیەکان
سێیەم: باشترین مووچەیان بۆ دابین بکرێت بە جۆرێك بێت ڕێژەی مووچەکانیان زیاتر بێت لە کارمەندانی هێزەکانی ناوەخۆ
چوارەم: دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
پێنجەم: خانەنشین بوون بەهەمان مووچە
شەشەم: خانەنشین بوون لە تەمەنی ٥٥ ساڵی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست