شاسوار عەبدول واحید کەی ئەو چاکسازیانە لە خودی خۆی دەست پێدەکات؟
Monday, 07/03/2022, 23:00
شاسوار عەبدول واحید کەی ئەو چاکسازیانە لە خودی خۆی دەست پێدەکات؟ هەموومان دەزانین شاسوار عەبدول واحید خاوەنی چەندین پڕۆژەی بازرگانیەو سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیەو هەزاران پڕۆژەی پێیە بۆ چاکسازی بۆ حوکمڕانی سیاسی و ئابووری هەرێم بەڵام وەبزانم هیچ پڕۆژەکەی پێنیە بۆ چاکسازی بۆ خودی خۆی لە کارە بازرگانیەکانی بۆیە بە پێویستم زانی منیش پڕۆژەیەکی چاكسازی بۆ ئامادەبکەم بۆ کارە بازرگانیەکانی کە تێوەگلاوە لە گەندەڵی هەروەك چۆن حزبە ئۆپۆزسیۆنەکەی ئەو پڕۆژەی چاکسازی هەیە بۆ حکومەتە گەندەڵەکەی هەرێم منیش وەك ڕۆژنامەنوسێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژنامەگەری پڕۆژەکەم هەیە بۆ جەنابیان دەخەمەڕوو هەموو مرۆڤێکی بیرمەند ئەزانێت ئەوکەسەی هەڵەناکات تەنها خودایە ئەگەرنا هەموو مرۆڤێك هەڵە دەکات چونکە هەڵە لەسەر ئەم زەویە دەبێت تا مرۆڤ لەسەر ئەو زەویە بژیێت بەڵام هەڵە دوو جۆرە هەندێ مرۆڤ هەیە هەڵەکانی گەورەیە هەندێ مرۆڤیش هەیە هەڵەکان بچوکە مرۆڤی سەرکەوت و سود لە هەڵەکانی وەردەگرێت بەڵام مرۆڤی بۆگەن ئەو مرۆڤەیە کە ئامادەی چاکسازی تێدانیە لەو هەڵانەی کە دەیکاو کەکردیتی و کەلە داهاتوو دا توشی دەبێت ئەمنیش بەو پڕۆژەی چاکسازیەی بۆیم ئامادە کردوە لە کارە بازرگانیەکانی دەمەوێت بزانم شاسوار عەبدول واحید مرۆڤە چاکسازی گەرەکەیە یان مرۆڤە بۆگەنەکەیە لێرەدا گەندەڵیەکانی دەخەمەڕوو لەگەڵ چاکسازی کردن لە گەندەڵیەکانی .گەندەڵیەکانی هەر سێ پڕۆژە بازرگانیکەی گرتۆتەوە کە کەناڵی ڕاگەیاندن و پڕۆژەی نیشتە جێبوون و پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاندە. یەکەم کەناڵەکەی کاتێك سەرکەوت و دەبوو تەنها ڕۆژی دوو سەعاتی بۆ بەرگری کردن لە جوڵانەوەکەی تەرخان بکرا بوایەو کاتەکانی تر بەهیچ شێوەك بەرگری لە حیزبەکەی نەکردبوایە بێلایانانە ڕەخنەی بنیاد نەرو وشیار کەرەوە و ڕەخنەی توندو دەنگانی ناڕازی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بوایە بەرام بەر بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و سیاسەت و هونەرو وەرزش وئابوری و تەواوی بوارەکان خاڵی دووەم پڕۆژەکانی نیشتە جێبوون ئامارەکانی خزمەت گوزاری پڕۆژەکانی پێمان دەڵێن سەرکەوتنی سەت لە سەتی بە دەست نەهێناوە چونکە لە چەندین خزمەت گوزاری کڕیارەکانی بێبەش کرد کە لە ناو پڕۆژەی ماستەر پلانەکەی حکومەت بۆی دیاری کردابوو جێبەجێی بکات بەڵام ئەویش سودی لەو حکومەتە گەندەڵە وەرگرت زانی چاو پۆشی لێدەکەن پڕۆژە خزمەت گوزاریەکانی جێبەجێ نەکرد خاڵی سێیە پڕۆژەی چاڤی لاند کە خەڵکێکی زۆر پشکیان کڕیوە لەم پڕۆژەیە هەمووشیان زەرەر مەندن ئەگەر هەر کارێکی تریان بەو پارە بکردابوایە قازانجی باشتریان دەست دەکەوت و پارەکانیان وەک ئێستا زیندان نەدەکرا بۆیە دەتوانم بڵێم بەڕاستی گەندەڵیەکی گەورە لە داهاتی پڕۆژەکە دایە. هەمووکەس لەژیان دا هەڵەدەکات بەڵام کەسی سەرکەوت و ئەو کەسەیە هەڵەکانی چا کاتەوە لە خۆیەوە چاکسازی بکات بۆ ئەوەی دروشمی چاك سازی هەڵگرێت ئەو سێ خاڵەی باسم کرد ئەگەر شاسوار عەبدول واحید مەبەستی چاکسازی بێت زۆر بە ئاسانی ئەتوانێت چاکسازی بنەڕەتی بکات و کۆتای بە گەندەڵیەکانی بهێنێت چاکسازیەکان بەو شێوەیەن یەکەم کەناڵەکەی دوو سەعات بۆ بەرگری کردن لە بزوتنەوەکەی بیت و بەرنامەی حزبەکەی تێدا نمایش کات کاتەکەی تر بدرێتە دەست ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر و نوسەر و شاعیر و مامۆستای بێلایان و تەواوی چینی بێلایەن. خاڵی دووەم چاکسازی کردن لە پڕۆژەکانی نیشتە جێبوون بە جێبەجێ کردنی تەواوی خزمەت گوزاریەکانی ناو ماستەر پلانەکە کە دەستەی وەبەر هێنان بۆی دانابوو تێبینی ئەو خزمەت گوزاریانەی جێبەجێی نەکردوە خزمەت گوزاری زۆر پێویستە بۆ کۆمەڵگە کە یەکێکیان قوتابخانەیە خاڵی سێیەم پێویستە لەگەڵ خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند دابنیشێت و سایتێکی تایبەت بە چاڤی لاند دروست بکات تایبەت بێت بەخەرجی و دەست کەوت و بڕی ئەو پارەی بەگوێرەی پشکەکانیان بەریان دەکەوێت بیدات بە خاوەن پشکەکان کە لە سایتەکەدا ناو و کۆدی خۆیان هەبێت بۆ چونە ژوورەوە و ئاگەداربوون لە پشکەکانیان کە چەندیان بەر دەکەوێت مانگانە . هەمووشیان سەر پشك بکرێن تا ساڵەك دوای ئەو پڕۆژەیە گەر بەدڵیان نەبوو پارەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە .دەمەوێت بچمە سەرباسێکی تر ئەویش شاسوار عەبدول واحید زیاد لە تریلۆنێك دینار قەرزاری حکومەتە ئەڵێ ئێمە نایگەڕێنینەوە چونکە یەکێتی و پارتی ئەیخۆن و ناچێتە خەزێنەی حکومەت و بۆ میلەتی سەرف ناکەنەوە من پێشنیار دەکەم ئەگەر خەمی ئەوەی تی پارەکە ناگەڕێتەوە بۆ خزمەت گوزاریەکانی میلەت کەس دەستی نەگرتوە با ڕاستەو خۆ بیدات بە هەژاران یان خزمەت گوزاری دابین بکات بۆ شارەکان بەو پارەی کە قەرزاری حکومەتە لە هەموو دونیا قەرزاری حکومەت یانی قەرزاری میلەت ئەتوانێت ئەو پارەی لایەتی نیوەی بە ڕێکخراوی بەختەوەری کاك حاجی کاروان و خێرخواز کاك ئاراسی خالیدی بدات ئەیدەن بە هەژاترین و ماف خوراو ترین کەسانی ئەو هەرێمە نیوەکەی تریش لە بونیاد نانی نەخۆشخانەو قوتابخانەی سەرف بکات ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست