کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاندی حکومه‌تى هه‌رێم له‌پێناو چى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ريكا ئه‌كات؟

Wednesday, 27/01/2016, 17:09


 باوەڕم وايه هه‌ر خوێنه‌رێك سه‌ردێرى ئه‌و نوسينه‌ى خوێندبێته‌وه ئه‌زانێت ئه‌و حوكمه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌ى هه‌رێم هيچ كاتێك له‌ پێناو ده‌سكه‌ووتى نيشتيمانى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ ئه‌مه‌ريكا نه‌كردووه به‌ڵكوو ته‌نها له‌ پێناو به‌ ده‌ست هێنانى پاره‌ و كورسى سه‌رۆك كارتۆنى عيراق هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ ئه‌مه‌ريكا كردووه چەند رۆژێك پێش ئێستا هەرێم شاندێكى نارده ئەمریكا بۆ سواڵ كردن به‌ڵام ئه‌مريكا سواڵكه‌ره‌كانى به‌ ده‌ستى خاڵى گه‌ڕانده‌وه‌ هه‌ولێر بۆيه‌ ئێستا فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئێكس پايه‌رى هەرێم ئه‌ڵێت هەڕەشەمان لەئەمریكا كردووە ئەگەر بێت‌و هاوكاری هەرێم نەكات لەڕووی مادییەوە. ئه‌كشێينه‌وه‌ لە شەڕكردن دژى داعش هه‌روه‌ك دياره‌ سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم فواد حوسێن له‌بيرى چووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا پێشى له‌و له‌شكر كێشيه‌ى داعش نه‌گر تبوايه ئێستا داعش حوكمى هه‌ولێرى ئه‌كرد بۆيه‌ دڵنيابن ئه‌مريكا نه‌ك حيسابتان بۆ ناكات به‌ڵك و سزاى ئه‌و قسانه‌ى ئێوه باجه‌كه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێم ئه‌بێت بيدات هه‌روه‌ك چۆن كه‌ركوكيه‌كان ئه‌و باجه‌يان دا كاتێك تاڵه‌بانى و بارزانى هه‌ڕه‌شه‌و ڕه‌خنه و ناڕه‌زايه‌تيان دژى ئه‌مه‌ريكاو پۆل بليمه‌ر ده‌ربڕى دژى حوكمه‌ته كاتيه‌يه‌ كه‌ى عيراق كه‌ پۆل بريه‌ر ته‌شكيلى كرد و تاڵه‌بانى و بارزانى لێ بێبه‌ش كرد بۆيه‌ داواكارم هه‌رچى زووه حكوومه‌تى هه‌رێم واز له‌و هه‌ڕه‌شه‌ حيساب بۆ نه‌كراوانه‌ بێنن با خه‌ڵكى هه‌رێم باجه‌كه‌ى نه‌دات وا باشتره‌ به‌ پێشنياره‌ كه‌ى ئه‌مريكا ڕازيبن كه‌ به‌ شاندى سواڵكه‌رانى هه‌رێميان وتبوو كە حكومەتى هه‌رێم دەتوانێت پارەی بەرپرسە حیزبەكان بۆ رووبەڕبوونەوەی قەیرانی دارایی بەكاربهێنێت ياخود به‌ پێشنياره‌كه‌ى مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك ڕازيبن زه‌كاتى پاره‌ دزراوه‌كانى نابه‌ر پرسه‌كان به‌سه‌ بۆ كۆتاى هێنان به کێشه‌ى دارايى هه‌رێم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە