کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیلان گێری ٩ ی ئۆکتۆبەر بەفراوانکردنی تێکۆشان پوچەڵ دەکەینەوە‌

Tuesday, 10/10/2017, 22:32


گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن خاک و مێژووی هەزاران ساڵە لەرۆژهەڵاتی ناوەراست لەپێناو بوون و مانەوەی خۆی دا دەیان سەرهەڵدان وشۆرش و بەرخۆدانی لەدژی داگیرکاری و ستەمکاری ئیپراتۆریەتەکان و هێزە هەژموونگەراو داگیرکارەکان بەرپاکردووە، لە سەدەی بیستەمدا لە ئەنجامی شەرو ململانێی هێزە داگیركاره‌ نیودەوڵەتی و هەرێمیەکان گەلی کورد بەبریاری زاڵمانە بە پەیمانی سایکس بیکۆ و له‌لۆزاندا دابەشکرا بەسەرچواردەوڵەت نەتەوەی ستەمکارو داگیرکەردا کەگەلی کوردی لەهەموومافێکی کلتوری و سیاسی گوزارشت لەخۆکردن بێبەشکردوو رووبەرووی نەمان و لەناوبردن کرایەوە، دەرئەنجام چەندین کۆمەڵکوژی لەسەرئەنجامدراو سیاسەتی قرکردن و تواندنەوەی لەهەموو ئاستەکاندا لەسەرجیبەجێکرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردی له‌نه‌مان و له‌ناوچوون هێشته‌وه‌  به‌رخۆدان و ململانێی به‌رده‌وامی  بوو له‌گه‌ڵ ته‌واوی هیزه‌ داگیركه‌ره‌كان، ئه‌وه‌شی له‌ئێستادا پێشه‌نگایه‌تی گه‌لانی ناوچه‌ ده‌كات بۆ گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی و چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی دیموكراتی وپێكه‌وه‌ ژیان فكرو ڕامانی ڕامانی ڕێبه‌ر ئۆجالانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌پیلانگێڕی سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان هێرشی سه‌ر ته‌واوی گه‌لانی دیموكراتی خوازه‌، پیلانگێڕی سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان هێرشی سه‌ر ته‌واوی گه‌لی كورد و ئیراده‌ی  ژنی ئازاد و پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی شۆڕشگێره‌، ئه‌وه‌ش هه‌موومان ئه‌ركدار ئه‌كات بۆ خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له‌ ڕیبه‌ر ئۆجالان و له‌م ڕۆژی پیلانگێڕییه‌دا هه‌وڵه‌كانمان یه‌كخه‌ین، هه‌موو به‌یه‌كده‌نگ بڵێین ئازادی بۆ ئۆجالان.
لەکاتێکدا گەلی کورد لە هەموولایەکەوە ناچار بەشەرێک کرابوو تا گەیشتنی بەئاستی پاکتاوی رەگەزی وکۆمەڵکوژی و لەناوبردن و لەلێواری مەرگ نزیک ببۆوە، دوای شکستی چەندان شۆرش و سەرهەڵدان وکۆمەڵکوژی وکۆچبەری لەناو ئەو هەموو بێ ئومێدیەدا، لەحەفتاکانی سەدەی بیستدا لە باکوری کوردستان شۆرشێکی ئازادی خوازو هیوابەخش بەپێشەنگایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و بەرێبەرایەتی رێبەرئاپۆ سەرهەڵئەدات و دەبیتە هیوابۆ گەلی کوردو سەرجەم ستەملێکراوان و رۆژ بە رۆژ لەکوردستان کڵپەدەستێنێت و روناکیەکەی بەسەر خاكی داگیرکراوی کوردستاندا بڵاودەبێتەوەو کوران وکچان لەدەوری کۆدەبنەوەو بەعەشقێکی مەزن بۆ ئازادی دەبنە شەرڤان وگەریلا و هێزی پاراستن بۆ گەلەکەیان، بەهیزو ئیرادەیەکی لەشکان نەهاتوو شکست بە هەمووخەونەکانی جەنەراڵە فاشستەکان دێنن، لە کاتێکدا دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی پێش بەسەرکەوتنەکانی شۆرشی ئازدی کوردستان بگرێت بەهاوکاری هێزە هەژموونگەراکان لەکۆتای سالانی نەوەتی سەدەی رابردوو کەوتنە پیلانگێری، بۆ ئەوەی شۆرشی ئازدی کوردستان بێکاریگەربکەن و پێش لەفراوان بوونەکەی بگرن، ئەوەبوو هەموو هێزە بەرژەوەندیخوازو سەرمایەداریەکانی جیهان یەکیانگرت ،  لە ٩/١٠/ ١٩٩٨ پیلانگێرییە  کەیان دەستیپێکرد و کە بەئامانج گرتنی رێبەری گەلی کورد عبدوڵلە ئۆجالان بوو بۆئەوەش هێزێکی زۆریان لەسەر سنوورەکانی سوریا کۆکردەوە، رێبەرئاپۆ لەبەرامبەردا بۆ پاراستنی گەلانی ناوچەکە لەشەروکاولکاری رۆژ هەڵاتی ناوەراستی بەروە ئەروپا و روسیا بەجێهێشت،لە رۆماوە بەئامانجی چارەسەری ئاشتیانە  بۆجاری دووەم ئاگربەستی راگەیاند و داوای دیالۆگی ئاشتیانەی کرد بەڵام نەئەوروپا نەیاساو رێساکانی مافی مرۆڤ نە نەتەوەیەکگرتووەکان نەیانتوانی خاوەن لە مەبدەئەکانی خۆیان دەرکەون، بەوەش رووی راستەقینەو درۆی مافی مرۆڤ وئازدی ودێموکراسیەکەیان بۆ گەلان ئاشکراتربوو، بەو پیلانگێریە کە کۆتاییەکەی بە زیندانی رێبەر ئاپۆ ئانجام گیربوو، بەڵام نە دەوڵەەتی تورک و نە هێزە بەرژەوەندخوازەکان نەیان توانی لەو پیلانگێریەدا سەربکەون و شۆرش و فکرو رێبازی رێبەر ئاپۆ بێکاریگەربکەن لە کورستان و رۆژەهەڵاتی ناوەراست، لەبەرامبەردا رێبەر ئاپۆ لەزیندانەوە بەجیهانبینی وفەلسەفەیەکی نوێ مانیفیستۆی چارەسەری ئاشتی ودیموکراتی پێشخست و دەروازەیەکی نوێی بۆ فراوانکردنی گۆرەپانی تێکۆشانی گەریلاو گەل لە هەمووئاستەکانی خەباتی دیموکراتی و سەربازی دا کردەوەو پیلانگێری فاشیزمی دەوڵەتی تورکیاو دەوڵەتانی بەشدارلە گەلەکۆمەی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌، ئەمرۆش لەکاتێکدا لەناو ئەو هەموو پیلانگێریانەدا گەلی کورد لە باکوری کوردستان لەبەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی ئەردۆغاندا لەتێکۆشانێکی هەره‌بڵنددایە و دەوڵەتی تورکی توشی گۆشەگیری ودابرانێکی گەورەکردوە و لەرۆژئاوای کوردستانیش بەپێشەنگایەتی شۆرشی ئازادی ودیموکراتی سیستەمی خۆبەرێوەبەری و فیدرالیزمی باکوری سوریا بووەتە رێگاچارەو هیوای گەلان، باشوری کوردستانیش لەقۆناغێکدایە سەرەڕای دەسکەوتەکانی چیتر ناتوانێت لەدەروەی داخوازیەکانی گەل درێژە بەوسیستەمەبدات کە ٢٦ ساڵە درێژەی هەیە وە لەدوای ریفراندۆمیش دەرکەوت لەباشوری کوردستان جگە لە گەرانەوە بۆ یەکیەتی نەتەوەیی هیچ دەروازە و رێگایەکی دیکە گەلە کەمان بەروە ئازادی و سەربەخۆی نابات. ڕۆشنایی بیری ئاپۆچی وێڕای تێكۆشان و به‌رخۆدان دژی داگیركاری ده‌بێته‌ ئیراده‌ی تێكشكانی هێزه‌كانی داعش و هێڵی خیانه‌ت و كۆنه‌پارێزی، هەربۆیە تاکە وەڵام بۆ تێکشکاندنی پیلانگێری ٩ ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٨  وسەرجەم گەلەکۆمەو پیلانگێریەکان بۆسەر گەلی کورد لە باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا وباشوری کوردستان بەهێزکردن و فراوانکردنی تێکۆشان و یەکیەتی نەتەوەیی و بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و بەبنەماگرتنی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دێموکراتی و خۆبەریوەبەری یە بۆسەرجەم گەلان وپێکهاتە و ئتنیە جیاوازەکان لەعێراق وباشسوری کوردستان. بەوبۆنەوە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە ١٩ هەمین ساڵی ئه‌و پیلانگێرییه‌ شەرمەزارەدا بەڵێن بەخوێنی شەهیدان و رێبەر ئاپۆ ئەدەین خەبات و تێکۆشانمان  بڵندو فراوانتر بکەین تاگەیشتن بەئازادی بۆ کوردستان و ئازادی رێبەرمان کۆڵنادەین.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی سەرۆکایەتی
۱۰/۱۰/۲۰۱۷

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە