کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێستی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی 25ی 9

Sunday, 17/09/2017, 21:47


ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌ 15/8/2017 هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌چونی ڕیفراندۆم ڕاگه‌یاند و به‌دروشمی "نا بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم" پرۆژه‌یه‌كی ئه‌ڵته‌رناتیڤی بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌ هه‌نوكه‌یی و ستراتیژییه‌كان، پێشكه‌ش به‌ گه‌له‌كه‌مان و ڕای گشتی كرد، كه‌ تیایدا وێڕای ئه‌وه‌ی   ئامانجه‌ شاراوه‌و پڕ مه‌ترسیداره‌كانی پشتی ڕیفراندۆمی ئاشكرا كردووه‌،  له‌ هه‌مان كاتدا پێشنیاری پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی بێلایه‌نی كاتیمان كردبوو بۆ به‌جێ كردنه‌وه‌ی سیستم له‌ باشوری كوردستاندا چونكه‌ هه‌موومان ده‌زانین كه‌ سیستم بونی نه‌ماوه‌ له‌ ئێستادا، له‌ بواری ستراتیژی به‌ڕێوه‌بردنیشه‌وه‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ پێكه‌وه‌ ژیانێكی دیوكراتییانه‌، وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بژارده‌ی مۆدێلی خۆبه‌ڕێوه‌بردنێكی دیموكراتیانه‌ی هاوشێوه‌ی شه‌نگال و ڕۆژئاوای كوردستان پێشكه‌ش كردووه‌، چونكه‌ چاره‌سه‌ری پرسی كورد و  پێكهاته‌و باوه‌ڕی و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان،ته‌نها له‌م مۆدێله‌دا خۆی ئه‌بینێته‌وه‌، ئێمه‌ به‌رده‌وام ئه‌بین له‌ ئاشنا كردنی گه‌ل به‌م مۆدێله‌ چونكه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ ته‌نها ناكۆكی و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا قوڵتر ئه‌بێته‌وه‌و ناسه‌قامگیری ده‌بێته‌ دۆخی هه‌میشه‌یی ناوچه‌كه‌، له‌ به‌رامبه‌ر په‌یامی ئێمه‌ كه‌ نا بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بوو هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵات سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ئێمه‌ش وه‌كو هێزێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی باشوری كوردستان له‌ سۆنگه‌ی دڵسۆزی و خه‌مخۆریمانه‌وه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌ستكردنمان به‌ ئاینده‌یه‌كی مه‌ترسیدار، به‌ پێویست ده‌بینین ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه‌ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان له‌ باشووری كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بانگه‌وازی ده‌كه‌ین كه‌ هاوڵاتیان به‌ ده‌ستی خۆیان شه‌ڕ و ناكۆكی و گرانی و ماڵوێرانی نه‌هێنن به‌ڵكو به‌هیچ جۆرێك نه‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و بژارده‌ی بایكۆت په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌واتای شه‌رعیه‌ت نه‌دان به‌ پرۆسه‌یه‌كی ناشه‌رعی بایكۆت له‌ ئێستادا باشترین هه‌ڵوێسته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌رگیز باكی به‌ ده‌نگ و خواست و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌داوه‌ جگه‌ له‌و كاتانه‌ی ته‌نگاوی سیاسی ڕووی له‌ خۆی و مانه‌وه‌ی هه‌ژمونی سیاسی حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییان كردووه‌
له‌ كۆتایدا داوا له‌ ئه‌ندامان لایه‌نگران و دۆستان و به‌گشتی گه‌له‌ چه‌وساوه‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌ هه‌ڵوێستی بایكۆت وه‌ڵامی سیاسه‌ته‌ نادروست و شكست خواردووه‌كانی 26 ساڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ بده‌نه‌وه‌ 



ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌لگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
17/9/2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە