کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێدان و گرتنی ده‌نگه‌ ئازاده‌كان نیشانه‌ی ته‌نگبوونی ده‌سه‌ڵاته‌

Friday, 14/07/2017, 1:26


لێدان و هه‌ڕەشه‌ی كوشتن له‌ رۆژنامه‌وان ئیبراهیم عه‌باس گرتن و زیندانی كردنی شاعیر ئومید ئه‌حمه‌د له‌شاری هه‌ولێر ،سه‌لمێنه‌ری زهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری پارتییه‌، كه‌ هیچ سنورێك ناناسێت له‌ سه‌ركوتكردنی ده‌نگی بوێر و ئازاد.
له‌كاتێكدا به‌سه‌ركێشی پارتی لاف و گه‌زافی هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆم ده‌خرێته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێردا رۆژنامه‌وانێك و شاعرێك له‌به‌ر ره‌خنه‌گرتنیان له‌ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پارتی و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نا مرۆیی و ئه‌خلاقی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن. دیاره‌ پارتی به‌م كرده‌وانه‌ی وه‌كو ته‌واوكه‌ری پرۆژه‌ و به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی كه‌ ریكلامی بۆده‌كات ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خه‌فه‌كرا و دوور له‌ده‌نگی ناڕازیی و ئازاد بوونیاد بنێ كه‌ تیایدا به‌ ئاره‌زووی خۆی ته‌راتێن به‌ پێشه‌ڕۆژی ئه‌م میله‌ته‌ بكات.
وه‌ك ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی له‌كپكردنی ده‌نگی ئازاد و رێگری له‌ره‌خنه‌كردنی ده‌سه‌ڵات، به‌توندی شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین و له‌بری داواكاریمان له‌ده‌سه‌ڵات و دادگانی، بۆ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تیرتۆر و تۆقاندنه‌ به‌رامبه‌ر ده‌نگی ئازاد، داوا له‌قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی له‌جاران زیاتر رووی راستی زهنیه‌تی ده‌سه‌ڵات نیشانی ته‌واوی دوونیا بده‌ن تاوه‌كو چیتر ده‌سه‌ڵات نه‌بێته‌ ئه‌و هێزه‌ی بوێری نیشانبدات ده‌نگه‌ ئازاده‌كان بكاته‌ ئامانج.

ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
11/7/2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە