شوێن گوندی "مالومەیە " هەر هێزە و کۆدەبێتەوە، ترسی تۆپ باران هەبوو، بەڵام چونکە ڕۆژێکی هەور بوو ترس لە هاتنی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن کەمتر بوو، یان هەر نەبوو . نازانم کێ بوو ووتی : لە ڕەتڵەکەدا کە دەڕۆیشتین "شەڕبکە بۆ ئەوەی خەڵک تۆیان لەیادبێت " من بیرم کردەوە و ووتم ڕاستە، دواجار ئێمە خاوەنی گێڕانەوەی...
لەگەشتی چیادا زۆرکەسم ناسی و بونە هاوسەفەرو هاوڕێم ، هەموو ڕووداوێک و گەشتێک کە بەسەر مرۆڤدا دێت ، کۆمەڵێک خەڵک دەبێتە ناسیاو هاوڕێ و زۆرجاران دۆستایەتیش،کە نزیکتر لە خزم و خوێش . بۆنمونە مرۆڤ دەکەوێتە زیندانەوە کۆمەڵێک خەڵک دەناسێت ، یان کاتێک دەست دەکەیت بەکار کردن، هەندێک خەڵکی دەبێتە ئاشنات و ڕەنگە...
پیرەمێردی مەزن دەڵێت:" تفیان دەکردە چارەی بێعارێ، ئەیووت ڕەحمەتە باران دەبارێ "----------------------مرۆڤ بە مردنی گەواهی لەسەر کردەوەکانی دەدرێت، دواجار مردن دەتوانێ جەخت لەسەر پاکی مرۆڤەکە بکاتەوە، شەهیدەکان قوربانیدان و مردنەکانیان وەک نیشانەی میتاییەکە سەیر نەدەکرد، بەڵکو وەک گەڕانەوە بۆ ئازادی کۆمەڵگا...
ئیسپانییەکان دەڵێن :"بێهیوایی وەک پولی دۆمینە وایە، هەر ئەوەندەی دانەیەکی کەوت، ئەوانی تریش هەرەس دەهێنن"-------------------نازانم چەندین جار، چاکترە بڵێم چەند شەو لەگەڵ هاوڕێکانمدا چوینەتە شاری سلێمانی ؟ هەندێک جار بەپلان و بەرنامە ی داڕێژراو هەندێک جار هەربەبێ پلان و تەنها وەک دەنگێکی یاخی و گەڕانەوەی...
گۆڕستان: یان مۆزەخانەی هونەری پەیکەر تاشین و بڕینی بەرد بۆکێلەکان، بۆخاتری وون نەبوونی شوناسی مرۆڤە کۆچکردۆکان وهەڵکۆڵینی ناویان لەسەر بەردە گران بەهاکان . گۆڕستان: یان باخچەیەکی پڕ دارو چیمەن و دەنگی بولبول و قیژەی نەورەسە عەجولەکان، گۆڕستان :یان مەیدادانی باخی...
ئەنایس نین Anaïs Nin خانمە ڕۆماننوسی فەرەنسی ئەمەریکی دەڵێت :" ئێمە ئەنوسین بۆئەوەی دووجار تامی ژیان بکەین لەئێستادا و ، لەبیرکردنەوەش لە ڕابردوودا ".من نازانم ئەو ڕۆژانە تامیان چۆن بوو ؟ لەکاتێکدا ڕۆژانە لەگەڵ تەرم . خوێن، برسێتی ، ماندووبوون ،...
نەم دەزانی قاچەکانم لاشەی منیان بۆکوێ دەبرد...؟ نەرمەبارانێک دەباری منیش لەژێریا خۆم هەڵخستهێندەم زانی....زرمەیەکلەژێرپێم هەستا من داچڵەکیم قاقا،،،،قاقا پۆلیسێکی پاشەڕۆژومنداڵێکی ئائێستاکە بێگومانم هەمووی چەند ساڵێکی ترە ئەمەدەبێتە پۆلیس...
ڤۆلیتێر دەڵێت:" سەخترین کار ئازادکردنی ئەو کۆیلانەیە ، کە زنجیرەکانیان دەپەرستن"٢٧/٠٨/ ١٩٨٣ شەهید هاوڕێ جەبار شەهید بوو لە قادسیە، ئێمە دوای دووساڵ لەهەمان بەرواردا واتە ساڵی ١٩٨٥ بەهاوەنێک کە لامان بوو چووین لە یادی هاوڕێ جەباردا بۆردمانی جاشئاواکەی قادسیە بکەین، کە کۆمەڵێک پایگا و بارەگای جاشی...
ژیان سەرتاسەر چیرۆکە، لەپشتی هەر مرۆڤێکەوە چەندین نهێنی خۆی حەشارداوە، ئەگەر بتەوێت لە نهێنی کەسەکان تێبگەیت دەبێت بچیتە ناو دنیای ئەوانەوە، لایەنی کەم پرسیار بکەیت، لە چاوەڕوانی وەڵامدا ئێشک بگریت، تا بە دنیای ئەوان بگەیت.---------------------ئەو ساڵەی چەند مانگێک لە تورکیا ژیانم کرد، لەو شارەی کە مافی...
ئەم کورتە لێدوانەی ئەم دایکە، کە خاوەنی پێنج منداڵی شەهیدە، پەیامێکی هێندە مرۆڤانەی تێدایە، دەڵێی بەتایبەت ئەم دایکە لە ئاسمانەوە دابەزیوە و دەیەوێت سەرزەوی لە ئاشوب ڕزگار بکات.چەندە بە دڵ دەڵێت: "من پارچە پارچە دەبم کاتێک لاشەی کوژراوێکی سەربازی دوژمن دەبینم، وەک چۆن پارچە پارچە دەبم کاتێک تەرمی گەریلایەکی...
هەمیشە مرۆڤ حاکمی چارەنووسی خۆیەتی، هەمووشمان دەزانین لەشەڕدا هیچ بەزەیی و بەخشینێک نییە، سەردەمانێک مێژووی نیشتمانم دەخوێندەوە، هەمووجارێک توشی ژانە سک دەبووم و دەمووت: چۆنە ئەو هاونیشتمانیانەم ئاوا لەئاستی داگیرکەراندا مویان نەرم بووە، ئاوا ئاسان فریو دراون ؟ کە تێکەڵی کاری سیاسی بووم و پاشان چوومە...
کاتێک دادەنیشم و بیر لەنوسین دەکەمەوە، هەست دەکەم ڕۆحم لە جەنجاڵی ئەم هەموو نەهامەتییە. ڕزگار دەکەم.----------------------زۆرجاران بە کۆڵانە تەنگ و دژوارەکانی سەفەرەکەمدا کە هێشتا بە مەنزڵ نەگەیشتووم، گوزەردەکەم و بەناو بیرەوەرییەکانما ڕۆدەچم، لە هەوڵی ئەوەدام بیرەوەرییەک هەرچۆنێک بێت، تاڵ، شیرین، بەچێژ،...
گوێ لەباوکی لەیلای قارەمان بگرن ، چۆن وانەی ئەخلاق دەڵێتەوە کە دەچن بۆ شەڕ مەنبەج ، تەنها تفەنگەکان کۆکەنەوە دەست لەهیچ نەیەن .--------------------------مەرگی دوا کەرکەدەنی سپی لە"کینیا" مێدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد، ئەوە ئەو ڕووداوە بووکە تراژیدیاتر لە "عەفرین...
باوک و کچێک بە یەکتری دەڵێن: وەرە با بچین کەرامەت بچنینەوەئەم کچ و باوکە لە بێدەنگی ئەستێرە دەچن. ئەوان داوای شتێک دەکەن کە خۆیان خاوەنین، ئەویش"کەرامەت "ـە، کاتێک مرۆڤ دەزانێت چۆن دەمرێت، مانای وایە زانیوێتی چۆن بژی؟ ڕۆژئاڤای نیشتمان جێگەیەکە پڕێتی لە چیرۆک و ڕامان . ئەم نمونانە لە شەڕێکان...
چۆن بتوانم سهنگهرهکهمجێ بهێڵم...؟ لهناو دڵما ههڵکهنرابێچۆن بتوانم دهست بهرداریمیللهتێ بم ...؟ کهلهی سهری خهونهکانی بهپاچی ژان و برسێتی شهق کرابێ ...که له شهقامه قیرهکه پهڕینهوه، ڕێچکهکهمان هێنده زۆربوو، بە سانایی ڕێگهمان نهدهکرد، جاشی ناو پایگاکان...