• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ڕزگار ڕانگور: رێبه‌رى شۆڕشگێڕانى كۆلۆمبيا شه‌هید کرا

ئه‌لفۆنسۆ كانۆ، رێبه‌رى هێزى چه‌كدارى شۆڕشگێڕانى كۆلۆمبیا-هێزى گه‌ل، كه‌ ناسرا بوو به‌‌ (فارک) لایه‌ن سوپاى كۆلۆمبیاوه‌ شه‌هید بوو.وه‌زیرى به‌رگرى كۆڵۆمبیا، خوان كارلۆس پینزۆن، رایگه‌یاند سوپاى وڵاته‌كه‌ى دوێنى له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ نێوان هه‌رێمى سوارێز و لۆپێ، ز سه‌رۆكى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى كۆلۆمبیایان...

ڕزگار ڕانگور: خاڵکوتان

هەشتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بوو، شاری سلێمانی سیمای له‌ گوندێکی گه‌وره‌ ده‌چوو، ئه‌وی ده‌م له‌ قه‌راغ شار گه‌نم و جۆ و فه‌ریکه‌ نۆک، باخچه‌ی پڕ له‌ سه‌وزه‌، بره‌وی خۆی هەبوو، ئه‌وده‌مەی گونده‌کانیش داگیرابوون، سه‌دان گوێدرێژی نه‌جیب زاده ‌ت ده‌دی بێ خودان .له‌وده‌شت و ده‌ره‌دا ده‌سوڕانه‌وه‌ ، هێشتا...

رزگار رانگور: کورد له‌ مێژوودا سه‌رکرده‌ی ترسنۆکی به‌رهه‌مهێناوه‌

ئه‌گه‌ر کورد (رۆمڵ)ێکی تێدا بوایه‌ ئه‌م رۆژه‌مان بۆ دروست نه‌ده‌بووبه‌ده‌ستی خۆم نه‌بوو، کاتێک گه‌یشتمه‌ ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی، که‌ ڕۆمڵ زه‌هره‌که‌ی خوارده‌وه‌ خه‌م دایگرتم، من له‌ناخه‌وه‌ بۆ مارشاڵێکی نازیی دڵگران بووم، به‌و مانایه‌ نا من نازییم خۆش ویستبێت، به‌ڵکو هه‌ستم کرد مێژوو غه‌در له‌ مرۆڤێکی مه‌زن...

ڕزگار ڕانگور: بەناز بە مەرگی خۆی ویستی ئەو بێدەنگییە بشڵەقێنێت

ئەو ڕۆژنامە ڕوو زەردانەی کە بوونەتە ئینجیلی حیزب، له مەرگی بەنازدا دەیانەوێت چیمان پێ بڵێن؟ بێدەنگییەکی ترسناک نزیک له مردن نیشتمانی ئێمەی تەنیوە، بیست ساڵە ئافرەتەکانمان بە بۆنکڕوزی گیانیان ئاسمان قاندەدەن، بۆنی لاشەی سوتاو و خوێن هه‌ڵده‌مژن. شەڕ دەکەن بەدژواری و کەچی تاکو ئیستا جەستەیەکی سوتاو وەک...

ڕزگار ڕانگور: ئێره‌ سلێمانییه‌

(ئه‌م گۆرانییه‌م ‌با بگاته‌ ده‌ست موسافیرێکی ماندوو)سه‌فه‌ر به‌ره‌و خۆرچۆن ده‌کرێت؟له‌ ترۆپکی نائومێدیدا،کێ هه‌یه‌ به‌ زیندوویی بمێنێته‌وه‌؟مسافیره‌که‌مان به‌ کۆڵێ هه‌واڵ و خه‌مه‌وه‌به‌سه‌ر و چاوی زامداره‌وه‌به‌چاوی پڕ فرمێسکه‌وهده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌.ئه‌و له‌ سه‌فه‌رێکی هیچدا بووه ‌و،پێمان ده‌ڵێ:لێره‌ زه‌مه‌ن،...

ڕزگار ڕانگور: ژیان له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وت

ڕابردوو به‌چرکه‌ش ده‌ست به‌ردارم نابێت و به‌رۆکم به‌رنادات ، ماوه‌ی 18ساڵه‌ نیشتمانم جێهێشتوه‌ ، لێ تاکو ئیستا خه‌ونێکم نه‌دیوه‌ سه‌ر زه‌مینه‌که‌ی ئه‌وروپا بێت ، بۆیه‌ منیش وه‌ک ڕابردووم ناخوازم ئه‌و گه‌نجینه‌ پڕ له‌ ئازاره‌ فه‌رامۆش بکه‌م، که‌ به‌شێکه‌ له ‌قوربانی منداڵێک له‌ناو خێزانێکی هه‌ژاردا...

ڕزگار ڕانگور: دایکم یارمه‌تیی دام له‌وه‌ی نه‌بم به‌ دز و درۆزن، ده‌رزییاژنی ده‌سته‌کانی کردم !

ئایا ئێوه‌ له‌چاوی منداڵێکی شه‌ش ساڵانه‌وه‌ دایکێکی جه‌لادتان دیوه‌؟ که‌ منداڵ بووم هه‌میشه‌ بیرم له‌وه‌ده‌کرده‌وه‌ چۆن بتوانم تۆڵه‌ی ده‌سته‌کانم له‌دایکم بکه‌مه‌وه‌، دایکم وه‌ک جه‌لادێک وه‌ک دڕنده‌یه‌ک سه‌یرم ده‌کرد . چیرۆکی ئه‌و ئێواره‌یه‌م هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه‌، که‌ دایکم هه‌ردوو ده‌ستمی خه‌ڵتانی...

ڕزگار ڕانگور: ئه‌و سه‌رکرده‌ شه‌هیده‌ی که‌ بۆ نیشتمان گیانی خۆی به‌خشی!

 ڕاستی ئه‌وه‌یه‌، مه‌رگ وه‌ک کۆتا سه‌فه‌ری خۆمان وه‌ربگرین،نه‌ک وه‌ک فه‌نابوون و له‌ناوچونێکی ته‌واو (مهاتما گاندی) بیرم له‌خاکی سوتاو کرده‌وه‌، بۆ خه‌بات دیسان خۆم کۆکرده‌وه‌ دنیام به‌ده‌نگی بڕنه‌وی شانم، له‌شیرین خه‌ودا خه‌به‌ر کرده‌وه‌ گره‌وی مه‌ردیم له‌لوتکه‌ی که‌ژا، به‌خوێن له‌میکی 19 برده‌وه‌ ...

ڕزگار ڕانگور: (ئی پی مان) ئه‌و فیلمه‌ی پێویسته‌ هه‌موو سه‌یری بکه‌ین!

(نه‌زانه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ به‌ تاریککدا ده‌ڕۆن، ده‌ڵێن چرامان ناوێ) بروسلیلام وایه‌ ، سه‌ختترین کار نووسینه‌ له ‌سه‌ر فلیم ، چونکه‌ مرۆڤه‌کان هه‌ریه‌که‌مان شێوه‌ چێژی لێوه‌رده‌گرین و هه‌ریه‌که‌مان له ‌گۆشه‌نیگایه‌که‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ناوه‌ڕۆک یا خود تێکست، مۆسیقا، ته‌کنیک، جێگه‌ و ته‌نانه‌ت...

ڕزگار ڕانگور: گه‌رمیان ، ئه‌و کوڕۆچکه‌یه‌ی ئاگری له‌ویژدانم به‌ردا !

کوڕم گه‌رمیان ، به‌ر له‌وه‌ی فه‌نابی له‌ناو باروتدا ، به‌رله‌وه‌ی باران به‌ته‌ری بتبات بۆ ناو گۆڕ، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م به‌هاره‌ ،چه‌ند چه‌پکه‌نێرگزێک له‌شه‌قامه‌سه‌ره‌کێکه‌ی سلێمانی که‌رکوک به‌ڕێبوارن بده‌ی تابۆنی که‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ک له‌بۆنی گه‌نده‌ڵی ڕزگاریان بێت و پشویه‌ک به‌سینه‌یان بده‌ن و...

ڕزگار ڕانگور: سێ کورته‌ بیره‌وه‌ریی پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دینی حوسه‌ینی!

کاتێک هه‌واڵی مه‌رگی شێح عێزه‌دینی حوسه‌ینم له‌ ناو ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕه‌کاندا به‌رچاوکه‌وت ، به‌چاکم زانی منیش سێ کورته‌ بیره‌وه‌ری بگێڕمه‌وه‌.ئێواره‌یه‌ک له‌لای هاوڕێیه‌کم بووم له‌ گونده‌ جوانه‌که‌ی گاپیڵۆن، هاوڕێکه‌م قوتابیه‌کی ڕاکردووی زانکۆ بوو، به‌ڵام سه‌ری له‌ هه‌موو شتێک ده‌رده‌چوو، زۆر ده‌ست...

ڕزگار ڕانگور: تکایه‌ که‌س به‌گیڤارا به‌راورد مه‌که‌ن

گیرو گرفته‌کانی جیهان بواری ئه‌وه‌ ناده‌ن من به‌زیندویی بمێنمه‌وه‌ (ئێرنه‌ستۆ گیڤارا)ده‌شێ و گومانم نییه‌، گه‌لی کورد هه‌زاران گیڤارای له‌ شۆڕشه‌کاندا له‌ ده‌ست دابێت، ده‌شێ و گومانم نییه‌ هه‌نوکه‌ش هه‌زاران گیڤارا له‌ناو گه‌له‌که‌مدا خه‌ونی ئازادیان هه‌بێت، لێ زیندوه‌ به‌ناو شۆڕشگێڕه‌کان وای کردووه‌...

ڕزگار ڕانگور: سلێمانی، هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد ئازادیی وات به‌سه‌ربهێنی؟

هه‌موو ڕۆژێک با بۆنی سلێمانیم بۆ دێنێ و به‌کێشم ده‌کاته‌وه‌ بۆ ڕابردوو، بۆلای هاوڕێکانم، بۆ لای ئه‌وانه‌ی کۆچیی هه‌تا هه‌تاییان کرد. ئه‌وانه‌ی له‌م سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ په‌رش و بڵاو بوونه‌وه‌، جار ناجارێک وه‌ک نوزه‌یه‌ک ده‌نگیان ئه‌ژنه‌وم، کۆده‌بینه‌وه‌. جارێکی تر وه‌ک جاری جاران، به‌رگی کتێبه‌کانمان...

ڕزگار ڕانگور: بۆنی نان

   چ تامێکی خۆشی هەیەنانی گەرم وبۆنی دایک وچوکلێتی دەستی منداڵ وچنینەوەی هەنار وشەقامی باراناویی وبۆنی چای گه‌رم***************ژیان چیرۆکێکی سەیرە !بەر لەوەی ڕەنگەکان کاڵبێتەوە لەبەر چاوان بەشداری مێژوویەک دەکەینکات دەتوانێتیادەوەرییە کۆنەکانمان لاواز بکاتکات دەتوانێتسەنگەرە ئەرخەوانێکانمان بیر باتەوە******************کە...

ڕزگار ڕانگور: گه‌ر ده‌ته‌وێ جوانێکانی (پێشمه‌رگه‌) ببینی ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ !

 جوامێرێکخوداوه‌ند، که ‌واته‌ی مه‌رگم هاتله‌ ناو زێ ناله ‌که‌ناره‌که‌ی بمکوژه‌تا هه‌تا هه‌تایه‌لاشه‌که‌م بۆنی جاتره‌ بدات.ئه‌وه‌تا زێ....*ئاره‌زووم بوو بیر له‌شتێکی تر بکه‌مه‌وه‌ جودا له‌رابردوو، له‌ماڵه‌ وه‌ دانیشتووم و له ‌په‌نجه‌ره ‌گه‌وره‌که‌وه‌ ته‌ماشای داره‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌م، گه‌ڵاکان...