• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ڕزگار ڕانگور: کچەکانی کوبانی سێ سوڕی مانگانەیە لەشەردان

ن   ژیان هەلێکە بۆ نواندنی هەڵوێست ، ژنە و کچە شەڕڤانەکانی کوبانی  کۆمەڵێ  وێنەیان  خستۆتە    بازاڕەوە کە لەمێژوودا   نمونەیان کەمە  و  پڕێتی عەشق و خۆشەویستی ،  دەشزانین عەشق ئەرک نی یە  ،چونکە کەعەشق بوو بەئەرک  ئیتر دەبێتە  ساختەکاری . ئەوە بەڵگە هێنانەوەی ناوێت  کە  بڵێین ئەوانە بەڕاستی وێنەکانیان...

ڕزگار ڕانگور: مام زۆراب تکایە منداڵیم بۆ بگەڕێنەوە

یەکەم ڕۆژم دێتەوە یاد، ئەو کاتەی کە لە سلێمانی چوومە قوتابخانەی گۆیژە بۆ وانە خوێندن . ئەو بەیانییەم چاک لەبیرە ، کەچۆن بەعەشقەوە خۆم گۆڕی و شانەم دا لەسەرم و لە ئاوێنە خڕە بچوکەکەی  کەباوکم بۆ ڕیشتاشین  بەکاری دەهێنا ،ڕووخساری خۆم نیگاکرد ،  چاک، چاک  دێتەوە یادم کە چیم لەبەردابوو،...

ڕزگار ڕانگور: چیرۆکەکانی شار: نارنجۆک

ئای کە ئەمڕۆمان لەدوێنێ دەچێت، دوێنی بەهەموو شێوەیەکییەوە، دوێنێ کە شار دارستانێکی پڕ چەک بوو وەك ئەمڕۆ، من تاسەر ئێسقان لە هەڵدانی ئەو نارنجۆکە پەشیمانم، هەمیشە دەیێڵم بەس نەبوو کەسی پێوە نەبوو، دەنا تا دەمردم دەبوو بەو ئازارەوە بتلامایەتەوە، بەڵام ژوان بوونەوەم بەڕاستی پەیوەندی بەم ڕۆژەوە هەیە کە تێیکەوتووین...

ڕزگار ڕانگور: بۆ "نینا" بەرلەوەی داعش بێت

نینا خنجیلانەم بە دایکت بڵێ ، نیقابێک وەک کچە پەشتووە چاو جوانەکانی " کابوڵت" بۆ ئامادەکات کە داعش هات لەسەریکە و لە درزی دەرگا ژەنگاوێکەی ماڵەوەتان سەیری باخچە سوتاوەکەی گەڕەک بکە لە تەرمی پەپولەکان بڕوانە چۆن لە ناو ئاگرەکەدا سەمادەکەن وەک باڵی تاوسەکانی سەر چیا لە ووڵاتی لالش ,,,,,,,,,,,,هاوڕێم...

ڕزگار ڕانگور: چیرۆکەکانی چیا : لەئاشبەتاڵدا. ئەو کاتەی باوکم تفەنگەکەی ناشت. هۆن هۆن دەگریا (چیرۆکی ژمارە ٦)

بەر لە دەستپێکردنەوەی شەڕ. باوکم، خێزانەکەی خۆی لە شار دوور خستەوە. هەموو چوینە گوندێکی هەژار. کە دەستی شارستانیی ڕێگەی نەکەوتبووە ئەو گوندەوە. بەڵام بەر لە ماوەیەک قوتابخانەیەکی تێدا کرابووەوە. ئێمە هەوارمان لەوێ خست.  مامۆستاکە، کە ناوی "محسین" بوو دوای ماوەیەک بەرەو ئێران چووبوو، قوتابخانەکەمان...

ڕزگار ڕانگور: چیرۆکەکانی چیا : جوتیارێک بەتەورداس دەستی خۆی دەقرتێنێت (چیرۆکی ژمارە ٥)!

کات : ئێوارەی پایزێکی درەنگ وەخت بوو ، ئاسمان سپی و هەموو شتێک لەسەرما بێدەنگەکەدا خۆی گرمۆڵە کردبوو ، شوێن گوندێکی بناری چیایەکی دنیا دیدەبوو ، لە دوکەڵ کێشی هەموو ماڵەکانەوە دوکەڵێکی سپی کە بۆنی داربەڕووی لێدەهات ڕووەو ئاسمان بەسەماکردنەوە دەڕۆیشتن و پاش کەمێک ووندەبوون . گەر...

ڕزگار ڕانگور: چیم دی! ئەو مێژووه‌ی وەک حیکایەت لێی دەڕوانین!

"شێخ مه‌حمود له‌ پێناوی ئازادیی کورددا هه‌شت ساڵ تێکۆشا بێ ئه‌وه‌ی بێگانه‌ بتوانێت سودی لێ وه‌ربگرێت و په‌نجه‌ بخاته‌ شۆڕشه‌که‌یه‌وه‌."     (ئه‌حمه‌د خواجه‌)"مێژوو وه‌کو حه‌کایه‌ت ته‌ماشا کراوه‌و سه‌رکرده‌کان وه‌کو مادده‌ی ئاهه‌نگ و رێزلێگرتنی که‌سێکی گه‌وره‌ باس کراون. به‌م شێوه‌یه‌ش واتایه‌کی به‌تاڵ،...

ڕزگار ڕانگور: چیرۆکەکانی چیا: ئەسپێک خاوەنەکەی خۆی دەکوژێت(چیرۆکی ژمارە ٤)

کۆمەڵێک ڕووداو هەیە کە زۆرترین تراژیدیایی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، کەچی کەمترین کەس زانیوێتی. بەتایبەتی لەو چیایانەدا کە هەمیشە لەژێر دەستی داگیرکەراندا بووە. ڕووداوەکان چیرۆکێکی لەبیر کراون، بەشێکی زۆری مەینەتی بوون، کە بەسەر خەڵکی ئەو ناوچانەدا هاتوون، کەچی ئێستا وا خەریکە بەتەواوەتی خەڵکی لەناو هزریشیدا...

ڕزگار ڕانگور: چیرۆکەکانی شار : دایکێک لە نێوان گۆڕی دوو کوڕیدا، نازانێت بۆ کامیان بگری

ئەو ساڵانە شار هەموو گیانی گوێ بوو، کە دەقڵیشایەوە خەڵکی گەڕەکەکانی نزیک کڕۆکی شار دەروازەکانیان کڵۆم نەدەکرد، ئەوان میوانداریی هەموو کەسێکیان دەکرد و دەیان زانی ئەوەی لە دەرگاکانیان دێتە ماڵەکانیانەوە بۆ ئەوەیە بەگوللەی وێڵ نەکوژرێت. هەموو هەواڵێکی قڵیشانەوە وەک ئەوە وابوو ئاگر لە پۆشیی ووشک بەربدرێت...

ڕزگار ڕانگور: هەموو ڕۆژێک تۆ لە ئامێز دەگرم

تێبینی: ئەم چیرۆکە کورتەم لە سویدییەوە وەرگێڕاوە، ناوی نووسەرەکەی دیار نییە، رەنگە خۆشی بە مەبەست نەیویستبێت ناوی بزانرێت, پاش بڵاوبوونەوەی ئەم وەرگێڕانەم، لەلایەن دۆستێکمەوە ئاگادارکرامەوە کەوا یەکێکی تر هەمان چیرۆکی وەرگێڕاوەتە سەر کوردی، من ئاگاداری ئەوە نەبووم، بەڵام هەرچۆنێک بێت  ئەمەی خۆم دەهێڵمەوە.*******************ئەو...

ڕزگار ڕانگور: ساڵی گه‌نمه‌ ژەهراوییەکه ‌و که‌سیره‌بوونی کۆتره‌کان

که‌م ڕووداوی منداڵیم هه‌یه‌ به‌خۆش و ناخۆشییه‌وه‌.سانایی له‌هزرما کاڵبووبێته‌وه‌. به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕووداوانه‌ی مێشکی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی داگیرکردبوو، ئه‌و ڕووداوانه‌ی وه‌ک ژەمه‌کانی نانخواردن له‌بیر نه‌ده‌کرا و باسی ده‌کرا. ئەویش به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵکی کاتیان بۆ ئەو به‌سه‌ر چوون و پاک بوونه‌وه‌ی گه‌نمه‌کان...

ڕزگار ڕانگور: وەفاداریی و شۆڕشی ئاگری داغ

وەفاداری ناونیشانی کتێبێکە، کە خانمی "یەشار ئیحسان نوری" وەک بیرەوەریەک لەژیانی خۆیدا نوسیوییەوەو بەر لەمردنی ئەو یاداشتە دەداتە برای هێژا کاک "ئەیووب بارزانی" و ئەویش لەگەڵ پێشەکییەکی پڕ لە چێژدا بە کاک ڕەحیم محەمەدی دەدات و ئەو هێژایەش وەریدەگێڕێتە سەر زمانی کوردی. منیش کاتێك کتێبەکەم خوێندەوە، ووتم...

ڕزگار ڕانگور: چیرۆکەکانی چیا : ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ ئه‌نفالدا (چیرۆکی ژمارە ٣)

بۆ خاتری ئەوەی مێژووی بەعسمان بیر نەچێتەوە ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە!مانەوە لێرە لەم ژوورەدا منی کرد بە مرۆڤێکی تر، ڕۆژانە زیندانەکان دەهاتن و دەچوون، سیخوڕەکانمان دەناسی هەر بەرگێکیان بپۆشیایە دەناسرانەوە، بیرمە ڕۆژێک کەسێکیان لەسەر بەتانی هێنایە ژوورەوە، سەرەتا وامان زانی سەرو چاوی خوێناوییە، جوێنی بە...

ڕزگار ڕانگور: چیرۆکەکانی چیا : ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ ئه‌نفالدا (چیرۆکی ژمارە ٢)

بۆ خاتری ئەوەی بەعسمان بیر نەچێتەوە ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە !بە سێ ڕۆژ بەرلەوەی بارەگایی مەڵبەندی بادینان چۆڵ بکەین، بەردەوام لە ڕێگەی ڕادیۆ و جیهازەکەوە دەمانزانی کە ناوچەکان هەمووی گیراوە و دڵنیاش بووین کە دوائەنفال ئەنفالی بادینان دەبێت. کە دوایی بە ئەنفالی هەشت ناسرا لە دوایدا، کاتژمێر ١٠ی بەیانی بوو...

ڕزگار ڕانگور: ئەم وێنەیە پێمان دەڵێت، کە لەنیشتمانی ئێمەدا چی دەگوزەرێت

ئەم وێنەیەی سەرەوە، هونەرمەندێکی فۆتۆگراف نەیگرتووە، بەڵکو وێنەگرێکی نادیارە، لە باوکێک دەچێت کە چێژ لەخوێن وەردەگرێت. ئەم وێنەیە پێمان دەڵێت، کە ئاستی پەروەردە و تێگەیشتن لەنیشتمانەکەی ئێمەدا چەندە ؟ ئەبراهەم باوکی پێغەمبەرەکان کاتێ ویستی قوربانی بکات و کورەکەی ئیسماعیل لەپێناوی خوادا سەرببڕێت، فریشتەکان...