• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

رزگار رانگور: پێشمەرگایەتی و ستافی کوردستانپۆست

چاوەکانت دابخە و بە ڕوونی دەبینیت.گوێ بگرە و ڕاستیەکان دەبیستە.بێدەنگ بە و دڵت دەتوانێت گۆرانی بڵێت.بەدوای پەیوەندیدا مەگەڕێ و کۆمەڵێک دەدۆزیتەوە.بێدەنگی لەسەر شەپۆلی ڕۆح دەجوڵێیت.وریابە و پێویستت بە هێز نییە.ئارام بگرە و هەموو شتێک بەدەست دەهێنیت.بێفیز بە و تایبەتمەندی خۆت دەپارێزیت لەماوەی ئەم ٣٢ساڵەی باشوری نیشتمان ، هەر کەسێک سەردانی گوندێکی کردبوو ، یان بەتفەنگێکەوە وێنەیەکی چرکاندبوو ،  ڕەنگە جاشیش بووبێت ؟ یان چیرۆکی شەهیدێک کوژراوێکی بیستبوو ، ئیتر خۆی لێبۆتە پێشمەرگەو شۆڕشگێڕ ....

رزگار رانگور: دێباتەکەی محەمەد ساڵح و مەلای پاک

مرۆڤ لەژیاندا ناتوانێت هەموو جەنگێک بکات ، پێویستە ئەو جەنگە هەڵبژێرێت کەدەزانێت دەیباتەوە ، حەمە گیان چووە ناو جەنگێکەوە تەیار لەناو جەنگەکەدا وا مامەڵەی دەکرد وەک ئەوەی لەگەڵیاندا لەدایک بووبێت.لە بونمەوە مرۆڤی ئازام خۆش دەوێت، گەر هاوڕاش نەبم و وەکو یەکیش لەدوو سەنگەری جیادابین ، لەژیانمدا ئیرەیم...

رزگار رانگور: خۆڵە خۆشەویستەکەی ناو چاومان

خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە بەرەو تێگەیشتنێکی قوڵ و ڕامانمان دەبات و مەحکومان دەکات بە بیرکردنەوە لەو هەموو ڕووداوە.ئەم ڕۆمانە بەرهەمی نوسەر، شاعیرو شێوەکار " ناسر حەفید"ە. ڕۆمانێکە کە ساڵی ٢٠٢١ لە سلێمانی چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە دەکرێت بە ڕۆمانی بیۆگرافی شارێک یان نیشتمانێک ناوی لێ بنێین. باسی...

رزگار رانگور: نازم حیکمەت شیعر و نامە

چەند ڕۆژێکە لە خوێندنەوەی هەرسێ کتێبەکەی نازم حیکمەت بوومەتەوە ."شەوێک بەفر تائەژنۆ باریبوو" چەند چامە شیعرێک  کە زیاتر پڕە لەپەیامی نازم حیکمەتی شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست و ئەو باکگراوندەی ئەوی لێهاتووە ، کە لەخوێندنەوەی ئەم دیوانە بوومەوە  زیاتر  نازمم وەک شۆڕشگێڕی  ڕۆمانسی و  سۆسیالیست...

رزگار رانگور: نیعمەت لەبەرگی نەفرەتدا

ئاشتی تاخۆی نەسوتان،بۆنی ئاشتیمان نەکرد  نەی هێشت شوێن دەستی  پیری بیگاتێ..... هەمووڕۆژێک لەچاوەڕوانی باراندا ڕۆمانسێتی نمایش دەکرد  دوایی سوتانی  میلی دەمژمێر جام بوو  حەزم کرد چەند چرکەیەک لەزیندۆتی خۆمی بدەمێ  .تابزانم بۆ خۆی سوتاند..!؟ئاشتی...

رزگار رانگور: کۆمەڵێک بەرپرسی تاوانبار بۆ رابردوویان دەگرین

 تا هەفتەیەک لەمەو پێش و بۆ ماوەی ٣٣ساڵ، کۆمەڵێک دەموچاوی ناشرین و سکراب بواریان بەکەس نەدەدا لەهەموو کەناڵ و سەکۆیەکەوە زومی کامێرایان دەچووە سەر و شەن و کەوی هەموو شتێکیان دەکرد، خۆیان لێ بوو بوو بە پاڵەوانی ڕۆژە سەختەکان. بەر لە هەفتەیەک ئەم کەسە بوون بەتەڵەوە و ئیتر ستەمەکانیان سەر ئاوکەوت...

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و منداڵەکانیان کە چاوەڕێ دەکەن بێتە بوون "  نەبیل و  سافیە"  داهاتوویەکی باشتر لەدایک و باوکیان بۆ فەراهەم بکرێت و  بچنە قوتابخانەو...

رزگار رانگور: نەدەبوو سۆران حەمەڕەش لە کەناڵی رووداو دەربکەوتایە

 هیچ جێگەیەک لەم  گەردوونەدا نییە و هیچ ووڵاتێک یان هەرێمێک نییە بەقەدەر هەرێمە لاقەکروەکەی ئێمە   دکتۆرای  تێدا تەراتێن بکات ، دکتۆرەکانی ئێمە  دەڵێ لەناو  ئاژەڵە  داماوەکاندا  وانەیان خوێندووە ، ئاخر هەرێمێک ئەم هەموو  دکتۆرەی هەبێت  ئەی ...

رزگار رانگور: ئێمە نەوەیەکی چەند گوناحین

 لە مەنفادا ڕۆژگارێک دێت  کەپیر دەبین لەپەنجەرەی ژووری خەڵوەتگاکەوە دوای نۆشکردنی چنگێک لەحەب و دەرمان  سەیری دنیا دەکەینلەدارە بەتەمەنەکان  دەڕوانین چۆن لەسەرمادا  هەڵدەرزن .وەکو ناخمان  بیرتە هاوڕێ....! ؟ ئێمە نەزانانە بەئۆقیانوسی ترسا دەسوڕاینەوە...

رزگار رانگور: ئۆریانا فالاچی، سڵاوی عەزیز گەردیت لێ بێت

لەدرێژەی گەشتەکەماندا ئۆریانا فالاچی هاتووین تا سڵاوی عەزیز گەردی  بگەیەنین پێت .لە ڕۆخی شاری  فلۆرانس  گۆڕستانێک   کەپنۆسانتۆ  خانمێکی ڕۆژنامەنوس  ئەسپەردەکراوە ، ئەوگۆڕە گۆڕی هەموو خێزانەکەی ڤالاچی بوو بەردێکیش وەک یادگاریەک بۆ ئەو پیاوە دانرابوو کەڤالانچی  دوایی...

رزگار رانگور: چیتر نازانم لەپێناو چیدا دەجەنگم

کە چاوت گێرا و هیچت نەبینی تەنها دەبێت چاوی زیاتر بگێڕی نەریتەکان جیاوازن لەم ووڵاتەدا ......دڵتەنگم لەو هەمووپرسیارەی لەهزردایەو  ناتوانم وەڵامت بدەمەوە  دەتەوێ چی بزانی لەسەر، من ؟کەمن خۆم هیچ شتێک نازانم  بەکچ و کوڕەکەم بڵێ بالەخاکی پاکدا...

رزگار رانگور: ئەتاتورک دوژمنە ترسناکەکەی کورد

ئەو بتە یەهودییەی کەوتە خوارێ، مستەفا کەمال ئەتاتورک ناونیشانی کتێبێکە دەربارەی ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و دامەزراندنی کۆماری تورکیا. کتێبێکی ٤٠٠ پەڕەیەیی پڕ زانیاری و بیۆگرافی ئەتاتورک، کە پڕێتی لە ڕووداوی سەیرو ترسناک و سەرنجڕاکێش.کاتێک لە لەخوێنەوەی بوومەوە هەستم کرد لە نوێژچووم بەو هەموو...

رزگار رانگور: کەسی هۆشمەند نیگەران نابێت بۆ بەهەشت و دۆزەخ

جێگەی بەرماڵێک ٦٥٠ دۆلارە، ئەمە دوایین دیاری مانگی ڕەمەزانە.ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە، گەنجێک لەسەر کۆمێنتێک وون دەکات.مامۆستا لەسەر شەقامەکان دەداتە بەرشەق.سوکایەتی بەهەموو بەهاکان دەکات. نیشتیمان بەخەڵکەکەیەوە دەفرۆشێت و سوپای داگیرکەر دەهێنێت.لەماوەی ئەم ٣٢ساڵەدا هەرچی شکۆ و بەها پیرۆزەکانی مرۆڤبوون...

رزگار رانگور: رانگوڕ، کوڕی رۆژگارە سەختەکان

کاک فاروق هۆمەر کاتێک دەدوێت  من دیوێکی تری  نوسین دەرک پێدەکەم  هیوادارم کات بوارتان بدات بۆ خوێندنەوەی ، چونکە منی ئاسودەکرد  و پێی ووتم  کە چیرۆکەکانم شتێکیان هەیە  بۆ ووتن . دەستانخۆش هاوڕێ و برا  جوانەکەم . رانگوڕ، کوڕی رۆژگارە سەختەکانمن بەرلەوەی رزگار رانگۆڕ...

رزگار رانگور: ئەگەر خودا بوونی هەبێت ، تۆ چ پرسیارێکی لێدەکەیت

 ئەمە وەرگێڕانێکی باش نییە، دەتوانین بڵێن ئەگەر خوا بوونی هەبێت، تۆ چی داوادەکەیت . لە دیواری کەنیسەیەک هەموو ساڵێکی نوێ ئەم نوسینە هەڵدەواسن و ڕۆژانە چەند سەد کەسێک بەلایدا گوزەر دەکات، خۆشبەختانە لەم ووڵاتەدا جگە لەنابیناکان کە ئەم لافیتەیە نابینن، ئیتر هەمووکەسێک خوێندەواری هەیە و ئەم پرسیارە...