نەدەبوو سۆران حەمەڕەش لە کەناڵی رووداو دەربکەوتایە

Sunday, 28/07/2024, 16:37


 هیچ جێگەیەک لەم  گەردوونەدا نییە و هیچ ووڵاتێک یان هەرێمێک نییە بەقەدەر هەرێمە لاقەکروەکەی ئێمە   دکتۆرای  تێدا تەراتێن بکات ، دکتۆرەکانی ئێمە  دەڵێ لەناو  ئاژەڵە  داماوەکاندا  وانەیان خوێندووە ، ئاخر هەرێمێک ئەم هەموو  دکتۆرەی هەبێت  ئەی  بۆچی وا ی لێ بەسەرهاتووە؟
دەزانین  کە دکتۆرەکانی ئێمە زۆریان  بەساختەکاری ئەو تیتڵەیان وەرگرتووە ، دەنا چۆن دکتۆربیت و هێندە داماو بیت بکڕوزێتەوە بۆ ئەوەی ستایشی داگیرکەران مسۆگەر کەیت .  
هیچ جێگەیەکیش نییە بەقەدەر هەرێمەکەی ئێمە کەناڵی  مێدیایی هەبێت  و کەچی یان شکۆی خەڵک دەشکێنن لەسەر شەقامەکان  یان هێندە  ترسنۆکن  ناتوانن   باسێک لەداگیرکای تورک و فاس و عەرەب بکەن ، کەناڵەکان بەربوونەتە دێهاتە ئەتک کراوەکان  و پیرەمێردە  چاوبەکلەکان دەدوێنن  تا  سوکایەتی بەئافرەتان بکات و لیک بەدەمیا بێتە خوارەوە  بۆ ژن و کچاانی کورد و بتەقێنەوە بۆژیانە پوچە لەدەست چووەکەیان.
ئەم هەموو کەناڵە هیچ ناڵێت و بەدرامای تورکی و بەرنامەی بێتامی شۆکان کە پڕێتی لەفەسادی ماڵەکانیان قان داوین.
هیچ جێگەیەک بەقەدەر  ئەو هەرێمەی ئێمە مزگەوتی تێدا نییە  بۆ سوکایەتی کردن بەژن و کچ و مێژوو نیشتمان و  خاک و بێدەنگ بوون لەداگیرکاری و تەعریبکردنی نیشتمانی کورد ، ئەوەی بەعس  نەیتوانی بیکات ئێستا دەسەڵاتی کوردی و مزگەوتەکان تەواوی دەکەن . ئێستا خەڵک هێندە  بێکەسایەتی بووە، دزی دەکات ،درۆ دەکات ، فێڵ وفەرەج دەکات و سەری بچێت نوێژی ناچێت ، لەم ڕۆژانەدا  گوێم لەمەلایەک بوو دەیووت  : سەدام  دەچێتە بەهەشت.
 لەسەرو ئەم هەموو نەهامەتیەوە  کاتێک   کاک سۆرانێک دێت و  خۆی تەرخان دەکات بۆ  ئەوەی مێژووی بزر بووی  کورد تاوتوێ بکات و  نیشتمان بگەڕێنێتەوە سەر  بناغە پتەوەکەی خاک و گەل لە بێشکۆی و لە خۆ بەکەم زانین  بەئاگا بێنێتەوە . لەناکاودا  دەچێت لەکەناڵێکی دەزگایەکی ترسناکەوە دەر دەکەوێت کە نەک  دەیەوێت گەلەکەمان  لەناو بەرێت ، بەڵکو بڕوایان وایە  کە ئەگەر هاتوو لە  کیشۆری ئەفەریقاش  شتێک بۆ کورد بکرێت ئەوان  تێکی دەشکێنن .
 مرۆڤ کاتێک ئامادەی مردن بێت ، کوشتنی ژۆر دژوارە ،  هەربۆیە کوشتنی مرۆڤێکی وا  زۆر بێهاوتایە ، مرۆڤ دەتوانێت کەسێک بکوژێت کە لەگەڵیدا لەشەڕدابێت .  دواجار کەسێک کە ئامادەی  دۆزینەوەی حەقیقەتە ، دەبێت ئامادە بێت کە تووشی هەڵەی زۆربێت  و تەنانەت دەبێت ئامادەی مەترسی کردنیش بێت کەلەپێناویدا تیاچێت .
  من هیچ نێتێکم نییە کە  ئامۆژگاری  کاک سۆران بكەم، بەڵام دڵم ژان دەکات کاتێک سۆرانێکی قاڵبوو خەمخۆرێکی گەلەکەم و پیاوێکی جوامێر کە  پرسیار لەسەر شوناس و مێژوومان  دەکات،  لەکەناڵێکەوە دەبینم کە میت  و دەزگا سیخوڕەکەی تورک بەچرکە چاوی لێ ناتروکێنێت و هیوایان پێیانەو وەک دەزگایەکی پڕوپاگەندەی خۆیان لێیی دەڕوانن  . بە گونجاویشی نازانم لە ئاستی کارەکانی  كەم كەمەوە، یان وا بكەم هەست بە گوناه بكات. بەندە کتێبەکەی کاک سۆرانم  نەبینیوە و ناتوانم  هیچ بڵێم لەسەر کتێبەکەی ، بەڵام سیستەمێكی لێپێچینەوە نیە بتوانێت، لە ئەندێشەو خەیاڵاتی مرۆڤ بكۆڵێتەوە  ڕەنگە کاک سۆران بیەوێت  زۆرترین خەڵک بزانێت خەریکی چییە؟
کە لەو کەناڵەوە دەرکەوت  هاتن دکتۆرێکیان کرد بەگژیا ، من لەتەمەنمدا چرکەیەک بەدیار  ئەو کەناڵە زۆڵانەوە  ژیانم بەهەدەر نەداوە  ، بەڵام ئەمڕۆ لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتێکانەوە  هەمووشتێک  دەبینین  ، بۆیە کاتێک د. زرار  بەکاک سۆران دەڵێت ٥ دەقیقە  بەسۆمەری قسەمان بۆ بکە ، ئیتر  هەموو ڕەنجەکەی کاک سۆران  دەکەوێتە  ناو پرسیارە گەورەکەوە  کە میت زۆر ئاسان  دەتوانێت سود لەو  کەلێنە ڕۆحیەی کورد ببینێت ، دوای ئەوە د. زرار سەفەری  مەڕمەڕەی کردوو  خۆی لەبەر هەتاو ی ئەو ووڵاتەدا  هەڵخست و  دۆنەری خواردو حەیرانی کرد بەسەردا و ستایش کرا لەلایەن داگیرکەرانەوە.
ئاخر  من خاوەنی کتێبێ بم بەسەر هەمووکتێبە مێژوویەکانی تردا بفڕێت و هەزاران  پرسیارو وەڵامان لێوەی دەسکەوێت ، چ پێویست دەکات بڕۆم لەگەڵ نەخوێندەوارێک و کەناڵێکی دەزگای میتدا دانیشم و باسی مێژووی بزر بووی  گەلەکەم بکەم ؟
 کاک سۆران یەکەمین کەس نییە کە لەو کەناڵە بێژیەوە دەرکەوتووە ، بەرلەماوەیەک  دەنگێکی ئۆپێرایی کە لەکوردا زۆر ناوازەیە لەو کەناڵەوە دەرکەوت" مستەفا دادار" کەئەو پیاوە دەدوا  من هەموو گیانم دەبوو بەگوێ  و کە گۆرانی دەووت:  هەستم دەکرد دەنگە چیایەکەی حاڵم لێدێنێت . جارێک لەبەلژیک بینیم  زۆر تامەزرۆیانە  گوێم بۆ ئەو هەمووزانیاریەگرت کە لای بوو لەسەر  موسیک و فۆلکلۆرو مێژووی گۆرانی نەتەوەکەم . پاش ماوەیەک بینیم لەباڵۆنێکدایە لەو کەناڵەوە ووتم خۆزگە درۆنێک دەهات و ئیتر مێژوو بە شێوەیەکی تر  نەیدەهێشت  لەکەدار بیت .
 جارێکیش سینەماکاری کورد "بەهمەن قوبادی" خاوەنی فلیمی ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان چووە ئەوکەناڵە  ئیتر  مەرگی خۆی ڕاگەیاند و نەخوێندەوارێک خەریکی دادگایی کردنی بوو بەناحەق و دەیویست لەکەداریکات و کارەکانی تژی بکات لەگومان  .  نمونەی تر زۆرە  پیاوانی چوارمشقی و کەسانی تریش بەڵام  لێرە جێگەی نابێتەوە . 
هەرکەسێک خاوەنی بەهرەیەک بێت لەکەناڵێکەوە دەرکەوێت کە بەنەوت و خوێن بەڕێوە بچێت ، مانای وایە  گومان لەبەهرەو کارەکەی دەکات .  کاک سۆران  تۆ گەشتێکت دەست پێکردووە  بەهەمووکەسێک ناکرێت  ئەو گەشتە ، لەوانەیە خۆت ونکەیت ، ڕەنگە تیا بچیت ، چونکە لەم دنیایەدا ناتوانی خاوەندارێتی شتێک بکەیت کە  بەهاکەی نەدەیت ، هەڵبەت ئەمە دەرئەنجامی سروشتی هەموو مرۆڤە سەرکەو تۆکانە ، ئێمە پێستمان بەوە نییە چاوەڕوانی خواست بین ، دەبێت خواست بخوڵقێنین . ئەمەیە هونەرەکە .... تۆ حەقیقەتێکی تاقانەت لایە  تکایە لەو کەناڵە زۆڵانەوە دەرمەکەوە ، باگومان نەخەنە سەر حەقیقەتە تاقانەکەت ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە