ڕاستگۆبم وام دەزانی کۆتایی گەشتەکەمە

Sunday, 18/06/2023, 0:51


سوپاسگوزارم بۆ ئەو هەموو نامەو بەسەرکردنەوە هاوڕێیانەی کە لەگەشتە ئاڵۆزەکەدا گەیشتە دەستم، ئیتر بڕوام وایە  نێوانی مردن و ژیان  هیچ جیاوازیەکیان نییە ،  بەندە لەمێژە چێژی مردنم کردوە و دەیان جار هێندە لێم نزیک بۆتەوە شەڕی مانەوەم لەگەڵدا کردوە ، بەڵام ئەم جارەیان  سەیربوو مردن نازی منی هەڵکێشا و پێی ووتم  ئێستا نا بڕۆ کارەکانت تەواو بکە . بۆم دەرکەوت کە سەدەها جۆر خەڵک لەژیاندا بونیان هەیە   ، هەندێک خەڵک هەن گاز لەدەستت دەگرن کەخواردنیان پێدەدەیت ، کەسانێکیش هەن کەخراپە بەچاکە وەڵام دەدەنەوە ، ئیتر ژیان دەریایەکی  پڕئازاری بێکۆتاییە ، بەداوای لێبوردنەوە ناتوانم وەڵامی ئەو هەموو نامە پڕخۆشەویستییە بدەمەوە یان ئەو هەموو زەنگەی بۆم لێدراون  ، بەڵام من دڵم لای هەمووانە و هیوادارم بەگەورەیی خۆیان لێم ببورن  خۆشم دەوێن . دواجار بۆم دەرکەوت ئەوەی لەباوەشی مرۆڤێکی باشدا  بیەوێت بمرێت پەشیمان نابێتەوە . سوپاس بۆ  ئەو هەموو پزیشک و پەرستارانەی  بونە فریادڕەس و منیان بەکێش کردەوە بۆ ناو ژیانە ئاڵۆزەکە . هەر هەبن هاوڕێیان خوشک و برا و خۆشەویستەکانم  دەست بەژیانەوە مەگرن بەڵکو دەست بەشکۆی ژیانەوە بگرن با ئەنفالی ونبوون دروێنەمان نەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە