بۆچی مۆنالیزا زۆر بەناوبانگە؟

Sunday, 18/06/2023, 0:42


لە سویدییەوە

ماوەی 14 مانگ لە ڕیستۆرانتێک کارم کرد بەناوی "داڤینچی" هەمیشە حەزم کردوە بزانم ئەم وێنەکێشە بۆ هێندە بەناوبانگە؟ جارێکیش لەگەشتێکما بۆ پاریس، بە تامزرۆوە چومە لۆڤەر بۆ بینینی مۆنالیزا، نەمدەزانی تابلۆیەکی هێندە بچکۆلانەیە، پێشتریش لەجێگەیەک خوێندبوومەوە کە تابلۆی مۆنالیزا دووساڵ لەژووری خەوتنی ناپلیۆن پۆناپارتابوە! ئەمانە هاندەری ئەم چەند دێرەن بۆ وەرگێڕانی ڕاستیە سەرنجڕاکێشەکان:

مۆنالیزا:

مۆنالیزا لە لایەن لیۆناردۆ داڤینچی، نەخشێنراوە و پێیان وایە وێنەی لیزا خەراردینی هاوسەری فرانسیسکۆ جیۆکۆندۆ بێت.

بۆچی تابلۆیەکی ئاوا هێندە بەناوبانگە!؟

لەکاتێکدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، تابلۆکە بچووکە، تەنیا 30 ئینچ لە 21 ئینج پێوانە دەکات (77 سانتیمەتر × 53 سانتیمەترە)
لەتابلۆکە، چەندین تەکنیکێکی هونەریی بێهاوتا بەکارهاتوە، کارامەیی لیۆناردۆداڤینچی بە کاریگەری مۆنالیزا دیارە . مۆنالیزا لە 1911 لەمۆزەخانەی لۆڤەر دزرا و بۆ ماوەی دوو ساڵ نەگەڕایەوە. ئەو ئێستا لە پشت شووشەی دژە گولەنەبڕ هەڵگیراوە، بۆ پاراستنی لە هەموو ئەگەرێک .

بنچینەکانی مۆنالیزا

مۆنالیزا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەلایەن لیۆناردۆ داڤینچی و پۆلیماتی فلۆرانتین و هونەرمەند کە هەندێک لە کارە هەرە بەناوبانگەکانی ڕینسانسی دروستکردبوو، وێنەیان دەکێشا .

لیۆناردۆ دی سیر پیرۆداڤینچی لە ساڵی 1452 لەدایکبووە .

کوڕێکی بێ وەفای پیاوکوژ بوو، لەگەڵ ئەوەی زانیاری کەم هەیە لەسەر ژیانی منداڵی داڤینچی، بەڵام توێژەران دەزانن کە وەک گەنجێک شاگردی هونەرمەندێک و پەیکەرتاشێک بووە بە ناوی" ئاندریا دی سیۆن دێل ڤێرۆکچیۆ" ئەو لە کاتی پیشەکەیدا چەندین کاری هونەریی ئاڵۆزی دروستکردوە لە سەرەتای سەدەی 16وە دەستیکرد بە کارکردن، بەڵام بە تابلۆی مۆنالیزا ناوبانگی دەرکردوە .بە پێچەوانەی زۆر کاری هونەریی، مۆنالیزا لەسەر تابلۆی زەیتی نیگار نەکێشراوە، لە جیاتی ئەوە، ئەو لەسەر تەختەی داری پۆپلار وێنەی دەکێشێت . لە کاتێکدا ئەمە لەوانەیە سەیر بێت!
لەبیرتبێت کە لیۆناردۆ پەیکەرتاش و هونەرمەندێک بوو کە بۆ زۆربەی پیشەکەی لەسەر دیوارە گەورەکان وێنەی دەکێشا، بۆیە تەختەی دار لەوانەیە ئەوەندە بۆ ئەو نەبووبێت وەک وێنەکێشێکی کارامە . باوەڕێکی زۆر هەیە کە تابلۆکە لەلایەن لیسا خەراردینی هاوسەری بازرگانێکی دەوڵەمەندی ئاوریشم بەناوی (فرانچسکۆ دێل جیۆکۆندۆ) وشەی مۆنا وەشانێکی زمانەوانی وشەی ئیتاڵییە بۆ ژن یان ژنان، هەربۆیە ناونیشانی مۆنالیزای پیدراوە. ناونیشانی جێگرەوەی کارەکە لا گیاکۆندایە، وا بڕوا دەکرێت کە تابلۆکە لەلایەن جیۆکۆندۆوە بۆ ئاهەنگگێڕانی لەدایکبوونی دووەم منداڵی ئەو دووانە کێشرابێت . لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، تیوری وا هەبوون کە (لیسا خەراردینی) مۆدێلی ئەم تابلۆیە نەبوو، بەڵام پێشبینیەکان ئەوە دەبەزێنن کە ئافرەتە نادیارەکەی ناو وێنەکە لەوانەیە هەر یەکێک لە دەرزەنێک ئافرەتی ئیتاڵی بێت لەو کاتەدا. تەنانەت بیردۆزێکی بەناوبانگیش هەیە کە مۆنالیزا، ڤێرژنێکی فێمینیکراوی لیۆناردۆیە . هەرچۆنێک بێت، تێبینیەک کە لە ساڵی 1503 لە لایەن ئاگۆستینۆ ڤێسپوچی، نووسەری ئیتاڵی کە یاریدەدەری نیکۆلۆ ماکیاڤیلی بوو، ئاماژە بەوە دەکات کە لیۆناردۆ بە ڤێسپوچی ووت: کە ئەو بەڕاستی کار لەسەر تابلۆیەکی ژنی دێل گیگۆکۆندۆ دەکات. بە گشتی مێژووناسانی هونەر، کۆکن لەسەر ئەوەی کە مۆنالیزا بەڕاستی لیسا خەراردینی بێت .
زانایانیش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە لیۆناردۆ زیاتر لە یەک تابلۆی مۆنالیزای دروستکردوە، جگە لە ئەرکی دێل جیۆکۆندۆ، لەوانەیە دووەم فەرمانی پێکراوە لەلایەن جولیانۆ دی مێدیچی لە ساڵی 1513. تابلۆی مۆنالیزا مێدیچی بووبێت، وابڕوا دەکرێت کە ئەو کەسە بێت کە ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی لۆڤەر هەڵواسراوە.
بەپێچەوانەی هەندێک کاری هونەری لە سەدەی 16 ەوە، مۆنالیزا پۆرترێتێکی زۆر واقیعییە لە مرۆڤێکی زۆر ڕاستەقینە. ئەلیجا زێلازکۆ لە ئینسایکلۆپیدیا بەریتانی ئەمە بۆ کارامەیی لیۆناردۆ بە فڵچە و بەکارهێنانی تەکنیکە هونەرییەکانی کە لە سەردەمی ڕێنێسانسدا نوێ و سەرنجڕاکێش بوون دەلالەتی زیرەکی توانای هونەریداڤینچی دەردەخات و دەڵێت:
دەمووچاوی پەیکەرسازیی، بە نەرمی لیۆناردۆ نیشانی ئەدات کە بە کارامەیی لە سۆفۆماتۆ، تەکنیکێکی هونەری کە خاڵە وردەکانی ڕووناکی و سێبەر بەکاردێنێت، بۆ فۆرمی مۆدێل و تێگەیشتنی خۆی لە سەری و تەنانەت ژێر پێستیش نیشان دەدات.
پەردەی نەخشێنراوی ناسک و تابلۆیەکی جوان و دووبارە بەرهەمهینانی ورد لە قوماشە بەستراوەکان، تێبینیە وردکراوەکانی لیۆناردۆ و خۆڕاگرییەکی ناتەواو ئاشکرا دەکات .
جگە لە بەکارهێنانی فیتۆماتۆ کە لەو کاتەدا بە دەگمەن دروست کراوە، ئەو ژنەی لە پۆرترێتەکەدا دەربرینێکی سەرجڕاکیشی هەیە لەسەر دەم و چاوی. لە یەک کاتدا گۆشەگیر و دڵڕفێنیشن، زەردەخەنە نەرمەکەی لە ڕاستیدا دەگۆڕێت، بە پشتبەستن بەو گۆشەیەی کە بینەرەکە سەیری وێنەکە دەکات.
ئەوەش بۆ جیاوازییەکانی تێگەیشتنی فراوانی بۆشایی لەچاوی بینەرەکەیدا، وێنەی ناوتابلۆکە لە ڕوانگەیەکەوە دڵخۆش دیارە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، بینەر ی تابلۆکە ناتوانێت پێت بڵێت کە دڵخۆشە یان غەمگینە!
مۆنالیزا، کۆنترین وێنەی ئیتاڵییە کە مۆتیفەکە لە پۆرترێتێکی نیوە درێژدا چوارچێوەکەی بەستراوە بە  تێڕوانینی تابلۆکەوە، دەستەکانی مۆنالیزا دەردەکەون بە بێئەوەی دەست لە چوارچێوەکە بدەن، ئەو تەنیا لەکەمەرێوە بۆسەرەوە دەردەکەوێت و لەسەر کورسییەکە دانیشتووە و قۆڵی چەپی لەسەر قۆڵی کورسییەکە داناوە. دوو ستوونی پارچەپارچەیی چوارچێوەکەی بەڕوونی دیارەو کاریگەری پەنجەرەیەک دروست دەکات کە لە دەرەوەی دیمەنی پشتەوەی ئەو دەڕوانێت .
لە کۆتاییدا، سوپاس بۆ لیۆناردۆ، لە ڕووناکی و سێبەردا وێنەکەیکردوە، چاوی ژنەکە لە هەر شوێنێک کە وەستابێت بەدوای بینەردا دێت و نیگای بینەردەکات وەک مرۆڤێکی زیندوو . لیۆناردۆ یەکەم کەس نەبوو کە ئەو دیمەنەی دروستکرد، کە چاوی مۆنالیزا شوێن خەڵکی دەورووبەری ژوورەکە دەکەوێت کە هاتوون بۆ سەیرکردنی . بەڵام کاریگەریەکە، زۆر نزیکە لەگەڵ کارامەیی ئەو کە ناسراوە بە تابلۆکە، تا ڕادەیەک دروست وەک کاریگەری مۆنالیزا و ناوبانگی .
لە سەدەکانی دوای دروستبوونی، مۆنالیزا هەزاران جار لە لایەن هونەرمەندانی جیهانەوە تابلۆکە کۆپی کراوە. مارسێل دوچامپ پۆستکاردی مۆنالیزای وەرگرت و سمێڵ و ڕیشی بۆ زیاد کرد. مامۆستا مۆدێرنەکانی دیکەی وەک ئاندی وارهۆل و سالڤادۆر دالی وێنەی خۆیان بۆ ئەو کێشاوە و هونەرمەندانیش بە هەموو شێوەیەک وێنەی مۆنالیزایان کێشاوە .
بۆ چەندین سەدە مۆنالیزا بە بێدەنگی لە مۆزەخانەی لۆڤەر هەڵواسرابوو، بە گشتی خەڵک بێئاگابوون لەم تابلۆیە، بەڵام لە 21ی ئابی 1911، لە دەرەوەی دیواری مۆزەخانەکە لە تاجەگوڵینەیەکدا دزراو جیهانی هونەری هەژاند. نووسەری سیمور ڕیت دەڵێت: "کەسێک چووە ناو ساڵۆنەکە بۆکارکردن لە دیوارەکەی کردەوەو هەڵیگرت و چووە دەرەوە! تابلۆکە بەیانی ڕۆژی دووشەممە دزرا ، بەڵام شتێکی سەرنجڕاکێش دەربارەی ئەوە بوو کە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بوو کە یەکەم جار بۆیان دەرکەوت کە تابلۆکە نەماوە .
کاتێک دزیەکە دۆزرایەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک مۆزەخانەی لۆڤەر داخرابوو، بۆ ئەوەی لێکۆڵەرەوەکان بتوانن پێکەوە بگەنە ئەنجامێک لە سەرەتادا بیردۆزی پیلانگێڕی لە هەموو شوێنێکدا بوو، لۆڤەر وەک لاساییکەرەوەیەکی ئاشکرا پابلۆ پیکاسۆ، جێگەی گومانیان بوو ، یان لایان وابووکە گیوم ئەپۆلینیەری شاعیری فەڕەنسی تابلۆکەی بردبێت . دواجار پۆلیسی فەرەنسا کارمەندانی مۆزەخانەی لۆڤەری تاوانبار کرد بۆلاوازی ئاسایشیان . لە کاتێکدا بەکارمەندانی مۆزەخانەی لۆڤەر، بە ئاشکرا گاڵتەیان بە بەرپرسانی یاسا کرد، بۆ ئەوەی هیچ شتێک نازانن .دوای زیاتر لە دوو ساڵ، لە کۆتایی ساڵی 1913دا، بازرگانێکی هونەری فلۆرانتینی بەناوی ئەلفرێدۆ گێریی، نامەیەکی لە پیاوێکەوە پێگەیشت کە گوایە تابلۆکەی هەیە.
گێریی، یەکسەر پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد، کە بەخێرایی ڤینسینزو پیرۆگیا، دارتاشێکی ئیتاڵی دەستگیر کرا کە لە کاتی دزینی تابلۆکەدا لە لۆڤەر کاریدەکرد . پێرۆگیا، دانی بەوەدا نا کە ئەو بە سادەیی تابلۆکەی بەرزکردەوە لەو چوار قولاپەی کە پێی هەڵواسراوە لێکردۆتەوەو بردوێتی و لە دەرگای مۆزەخانەی لۆڤەرەوە ڕۆشتۆتە دەرەوە !دواجار مۆنالیزا دۆزرایەوە، پێرۆگیا، گوتی: ئەو تابلۆکەی دزیوە، چونکە هی مۆزەخانەیەکی ئیتاڵیە نەک فەڕەنسا!هەروەها دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئەو بردویەتی بۆ ئەوەی ساختەکارێک کۆپیبکات تا ئەوەی لە بازاڕی ڕەشدا بیفرۆشێتەوە !
کاتێک مۆنالیزا گەڕایەوە بۆ مۆزەخانەی لۆڤەر، فەڕەنسییەکان بڕوایان وابوو کە بەم زووانە خەڵکی هەموو جیهان دێن بۆسەیری تابلۆی مۆنالیزا . دواجار تابلۆیەکی سادەی بچووکی ئافرەتێکی پێکەنیناوی بوو بەناوبانگترین کاری هونەری لە جیهاندا.
لە ساڵی 1913ەوە، مۆنالیزا بووە ئامانجی چالاکی دیکە، لە ساڵی 1956 کەسێک مادەی ترشی فڕێدا بەسەر تابلۆکە، لە هێرشێکی تردا هەر لەو ساڵەدا بەردێک هەڵدرا و برینێکی بچووکی بۆ ئەنیشکی چەپی تابلۆکەی زامدارکرد، لە ساڵی 2009دا گەشتیارێکی ڕووسی دیسان بەردێکی کێشا بە تابلۆکەدا، بەڵام هیچ زیانێکی پێنەگەشت ، چونکە مۆنالیزا بۆ ماوەی چەند دەیەیەک لە پشت شووشەی دژە گولەوە، هەڵواسرابوو.

بەناوبانگترین ڕوخساری جیهان

مۆنالیزا، کاریگەری لەسەر وێنەکێشانی بێشومار هەبووە، لە هاوچەرخەکانی لیۆناردۆوە بۆ هونەرمەندانی هاوچەرخی ئەمڕۆ. لە سەدەکانی دوای دروست بوونیەوە، مۆنالیزا هەزاران جار لە لایەن هونەرمەندانی جیهانەوە کۆپیکراوە. (مارسێل دوچامپ) پۆستکاردی مۆنالیزای وەرگرت و سمێڵی وڕیشی بۆ زیاد کرد. مامۆستا مۆدێرنەکانی تری وەک: (ئاندی وارهۆل و سالڤادۆر دالی) نوسخەی خۆیان بۆ ئەو کێشاوە و هونەرمەندانیش بە هەموو شێوەیەک وێنەیان کێشاوە، لەوانە وەک دایناسۆرێک، یەکێک لە شاشەی شەوی شەممەی لایڤ و لەبەرکردنی چاویلکەی خۆر و گوێی میکی ماوس و چەنین نمونەی تر .
لە کاتێکدا ئەستەمە بڕی دۆلارێک لەسەر تابلۆیەکی 500 ساڵ دابنرێت، بەڵام مەزەندە دەکرێت کە مۆنالیزا، بەهای نزیکەی یەک ملیار دۆلار بێت !
پۆرترێتی لیۆناردۆ داڤنشی، ئەو هونەرمەندەی تابلۆی مۆنالیزای کێشا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە