لێگەڕێن لە ڕەگ و ڕیشەی فرۆشتنی نیشتمان بکۆڵینەوە

Tuesday, 07/02/2023, 14:56


سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ دەیە بەسەر ژیانی سەربەخۆیدا،کەچی هێشتا لە ئەوبەشەی کێکی نیشتمانی داگیرکراومانە،یەک ڕۆژ ئاشتی ڕاستە قینەی بەخۆیەوە نەدیوە .هەرچی بڵێین لەباسی ترس و پێشهاتەکان،دەسەڵاتداران دەڵێن ئێوە" تابوری پێنجەم"ن تابوری پێنجەم دەگەڕێتەوە بۆجەنگی ناوخۆی ئیسپانیاو ئاماژە دانە بەکەسانێک،کە لەڕیزی ئێوەدان بەڵام خیانەتکارن .
لەکاتێکدا تۆ باس لەوەدەکەی،بەڵام ئێوە بەفرۆشتنی خاک بەعەرەب خیانەت نییە،بەمردنی هەر بەعسی و ئەنفالچیەک لەخەستەخانەکانتاندا،بەلەدایک بوونی هەر منداڵێکی عەرەب لەنیشتمانی ئێمەدا خیانەتێکە کە سبەینێیەکی زۆر نزیک دەبێت باجەکەی بدەین .
 ئایا ئێوە تابوری پێنجن یان ئەوەی ڕێنمایتان دەکەن کە ئەو پاشا گەردانیە ڕاگیرێت ؟ 

ئینتما 

بۆچی زۆرایەتی تاکی کورد لەو هەرێمەدا ئینتمای بۆ نیشتمان نەماوە ؟ بەپیرو گەنج و نەخۆش و ساغەوە هەموویان هەڵپەی ژیانێکی توڕەهات دەکەن و بەشدارن لەو جەهەندەمەی کە بۆ نەوەی داهاتوو فەراهەم دەکرێت .
 لەکاتێکدا خاوەن ماڵێک خانۆکەی دەفرۆشێت یان دەیدات بەکرێ بەعەرەبێک بۆ مشتێ پارە،ئەوە مانای ئەوەیە خیانەتێکی نەتەوەی کردوە .ئەزمونی فەڵەستینێکان باشترین وانەیە،جگە لەکەرکوک و ناوچە هەراج کراوەکان و شاری موسڵ کە زۆر ئاسان لەڕێگەی چەند مرۆڤێکی لەرزۆکەوە هەراج کران و ئێستا وەک میوانێکی دزێو کورد لەشەقامەکانیدا هاتوچۆدەکات .لەکاتێکدا بێناموسێکی وەک "تاریق عەزیز " دووجار لەڕێگەی حیزبی کوردێوە بەوشکانیدا بۆ ئاگادارکردنی تورکان چۆتە تورکیا و کوردی زۆڵ حیمایەی کردوە .
تاریق عەزیز لەکتێبەکەیدا دەڵێت : کورد تەنها مافی ئەوەیان هەیە بە کەرکودا هاتوچۆ بکەن نەک لێی بژین،دەسەڵاتی کوردی لەپاداشی ئەم قسە پوچەدا شکوایان بۆدەکردو بەنیازبوو کە لەزیندان قوتاربێت بێت لەهەولێر نیشتەجێ بێت .

ئازاری بێخەیاڵ

 ئێمە لەناو ئازارێکی بێخەیاڵدا ژیان دەکەین،ئەشی بینی کە بەئاشکرا عەرەب لەڕێگەی دینەکەیەوە دێت و بەمستێ پارە خانوبەرە دەکڕێت و تۆش ڕێنمایی دەکەیت و دەبیتە دراوسێ ئەو عەرەبەی کە ئەنفالی کردی،یان کە ئەنفال دەکرایت ئەو لەدرزی پەنجەرەکەی ماڵەکەیەوە لەهۆردووی قوربانێکانی دەڕوانی کە سەرۆکیش دەر دەکەوت چەپڵەڕێزانی دەکرد بەدزداشەوە .
 بەلای منەوە ئەم دەسەڵاتە مۆتەیەکە بەسەر نیشتمانەوە،دوایی تێدەگەین ئەمانە چ میراتێکیان بۆ گەلەکەیان جێهێشتوە ؟
پرسی فرۆشتنی سەروەت و سامان بەعەرەب،پێویستی بەلێکدانەوەیەکی قوڵ هەیە،وای بۆ دەچم ئەگەر لەنزیکەوە سەیری کاردانەوەی ئەم دیاردەیە بکەین،هیچ کاردانەوەی جۆراوجۆر نابینین،جارێک لەمرۆڤێکی تڕۆم پرسی بۆچی خانۆکەت داوەتە عەرەبێک ؟ لەوەڵامدا ووتی بیدەمە کورد دوای دوومانگ دەڵێت : موچە نەهاتوە،ناتوانم کرێ بدەم .
 ئێمە گەلێکین هەمیشە وادەزانین بەنزا کردن و پاڕانەوە،خەونە زەوتکراوەکانمان دێتە دی ؟ بەشێوەیەکی سروشتی ڕوانگەیەکی فراوانتر هەیە لەداگیرکاری سونە مەزهەبەکان لەنیشتمانی ئێمەدا .
 تەنانەتە هەموو ئەو ژنە گەنجە عەرەبانەی کە هاوسەرگیری دەکەن لەگەڵ پیاوە بەتەمەنە کوردەکاندا بۆخۆی جێگەی مشتومڕێکی قوڵە .من بەهاوسەرگیری سیاسی دەیبینم .بیرمە ساڵی هەشکانیش کورد دەچوو لەمیسر ژنی دەهێنا وڕژێمەکەی سەدام ئاسانکاری بۆدەکرد .

کوا ئێمە وانە لەمێژوو وەردەگرین

 ئێمە هەمیشە هەمووشتێک بەسادەی وەردەگرین،چونکە کاتێک مەلایەکی هیچ و پوچ دەڵێت : مەکە پیرۆزترە لە کوردستان،یان کەدەڵێن : بەیانی باش و نیوەڕۆباش وڕۆژباش بێمانایە،بڵێ سەلام و عەلێک .لێرەوەیە کە خاوەن ماڵێک دەڵێ ئا خانۆکەم دەفرۆشم بەعەرەب و دەچم خانویەکی تردەکڕم هەرزانتر .
 خانودەکڕێت لەهەمان سینی قاشێکی تر نەک لەبەغدادی تاوان،بەڵکو لە هەرێمی هەراج کراو.
 کاتێک ئێمە لەچیابووین بەعس بەو هەموو توانایە یەوە نەی دەتوانی بڵێت : کەرکوک کوردستان نییە،گومانم نییە کاری دەکرد بۆ بەعەرەبکردنی بەڵام ئازایەتی ئەوەی نەبوو بڵێت : ئێرە نیشتمانی ئیسلام و خواو عەرەبە .
 هیچ شتێک ئەو دەردو ئازارەمان لانابات کە ئێمە نەرم نەرم خوی پێوەدەگرین و لەگەڵیا دەژین .بەر لەچەند ساڵێک سەردانی بەرپرسێکم کرد بۆی گێڕامەوە کە بۆ پرسە چۆتە گوندێک لەگەرمیان نیوەی گوندەکە عەرەب بووە،کاتێک پرسیاری کردوە ئەمە چۆن ڕوویداوە ئەی کوا خەڵکی ئێرە؟ 
لەوەڵامدا ووتیانە هەمووی کاری پۆلیسی و دەرگەوانی دەکەن و موچەیەکی مەمرەو مەژیان هەیە لەشارەکان و حوکمەت نایەوێت بگەڕێنەوە بۆ زێی خۆیان .ئاسایشی ئێمە کاتێک دابین دەبێت کە گوندەکان بگەڕێنینەوەو ڕێگە نەدەین خاکو نیشتمانمان ئاوا هەرزان فرۆش بکرێت لەڕێگەی دەسەڵاتێکەوە،لەڕێگەی کۆمەڵێ چاو چنۆک و هەرچی پەرچێوە کە هیچ ئنتمایەکیان بۆ خۆشیان نییە نەک خاک،ئەمەبەسەرکۆنە ناکرێت،بەڵکو دەبێت زۆر ئازایانە ئەو جێگایانەش بەر نەفرەت بکەین کە ماماڵە بەخاک و ئاو خانوبەرەکانمانەوە دەکەن .کاتێک گەلی فەڵەستین بەئاگا هاتنەوە،زۆر درەنگ بوو .ئێمەش ئەمڕۆ بەر بەم نەهامەتیە نەگرین سبەینێ زۆر درەنگە و شەڕگەیەکی دۆڕاو تر بۆ نەوەی خۆمان جێدەهێڵین.تاک بەتاکمان بەرپرسیارین ئەوەتانێ لەڕۆژنامە ئازادەکاندا کە دەیکەیتەوە وێنەی کازام ساهیری بەعسی لەلاپەڕيی یەکەمدایە،ئەوەتانێ هەموو بەعسیو ئەنفالچێکان لەخەستەخانەی شاردادەمردن و ئێمە لەهونەرمەندو نوسەرەکانی کورد زیاتر لەپچوکی خۆماندا ڕێزیان پیشان دەدەین .

کێ تاوان بارە !؟

هەمیشە من دەسەڵات بەتاوان بار دەزانم،کە زەمینەی خۆشکردوە ئەم پاشاگەردانیە دروست بێت،بەڵام تاکی شەریف دەتوانێ هاوکێشەکە بگۆڕێت،من ماڵەکەی خۆم نافرۆشم و نایدەمە کرێ بە عەرەبی عێراقی،چونکە ئەوان نێتێکی پیسیان هەیە لەداگیرکاری،ئەوەی بەعس خەوی پێوە دەبینی،دەسەڵاتی کورد هێنایە دی بۆیان .جاران ئەمن و ئیستخباراتەکان نەیان دەتوانی لەشەقامی قیر بچنە دەرەوە ئێستا عەرەب خۆی دەگەوزێنێ لەناو هەورامان و بادینان و هەولێرو سلێمانی و شاخ و داخ و دۆڵ و نزارەکاندا .
بەڵێ لەڕۆژگارێکی گاڵتە جاڕیدا دەژین،چۆن چاخی سەهۆڵ بەندان و چاخی بەردینمان هەبوە ئێستاش لەسایەی مزگەوت و دەسەڵاتی کورەدەوە لە چاخی گاڵتە جاڕیدا ژیان دەکەین .
 قبوڵکردنی فرۆشتنی خاک لەنیشتمانێکی داگیرکراودا واتە شێتی بەکۆمەڵ،ئێمە هەموومان تاوان بارین،چونکە کاتێک بێدەنگین لەم دیاردەیە مانای وایە بەشدارین،بۆیە باسبەینێ شەرم لە نەوەی داهاتوومان نەکەین و بەدەست بین و ئەم پاشا گەردانیە ڕاوەستێنین،عەرەب تۆ بەهیچ نازانێ،تۆ هەر بڵێ برای چاو ڕەش،ئەو نوکتەکانی پڕە لە سوکایەتی بەتۆ،بۆیە بەئاگا بێ لەم کارەساتە و ڕێگە مەیە،ئێمە مەرگی گەلی ئاشورو سریان و ئەرمەنێکانمان بەچاوی خۆمان بینی و چۆن بوون بەهەڵم و ون بوون.ئێمەش بەم کارەمان بەم بێدەنگیەمان لەوان زیاتر ناچنینەوە.ئەمەبەر پرسیارەتێەکی ئەخلاقیە،نەک من فۆبیام بەرامبەر عەرەب هەبێت.بەڵام لەنێتی هاتنی ئەو کۆچە دەگەم کە چ سبەینێکی تاریک چاوەڕێمان دەکات ؟ 
 گەلی کورد لەو هەرێمەدا وەک لاشەيەک وایە بەتاڵ کراوەتەوە لەخوێن،لەهیوا،لەئومێد،لەژیان،بۆیە ئاوا لەو یاریە ترسناکە ناگات کە لەدەورو بەری دەلێزرێت.ئێمە هەر ئەوە دەزانین کە دنیا تاوان بارکەین،چونکە خۆمان نائومێدین.

خانوبه‌ره‌ى هەرێم: هەزاران هاوڵاتی عەرەب، زەوی و خانوویان لەهەرێم كڕیوە و به‌ناویانه‌وه‌ تۆماركراوه‌ 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە