بێماناییە لەناو دەسەڵاتدا بەدوای چارەسەردا بگەڕێین

Saturday, 07/01/2023, 23:20


بەشوێن ڕێگە چارەیەک بۆ کێشە زۆرو زەوەندو ئاڵۆزەکانی کۆمەڵگاکەماندا بگەڕێن  لەلای دەسەڵاتداران ئەوە تەنها خۆفریودانە ، چونکە ئەوان  واتە دەسەڵاتداران چەند چەمکێکیان  لەووشەی  وەک "ئاسایشی نەتەوەیی " "بەرگری نەتەوەیی " "بەرژەوەندی نەتەوەیی" یان کردۆتە بنێشتە خۆشەی سەرزاریان و لەکوێدا مرۆڤێک کۆمەڵێک دەنگی بەرزکاتەوە ئەوان  ئەم ووشە سواو وبێبەرهەمانە  دەڵێنەوە بەڕوویاندا  و دەڵێن ئاسایشی نەتەوەیی   .لەکاتێکدا هەرشتێک بە نەتەوەیی دابنرێت موڵکی هەمووخەڵکیە ، لەحاڵەتێکدا کە ئەمە جگەلەدرۆیەکی شاخدار هیچی تر نییە . ووشەی نەتەوەیش لەڕاستیدا ڕووپۆشێکە کە لەژێر سێبەری ئەودا بەرژەوەندی چینی باڵادەست پارێزراوبێت ودرێژە بەو پاشاگەردانییە بدەن کە ٣١ساڵە بۆیان چۆتە سەر  .  لەم هەفتەیەدا چوار ڕووداو بۆبەرژەوەندی نەتەوەیی کورد دەهێنمە سەر زمان  کە ڕووڕەشیەکی  سادەیە بۆ دەسەڵاتداران و هەندێک مرۆڤی لەرزۆکی تڕۆ کە نیشتمانیان کردۆتە بەردەباز بۆ حەزە بەدەکانیان و مەرایی کردن بۆ داگیرکەران  .
لەهوانەی سلێمانی  کچێکی کەم تەمەن سوکایەتی پێکرا و دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی هیچی نەکرد وەک هەموو کەیسەکانی تر تەنها  ئیسلامی سیاسی فوداو مێدیاکان هەندێک هەرزەی تۆقیوی مزگەوتەکانیان هێناو ڕشانەوەیان پەخشدەکردەوە تا خوا بکەنە دڕەندەو ئاین بکەنە دادگا  . دوێنێ لە کانی سپکە کچێکی ١٥ساڵ خۆی کوشت یان کوژرا  لەبەر هەژاری ، ئەمڕۆش لەهەولێر باوکێکی نابووت کچە ١٥ساڵەکەی بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی کوشت و لەگەڕەکی موفتی لەهەولێر  بەپانکە وە هەڵی واسی  
لەیەکێک لە بۆردێلەکانی هەولێریش منداڵێکی دزداشە لەبەر کەدوایی ووتیان چایچیە لای قەڵا  دیناری چاپی بەسەر سۆزانیەکدا هەڵدەدا بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی  و گەلی ئێمەش کلیپەکەیان کردە تشریبی  ناو تۆڕەمێدیا ئاڵۆزەکەی ناومان .
 لەهەمووی قێزەوەتر یادی تیرۆریستی ئەنتەرناسیونالی حاجی  بوو لەهەردووشاری هەولێرو سلێمانی  هەر بۆ خاتری نەتەوەکەمان  ئەم یادە پڕ لەهیچ و پوچیە بەڕێوە چوو ، تابڵێن خەڵکی هەولێرو سلێمانی لەپرسەدان بۆ تیرۆریستێکی  لەدەستچوو . ئەوەیە کاری نەتەوەی  و بەرژەوەندی نەتەوە ی هوشیار کەدەیەوێت نیشتمان ببات بۆ کەنارەکانی ئارامی  .
 هەواڵە خۆشەکە  لێرەدایە..! 
 دوو ڤیدیۆم دی کە لەشەقام و چایخانەکانی هەولێر پرسیار لەخەڵک دەکەن  . ناوی خولەفاکانی ڕاشیدەین  چین و کێن ! ؟
 خۆشبەختانە  کەس نایزانێت  و یەکێک دەڵێ معەمەد نییە ؟ ئەمە پێکەنیی ناوێت ، بەڵکو گریانی دەوێت ، کە گەلی ئێمە هزریان داغانکراوە بە پڕووپوچی ژیان و کەس مەیلی ئەوەی نییە  بەر لەجێهێشتنی دنیا تۆزێک زانیاری لەسەر ژیان و  مێژوو بزانێت . 
دووهەمینیان ئەوزۆری خەڵکەی کەدەچن گوێ لەمالاکان  لەووتاری هەینیدا دەگرن  و چەند دەمژمێرێک دەکوژن  و دوایش   بیریان چۆتەوە مەلای چی ووتوە ، کاتێک  لێیان دەپرسن، نوێژ دەکەیت ، چویتە مزگەوت و گوێتگرت لەمامۆستا کە ووتاری هەینی دا ؟ 
هەموو دەڵێن شوکربۆ خوا نوێژ دەکەن و  گوێشیان لەمامۆستاگرتوە .
ئەی مەمۆستا ئەم هەینییە  باسی چیکرد ؟

 هەموون دەڵێن بیریان چۆتەوە ، نایەتەوە بیریان .

 ئەمە پێمان دەڵێت هێشتا هیوایەک ماوە کە ئیسلامی سیاسی ناتوانێت داگیرمان بکات و  هەرێم بکەنە کابولی سەردەم .
بەدیوێکی تریشدا  سەیری بکەین مەلایانی مزگەوت ، جگەلەچیرۆکی ترس و ئاگرو جەهەندەم و تۆقاندن لەمردن و چیرۆکی سوکایەتی کردن بەژن و کچی کوردو  مێژووخاک و نەتەوەکەمان هیچی تریان لانییە و نەبووە ، ئەوان بیانەوێ یان نا بەرگری لەستەم دەکەن. بەبەرچاوی زەقیانەوە لەکۆڵان و شەقامەکاندا  نەهامەتی خەڵک دەبینن ، بەڵام چونکە دەسەڵات ڕێگەی پێداون باسی ئەو شتانە ناکەن بەڵکو باسی ئەفسانەی ١٤٠٠ساڵ دێنە سەر زمان ،مەلاکان بەم قسە پوچانەیان پشگیری دەسەڵات دەکەن  و بەخەڵکی دەڵێن ،نزابکەن تا خەونە زەوتکراوەکانتان بۆبێتەدی .  بۆیە کە خەڵکی لە مزگەوتەکانەوە دێتە دەرێ هیچ فێرنەبوون و نازانن مەلا چی ووتوە ، وەک قوتابی تەمەڵ  دیژلەمەهەڵدەقوڕێنن و ژیان بەرێ دەکەن لەچایخانە چڵکنەکان و سەرشەقامەکان  . من لەخانمێکی کوردم پرسی کەزیاتر لە٢٠ساڵ  سەیری درامای تورکی و عەرەبی کردبوو ئێستاش دەیکات .
ووتم چی فێربووی لەو هەموو کاتەی لەتێڕوانینی درامای تورکی و عەرەبیدا کوشتووتە ؟
 بڵێم چی،ڕاستی تەنها کاتم کوشتوە ، ئەی ئەگەر ئەوەش نەکەم چی بکەم ؟ ڕاسگۆبم ئێستا  گومانم لەخۆشمە چونکە ئەوان هەمووژیانیان دووڕووییە  لەخێزاندا  دراماکان فێری ئەوەیان کردووم .
نەم توانی گفتوگۆکەم درێژە پێبدەم هەستم کرد چەنێک داماوە  تاکی گەلەکەم ، کە درامای تورکی و عەرەبی و  مەلاکانی مزگەوت ڕێنیشاندەریان بن . بۆیە ژن کوشتن و تاوان لەلای ئێمە بۆتە کایەی ڕۆژانە و ناتوانین و نامانەوێت سوود لەو توانایە وەرگرین کە تەنها بەمرۆڤ بەخشراوە ... ئەو هەواڵانەی بەردەوام و بێ فیلتەر لەناو ماڵ و منداڵ و کەناڵەزۆڵەکاندا پەخشدەکرێت . گەلێکی  لەرزۆکی وای دروستکردوە ، یان خەوی ئەوەیە هەڵبێت ، یان ئەوەی  موچەکەی کە کاری نەکردوەو وەری گرێت لەکاتی خۆیدا بگاتە دەستی و ماستی تورکی پێبکڕێت  ، ئیتر یادی تیرۆریست و هەواڵی سوتان و خنکان و مردن وسوکایەتی بەمێینە ، کەی کاری ئەوە...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە