میتی تورک و دەسەڵاتی لە زۆنی سەوزدا

Sunday, 09/10/2022, 21:06


چاوەڕوانی نەوەیەکی نوێن کە ئاسان هەڵنەخڵەتێن ، ئەوەش ئەمڕۆ لەنیشتمانی ئێمە  نابینرێت ، چونکە  نەوەی نوێ بەگشتی نەوەی سۆسیالمیدیا و منداڵێ بەر دەم کەناڵەکانی تەلەفیزۆن و دراما بەدڕەوشتەکانی تورکیاو ووڵاتانی عەرەبی و ئێرانن .
  هەربۆیە لەگەڵ هەموو قەیرانەکانی تردا، ئەوەتانێ  تەنها لەماوەی ساڵێکدا هەشت  کادێرو سەرکردەی پەکەکە تیرۆرکراون ، لەئاسمانەوە بەدرۆن و لەزەوێوە بەئاشکرا بەتفەنگ  ، بێئەوەی  یەکێک لەو مرۆڤە تیرۆریستانە  بگیرێت و بێخەم وترس   لەناو  دەزگا قارەمانەکانی ئاسایش و هێزی چەکداردا  کە لەخۆپیشاندانەکاندا  تیرۆری خەڵکی ناڕازیان دەکردو لە شەقامەکاندا  خەڵکی هەژارو بێموچەیان دەدایە بەر شەق و  گازی فرمێسک ڕێژیان بۆهەڵدەدان ، لەزیندانیشدا وەک تاوانبارانی گۆنتانامۆ  بەرگی پرتەقاڵیان لەبەردەکردن و لەکەناڵەکانەوە نمایشیان دەکرد.
قوربانێکان 
•شوكر سەرحەد لە رۆژی٢٠٢١/٩/١٧لە گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی تیرۆركرا 
•زەكی چەلەبی لە٢٠٢٢/٥/١٧لە گەڕ‌كی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا 
•بێریڤان زەلان لە٢٠٢٢/٧/٢٨لە كەمپێكی نزیك شاری سلێمانی تیرۆركرا 
•سوهەیل خورشید٢٠٢٢/٨/٢٨لە قەزای كفری تیرۆركرا 
•ناگەهان ئاكارسەل لە٢٠٢٢/١٠/٤لە گەڕ‌كی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا
دلحەز گابار لە٢.٦ .٢٠٢٢ لە چەمچەماڵ تیرۆرکرا .
فەرهد عەبدی شاهێن لە ١٩.٦.٢٠٢٢ تیرۆرکرا 
دەلال سەعید ئۆغلو لە ٢٤.٦.٢٠٢٢ تیرۆرکرا 
 ئەمە جگە لە  دەیان گەریلای و دۆست ولایەنگری پەکەکە کە لە سنوری زۆنی سەوز تیرۆرکراون لەڕێگەی  درۆنەکانی تورک یان تیرۆرو بەشێوەیەکی ئاشکرا   ڕۆحکێشانیان لە  ناو ئۆتۆمۆبیل یان لەڕێگەی ترەوە . فوادە ڕەش یان فوادی کوردستانسۆڵیدارێتی یەکێکە لەو مرۆڤە جوامێرانەی  کە خزمەتێکی بەرچاوی بە دۆسیەی ڕۆژ ئاڤاکرد  ، کەچی  میتی  تورک  شوێنپێیان هەڵگرت و لەچیایەکەوە بەئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵیان دایە خوارەوە ، کەسیش بەدواچونی نەکرد.  
پرسیارەکە لێرەوە سەر هەڵدەدات ، پرسیارێک کە پڕمان دەکات لەگومان و دەمان باتە ناو تونێلێکی داخراوەوە و دەپرسین  ئایا پەکەکە بۆچی هێچ  کاردانەوەی نییە ؟
 زۆر لەدۆستەکانی پەکەکە دەڵێن تەنانەت بەخۆشمەوە  کە ئەوان خواستیار نین  مەیدانێکی تر بکەنەوە بۆشەڕکردن و خۆیان لەشەڕی کورد دەپارێزن . بەڵام  لەناو هەموو بزووتنەوەو ڕەوتێکدا لەجیهاندا  سیخوڕ، خائین ،، خۆفرۆش  نیشتمان فرۆش ، بەر لەدوژمن کراوەتە ئامانج و دەبێت مرۆڤ گەر بەڕێگەیەکدا بڕوات ، سەرەتا ڕێگەکە بناسێت و پاکی بکاتەوە  پاشان بکەوێتە ڕۆشتن . 
 ئەوەی جێگەی  داخە و زۆمانی نیگەران کردوە ئەوەیە کە  پەکەکە وێنەیەکمان دەداتی کە زۆنی سەوز  ئاهێکیان تێدا ماوە  و ئەوان خائین و خۆفرۆش نین وەک زۆنی زەرد .  لەکاتێکدا یەکەمین جار تاڵەبانی بوو پێشنیاری چەک داماڵینی کرد لە پارتی کرێکاران و کوڕەئازاکەی پڕۆژەی کۆپتەرە کەی ڕانیەی پێشنیارکرد کە بەشێک لەسەرکردایەتی پەکەکە بفڕێنن و  بەکۆپتەر بیان بەنە  شەڕناخ . هەمووان دەزانین  باشورلەهەر جێگەیەکەوە بڕۆی خەڵکی شەوڕۆژ جمەیان دێت و  مێشولەیەک  ناتوانێت لەو گەڕەک وشەقامانەدا هەڵبێت  کە تیرۆریست بێت .
چونکە دوورەدەست ترین کۆڵان جمەی دێت لەمرۆڤ و لەزۆربەی ماڵەکانیشدا کامێرایەکی زۆڵ چاودێرت دەکات ، خێرە میت و مرۆڤە قەزمە هەرزانەکان  تەراتێن دەکەن و وەک کاسپەر کەس نایان بینێت و بەدیوارو شەقامەکاندا گوزەر دەکەنو تیرۆری مرۆڤی کورد دەکەن ؟
 ڕاستی لەژیانی خۆمدا هەرگیز قسەیەکی بێهودەو بێمەبەستم نەکردوە ، سروشم وایە یەکسەر دەچمەسەر کاکڵێ  مەبەستەکە ، ئەگەر تائێستا لەو کارەدا  سەرکەوتنی تەواوم بەدەست نەهێنابێ ئەوە مانای ئەوە نییە بەهەڵەدا چووبم ، بەڵام دڵنیام  ئەمەی کە پەکەکە تەنها قوربانێکان سەرژمێر دەکات  گەورەترین هەڵەیەکە کە باجی زیات و زیاتری دەوێت .
 بۆیە دەبێت سنورێک بۆ ئەم  پاشاگەردانییە دابنرێت ، ئەوەی کە هەڤاڵ جومعە داوا  لەخەڵکی ناوچەی سۆران و سلێمانی  دەکات   جگە لە داوا هیچ نییە ، چونکە  کاتێک خەڵکی سلێمانی خەڵتانی خوێن کرا لە ١٧ی شوبات وڕۆژانی دواتردا، ئێوە بێدەنگیتان هەڵبژارد و سەیری ڕووداکانتان دەکرد.  هەر بۆیە ئێستا  بەبەر چاوی خەڵکی گەرەکەوە  خۆفرۆشێکی میت  ئاسان دەتوانێت تیرۆری جوانترین و بەئەمەکترین مرۆڤەکانی کورد بکات .
 کەم کەس هەیە بەچاکی پەی بەکەم و کوڕیەکانی خۆی ببات ، بەڵام بۆ پارتێکی خاوەن ئەزموون و خاوەن هێز  ئەمە دەچێتە  خانەی  کاری خراپەوە ،چونکە ڕێخراو پارت کاری کۆمەڵە خەڵکێکە  . کۆمەڵە خەڵکێک باشتر لەتاکێک بیر دەکەنەوە . ئەزمون پێمان دەڵێت : ئەم بێدەنگیەی پەکەکە خراپی خراپەکانە، چونکە تورک شوڵی لێهەڵکێشاوە  و خۆی بەدەسەڵاتدار دەزانێت ، لەکاتێکدا  هەمووان دەزانین کە گومان ئەنجامی لاوازیە، یان نەبونی بڕوایە . لەیەکێک لەبەرهەمەکانی سەرۆک ئاپۆدا هاتووە کەدەڵێت :" نابێت گەریلا هەرزان  بمرێت"  داخۆ ئەوانەی بەدرۆن و لەشەقام و کۆڵانەکانی باشوردا ڕاودەکرێن ڕۆحیان دەکێشرێت  هەرزان  شەهید نابن ؟ 
 من وەک کوردێک کە لەباشوردا لەدایک بووم ساڵانی دوای ئەنفال  لەڕۆژهەڵات بووین، بەڵام ڕۆژێک نەکەوتینە بەر تانە یان  تیرۆرکردن ، ئێستا هەست بەشەرمەزاری دەکەم کە لەشارەکەمدا  براو خوشکەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتم تیرۆر دەکرێن و ئێمەش  بەردەوامین لەسەیرکردنی درامای تورکی و ئیرانی و ماست و کەمپوتی  ئەو ووڵاتە داگیرکەرانە  دەخۆین و شادمانی دەچنینەوە. 
 هەموان دەزانین گەر کوردی خۆفرۆش و دەسەلاتداران نەبێت ، میتێک نازانێ کێ کێ یە ؟ بەڵام ئێمە هێندە خۆفرۆشیمان  قبوڵکردووە  کەسیخوڕێک جاشێک جاسوسێک دەمرێت ، شینی حەسەن و حسێنی بۆدەکەین و هەموومان بوینەتە گاندی و لەخائینان دەبورین . 
 بەلای منەوە دەبێت پەکەکە بە رخوردێکی نایەب تر بکات  لەگەڵ ڕووداوەکان ، کە شایستەی ئەوەبێت  لایەنگرانی  پارێزراوبێت . 
 هیچ تاوانێکم پێ گەورەتر نییە بەناوی نیشتمانەوە  سنوری ئەخلاقی خۆت ببەزێنیت و  کورد لەبەشيکانی تردا بێتە لات تۆش بیدەیتە دەست  دوژمنەکات و بێدەنگیش بیت لەتاوانەکە و وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە