به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ "جاش و کهواسوور" (بەشی یەکەم)
Friday, 12/08/2022, 14:56
ئه‌م نووسینه که بریتیی ده‌بێت له چه‌ند به‌شێک هه‌وڵدانێکه بۆ ناسینیی (جاش) و دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ خیانه‌ت و ناپاکی ...!
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه، زۆرترین خائینی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو شاهیدیی بۆ ئه‌م قسه‌یه‌مان ده‌دات , که ئێمه گه‌لێکین هه‌میشه ده‌ستیی ناپاکی و خیانه‌ت و خۆفرۆشی به‌رۆکی به‌ر نه‌داوین، به‌ئێستاشه‌وه، که‌چی تا ئیستا خوێندنه‌وه‌یه‌کی جدی و هه‌مه لایه‌نه‌مان له سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه نه‌کردووه، لێره‌دا با ئه‌مه به پرسیارێک بوروژێنین و بپرسیین: بۆچی !؟
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که من ده‌مه‌وێت به‌پێی توانا به‌دوای وه‌ڵامێکدا بگه‌ڕێم، بتوانین به‌هه‌موومان له رێگای ئه‌و پێناسه و باسکردن له سه‌ری، چاره‌سه‌رێکی ئه‌و دیارده‌یه بکه‌ین و سنورێک بۆ که‌سانی خائین و ناپاک دابنێین .
ئیتر ئه‌وانه ده‌بێ که‌سانێک بن له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورددا ڕسوابن وه‌ک میلله‌تانی تر که خائینه‌کانیان یان ئه‌وانه‌ی خزمه‌ت به‌داگیرکه‌رانی ووڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن ته‌نها ڕیسوا بوونیان بۆ ده‌هێڵنه‌وه و بواریان هەبێت لەناویان دەبەن .
کاوێس ئاغای هونه‌رمه‌ند، یه‌کێک بووه له‌و کوردپه‌روه‌رانه‌ی که سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا و له داخی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشه‌کانی شێخ مه‌حمود و مانه‌وی له قه‌واره‌ی سلێمانییدا و پهلنههاوێشتنی ئه‌و شۆڕشه بۆ هه‌ولێر و بادینان و به‌شه‌کانی ترئ نیشتمان هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو جاش و پیاوخراپانه که چوونه پاڵ ئینگلیز و حکومه‌تیی عێراقیان دروست کرد. لەلاوانەوەیەکدا له داخاندا ده‌ڵێت: "کورد خائینه" هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستیی له‌وه نه‌بووه که هه‌موو کورد خائین و ناپاکه، به‌ڵام ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه‌نده‌ی که‌وا سوور و ناپاک و خائین بینیوه بۆیه ئه‌مه‌ی وتووه. بۆ تێبینییتان: ئه‌و کاته به جاشیان وتوه (کهواسوور)، وه‌کو چۆن (که‌وا سووری به‌ر له‌شکر)، یانی پێش سووپاکهوتن و خۆ به‌کووشت دان بۆ دووژمنه‌کان.
ووشه‌ی جاش وه‌کو باس ده‌کرێت له زمانی مه‌لا مسته‌فاوه دا هێنراوە کە بەجەلالێکانیان ووتوەو هەژار موکریانی ڕۆڵی لەدروستکردنی ئەم ووشيیەدا هەبووە ، هه‌روه‌ک چۆن باسییش ده‌که‌ن وشه‌ی پێشمه‌رگه له زمانی کۆماری مهاباد یان کۆماری کوردستاندا دۆزراوەتەوەو هێمن موکریانی بۆمان دەگێڕێتەوە . من زۆر هه‌وڵم دا ووشه‌ی (جاش) جگه له به‌چکه‌ی که‌ر، ئه‌مه جگه له‌تاوان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵه مرۆڤ دۆستە و هیچی تر نییه، ئه‌گه‌ر چی جاش واتای خۆفرۆش به‌داگیر که‌رانی ووڵات .
هه‌ژار موکریانی له‌دیوانی بۆ کوردستاندا، ئه‌م ووشه‌یه‌ی سه‌دان جار به‌کار هێناوه بۆ تاڵه‌بانی و ده‌سته‌که‌ی و بڕوام وایه ئه‌م ووشه‌یه زیاتر له‌باشوری ووڵات جێگه‌ی گرتوه ، بۆ نمونه له‌باکوری ووڵات بهخۆفرۆشهکان ده‌ڵێن (خروجی)، وه‌ک پێشتریش باسم کرد ئێمه خوا نه‌یبڕێ چونکه ئه‌وه‌نده خائینمان زۆر بووه، بۆیه له هه‌ر سه‌رده‌م و کاتێکدا ناوێک و پێناسه‌یه‌کی هه‌بووه، چی تێدا ده‌بوو، که هه‌ر کهواسوورهکه بمایه و ئه‌م وشه‌ی جاشه نه‌بووایه؟ به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی که جل وبه‌رگی تایبه‌تیی له‌به‌ر ده‌که‌ن وه‌کو کهواسوور بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌بووه که داگیرکههکان بیان ناسن و ده‌ستیان لێنه‌که‌نه‌وه ، یان تەقەیان لێنەکەن لەکاتی شەڕەکاندا و بیناسنه‌وه که‌وابوو (جاش، خروجی، کهواسوور) جلوبه‌رگه‌کانیشیان جیاوازه و
من نامه‌وێ مێژووی ووشه‌کان (جاش ، خائین ، ووڵات فرۆش، ناپاک ، سیخوڕ ، له‌م دوایانهشهوه ، فایلدار و، به‌عسی بوون) لێک بده‌مه‌وه و تاو توێ بکه‌م هێنده به‌دوای هۆکاری بوون به‌و که‌سایه‌تیانه بێنمه سه‌ر باس و قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین سه‌ره‌تا ده‌بێ له‌هه‌ناوی کرداره‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین ،که په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه هه‌یه، که نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 ملیۆن . که‌سییه و تاکو ئیستا خاوه‌نی کیانێکی سیاسی و ئازادی نییه . به‌بڕوای من هۆکاره‌که‌شی زیاتر خودی کورد خۆیه‌تیی و له‌سه‌روو ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌م خۆ هه‌رزان فرۆشییه و خزمهتکاریهی داگیرکه‌ران و بێگانه‌کان خه‌ریکه خۆفرۆشی و خیانه‌ت کردن ده‌بێته که‌ڵچه‌رێک کە ته‌واو له‌ناو هه‌موو ئۆرگانه‌کانی ژیانمان کار ده‌کات و کاری کردووه ، کارێکه کۆمه‌ڵگای کورد به‌ته‌واوه‌تی هه‌رسیی کردوه و سانایی له‌که‌سی جاش و خۆفرۆش ده‌ڕوانێ . جاشێکان مۆدێلێکی تازه‌شیان هێناوه‌ته مه‌یدان ئه‌ویش نووسینه‌وه‌ی بیرهوهرێکانیانه و ڕه‌وایه‌تی دانه پێی و کتێبه‌کانیشیان که‌م تا زۆر فرۆخت و خوێنه‌ریشی هه‌یه دەکرێ بپرسین بۆچی !؟
من هه‌وڵ ده‌ده‌م که‌مێک له سه‌ری بدوێم ، ئه‌گه‌ر چی ده‌بوو ئێمه ده‌یان لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی و سه‌دان به‌رگی کتێب بۆ ئه‌م کاره‌ساته به‌رهه‌م بهاتایه. که‌چی که‌مترین قسه له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه کراوه و به‌ئیستاشه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ناکرێت . به‌دیوه‌که‌ی تردا سیخوڕ و جاش و فایلداره‌کان لێره و له‌وێ قسه ده‌که‌ن و قسه‌کانیشیان هه‌ڕه‌شه ئامێزه و زۆریش بێمنه‌تن لێی و گوێشی پێ ناده‌ن، زۆریان هه‌نوکه به‌ر پرسی باڵان یاخود خاوه‌نی ته‌کێ و دیوه‌خان و چه‌کداریشن .
ده‌روازه‌ی به‌ر پرسه‌کانیش بۆ ئه‌م خۆفرۆشانه نه‌ک هه‌ر ئاواڵایه، به‌ڵکو جێگه و ڕێگه‌ی شیاویشیان بۆ دانراوه و له‌مردنیشدا پرسه‌کانیان گه‌رم و گوڕه و ڕۆژنامه و مێدیاکانیش باسی ده‌که‌ن و هه‌واڵه‌که مان بۆ ده‌گوێزنه‌وه و سه‌رۆکه‌کانی بەرپرسەکانی کوردیش پرسه‌نامه‌یان بۆ ده‌نێرن .
ساڵی 1986 مه‌فره‌زه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌بووین لهدۆڵهڕووت له‌گوندی کانی گۆران، چێشت ههنگاوێکی دره‌نگ وه‌خت بوو چەند کۆپته‌ر و دوو هه‌نته‌ر هاتنه سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که ، ئێمه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی گونده‌که سه‌نگه‌رمان گرت و کاتێکمان زانی هه‌زاران جاش له پشتی گوندی کانی به‌ردینه مۆڵ بوون بهگردهکهی کانی میکایلهوه . ئه‌وان وه‌ک ئێمه به‌رگیی کوردی و تفه‌نگیان پێ بوو، هێنده زۆر بوون وه‌ک شاره مێرووله ڕه‌ش ده‌چوونه‌وه، شه‌هید وه‌ستا مه‌جید لهپهنامابوو رووی تێ‌کردم، ووتی: ئه‌و هه‌موو (پڕۆلیتاریا)یه ده‌بینی ؟
ووتم ئه‌وانه جاشن .. جاش ، ئه‌گه‌ر پڕۆلیتاریاش بن خڵتهن . ژماره‌ی ئه‌وان 50جار زیاتر بوون له ئێمه که‌چی تاکو ئیستا جاشێک له‌و جاشانه نه‌هاتووه باسی ئه‌وه بکات چۆن بووه به‌جاش ؟جاش کاتێک که خۆی فرۆشتوه ده‌ستکه‌وتیی چیی بووه !؟
که‌سوکاره‌که‌ی چۆن تێ‌یان ڕوانیوه ؟ دراوسێ و ناسیاوه‌کانی چۆن به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ کردووه؟
ویژدان، ئه‌و شته‌ی مرۆڤ ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا بژی و له‌لای نه‌نگیی نه‌بێت له‌کوێی هاوکێشه‌که بووه؟
چه‌ند هەستی بەتێکشکان کردوە ؟
چۆن له داگیر که‌رانی ڕوانیوه ؟ ئەی داگیرکەران چۆن لەویان ڕوانیوە ؟
نیشتمان لای جاشێک و خائینێک مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟
کاتێکیش وه‌ک ئه‌و جاشانه‌ی باسی ده‌که‌م گوندێکی وه‌ک کانی به‌ردینه‌یان، که ڕوخان و خه‌ڵکه‌که‌یان سه‌رگه‌ردان کرد و سه‌ریان له ئاژه‌ڵ و باڵنده و سه‌گ و پشیله‌کان تێکدا ویژدانیان چی پێ ووتن ؟
که مزگه‌وت و قوریان و به‌رماڵیان سوتان دینی ئه‌م جاشانه چی به‌سه‌ر هێنان ؟
کاتێکیش گوند چۆڵ بوو ئه‌وه ئه‌و جاشانه چۆن ده‌که‌وتنه ڕاوه مریشک و قه‌ل و قازه‌کان و چۆن ده‌یان توانی گۆشتی ئه‌و باڵندانە بکه‌نه ژه‌مه خۆراکی خۆیان و ماڵ و منداڵیان؟
ئه‌ی داوای چه‌ند ڕۆژێک چۆن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی فافۆن و قاپ و قاچاغ و گه‌نم و جۆ نیسک ماش ده‌گه‌ڕانه‌وه و له‌بازاڕه‌کاندا ده‌یان فرۆشت بهغهنیمهی شه‌ڕیان ناو ده‌برد، ویژدان و نیشتمان لای ئه‌وانه له‌کوێ بوون؟
سه‌دان پرسیار خۆی لهبابهتهکهماندا قوت ده‌کاته‌وه .
ئەی شۆڕش چۆن له‌جاشه‌کانی ده‌ڕوانی ؟
جاشه‌کان چۆن له شۆڕ‌شیان ده‌ڕوانی ؟
من هه‌وڵ ده‌ده‌م له به‌شه‌کانی تردا ڕۆڵی شۆڕشی چه‌کداری و دروستکردنی جاش و مۆڵه‌تدان به‌دروست کردنی جاش و ئه‌زمونی خه‌باتی چه‌کداری بێنمه زمان و له‌کۆتایشدا به‌و حاڵه‌ی توانیم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆک جاشێکدا،بکەم که دیدارم له‌گه‌ڵ کردوون بێنمه ناو بابه‌ته‌که‌مه‌وه . بۆیه ده‌مه‌وێ ئه‌م بابه‌ته ئیستا بوروژێنم، چونکه پێ ده‌چێ ده‌وڵه‌تی عێراق و تورکیا بیانه‌وێت دیسانه‌وه فه‌وجی جاش بۆ کورد بکه‌نه‌وه، ڕیسواکردنی جاش و خۆفرۆشان ئه‌رکی نیشتمانی ئێمه‌یه و ده‌بێ به‌ری پێبگرین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست