له ‌ئه‌نفالی یه‌کدا، هاوڕێ شه‌هیده‌که‌م حه‌مه‌ (بی. که‌ی. سی) به ‌پێوه‌ شه‌هیدبوو

Friday, 20/03/2009, 12:00













چۆن بتوانم سه‌نگه‌ره‌که‌م
جێ بهێڵم
له‌ناو دڵما هه‌ڵکه‌نرابێ
چۆن بتوانم ده‌ست به‌رداری
میلله‌تێ بم
که‌له‌ی سه‌ری خه‌ونه‌کانی
به‌پاچی ژان و برسێتی
شه‌ق کرابێ

که ‌له شه‌قامه‌ قیره‌که‌ په‌ڕینه‌وه‌ ڕێچکه‌که‌مان هێنده‌ زۆربوو سانایی ڕێگه‌مان نه‌ده‌کرد جاشی ناو پایگاکان له ‌ئێمایان ده‌ڕوانی ژماره‌مان هینده‌ زۆر بوو، وه‌ک ڕوبارێکی درێژ ڕێمان ده‌کرد تینوو ماندوو برسی بووین له ‌زۆربه‌ی ئه‌و ڕێگه‌یه‌وه‌، که‌ ‌هاتبووین زۆری گونده‌کان چه‌ند ماڵێکی که‌میان مابوون، بۆیه‌ سانایی خۆراکمان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت به‌هه‌ر نرخێک بوو گه‌شتینه‌ گوندی سورداش و هاوڕێکه‌م چونکه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیکانیدا بوو، ده‌بوو له‌گه‌ڵیاندا به‌ره‌و شه‌ده‌ڵه‌ بکه‌وتایه‌ته‌ ڕی له‌ناو قوتابخانه‌که‌دا، که‌ هێزێکی تری لێبوو له ‌ژووره‌وه‌دا چه‌ند چرایه‌کی بلوری چڵکنیان داگیرساندبوو هه‌ندێکیان له خه‌وی قوڵدا بوون داوامان لێکردن ‌وه‌ک میوان ئه‌و پ. م مته‌فه‌ریقانه‌ بمێنینه‌وه‌ لایان.
ئه‌وان زۆر نابه‌دڵی گلیان داینه‌وه‌ ووتیان بێ ده‌نگ بن تانکی سه‌ر شه‌قامه‌که‌ زوو زوو گوله‌ی تۆپمان تێده‌گرێ به‌نده‌ له ‌تاریکێکه‌دا خودا حافیزیم له ‌حه‌مه‌ی هاوڕێم کرد و له ‌تاریکێکه‌دا نامه‌یه‌کی خرانه‌ ناو ده‌سمه‌وه‌ ووتم ئه‌وه‌چییه‌ ووتی مه‌یکه‌ره‌وه‌ تا یه‌کتر ده‌بینینه‌وه.‌ من پێکه‌نیم ڕاستی له‌به‌ر دڵێ ئه‌و ئه‌گه‌رچی هه‌موو گیانم شه‌ڵاڵی ئاره‌ق بوو خزاندمه‌ به‌ر باخه‌ڵم ئه‌م لاو لای یه‌کمان ڕاموسی و من چوومه‌ ژووره‌وه‌، چونکه‌ نیگا بانه‌که‌ زوو به هێواشی ده‌یووت کاکه‌ کۆمه‌ڵ مه‌که‌ن و به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌مه‌که‌ن، حه‌مه‌ش که‌وته‌ ڕێگه‌ له‌ژووره‌وه‌ کاک عوسمان عه‌سکه‌ری لێبوو ڕێکه‌وتێکی خۆش بوو ئه‌و پێش ئێمه‌ له ‌بادینان گه‌ڕابۆوه.
‌ من مامه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشو بده‌م و بتوانم تۆزێ بخه‌وم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ کاک عوسمان که‌وتین به‌سه‌ر قسه‌داو تا ده‌مه‌و به‌یان هه‌ر قسه‌مان کرد، منیش دوای ئه‌وه‌ هه‌ستام و که‌وتمه‌ڕێ ‌به‌ره‌و شه‌ده‌ڵه‌ هه‌موو شت بۆنی شه‌ڕی لێ ده‌هات بێ وه‌ستان چووم بۆ مالومه‌ و هاوڕێیه‌کم له‌وێ بوو له ‌به‌ینی مالومه ‌و چۆخماخدا چه‌ند ژووری چکۆله‌یان دروست کردبوو سه‌ربازی ڕاکردوو بوون به‌نده‌ ئێواره‌ دره‌نگ گه‌یشتمه‌ لای هاوڕێکه‌م سه‌یرم کرد زۆر چۆڵه‌وانییه‌، ووتم: چی ده‌که‌یت ووتی: نازانم به‌ته‌مام بڕۆم به‌ره‌و ئێران ووتی کۆمه‌ڵه‌ش هۆردوگاکه‌یان چۆڵ کردوه‌، هه‌نێ په‌تاته‌ی کوڵاندبوو خواردمان تۆپباران ده‌ستی پێکرد من زۆرجاران له‌ژیانما تۆپبارام دیبوو، به‌ڵام وه‌ک و ئه‌و شه‌وه‌ له ‌ژیانما نه‌م دیبوو وه‌ک برێشکه‌ تۆپ ده‌باری کونێکی دروست کردبوو، که‌ چووینه‌ کونه‌که‌ من هه‌ستم به‌سه‌رما ده‌کرد لایته‌که‌م ده‌ر هێنا سه‌یرم کرد گیانم ده‌له‌رزێ زۆرم لاسه‌یر بوو هه‌ستم نه‌ده‌کرد بترسم به‌ڵام ئه‌م له‌رزه‌ بۆچی هاوڕێکه‌م ووتی هه‌موو شه‌وێک وایه‌ ئه‌مه‌ تۆپبارانی ئێرانه‌، نزیکی یه‌ک کاژمێری پێ چوو به‌هاوڕێکه‌م ووت: بابه‌ وا ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ین شه‌هیدیش بین قه‌یدی نییه‌ تۆ بۆ ؟ تاریک و ڕون من جێم هێشت بۆ لای برایه‌کم چوم بۆ یاخسه‌مه‌ر قه‌نا عه‌تم به‌هاوڕێکه‌م کرد ئه‌ویش بڕوات به‌ره‌و ئێران پێم ووت هیچ شانسێکی نییه‌ بنێرێت به‌دوای که‌سوکاریدا تا پاره‌ی بۆ بێنن هه‌موو ڕێگاکان ته‌نراون، گه‌ی‌شتمه‌ لای براکه‌م ووتم: ئه‌م شه‌و ده‌مێنمه‌وه‌ سبه‌ی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی به‌مۆڵه‌ت له ‌بادینان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ یه‌ک ده‌گرینه‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ره‌و شنۆ و له‌وێوه‌ ده‌چینه‌وه‌ بۆ لای هاوڕێکانمان له ‌بادینان شه‌و کاتژمێر سێ بوو تۆپ و ڕاجیمه‌ هاویشتن که ‌زۆربه‌یان کیمیاوی بوو ئه‌و شاخ و داخه‌ی دابێژا، ئه‌و تۆپ بارانه‌ی دوێنێ شه‌و له‌چاویا هه‌ر هیچ نه‌بوو هه‌موومان به‌شیوه‌یه‌کی که‌م بریندار بووین چاومان ئاوسا و ئاو به‌لوت و چاومانه‌وه‌ نه‌ده‌وه‌ستا بوو به‌هاوار هاوارێک له‌ماڵێکدا شه‌ش که‌س شه‌هید بوو ئه‌نفال ده‌ستی پێکرد چێشت هه‌نگاو فڕۆکه‌ی جه‌نگی ده‌ستی کرد به‌بۆردومان کردن چوار پ م شه‌هید بوو که‌مال بۆزانی و سورکێو شه‌هید غه‌فور چاوجوان و دوو پ م تر من به‌ره‌و سه‌رگه‌ڵوو چوم بۆ خه‌سته‌خانه‌.



پێشتر له ‌باسی ئه‌نفالی یه‌کدا ئه‌وه‌م باس کردوه‌ له ‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ دوژمن پێشڕه‌وی کرد هاوڕێکه‌م له‌گه‌ڵ تیپه‌که‌یاندا چوبونه‌ قه‌ره‌نگوێ له‌پشتی شاخی سارا له‌قه‌ڵه‌م پاشا دامه‌زرابوون له‌دوه‌هه‌م ڕۆژی ئه‌نفالدا کاتێک بی که‌ی سێ که‌ی ده‌وه‌ستێ له‌توره‌بوندا دوای چاککرنی هه‌ڵده‌سێ به‌پێوه‌ شه‌ڕده‌کات هاوڕێکانی تکای لێ ده‌که‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و قاره‌مانه‌ گوله‌یه‌کی قه‌ناس سه‌ر سنگی ده‌پێکێ و شه‌هید ده‌بێ له‌قه‌ره‌ن گوێ به‌خاکی ده‌سپێرن دوای ئه‌نفالی یه‌ک جاش هه‌رچی گۆڕی تازه‌هه‌یه‌ هه‌ڵی ده‌ده‌نه‌وه‌ و لاشه‌کان ده‌فرۆشن جاشێک تا ئێستا به ئازایه‌تێوه‌ باسی ئه‌و تاوانانه‌ ناکه‌ن، به‌نده‌ له‌شاخی دابان بووم، که ‌گوێم له ‌ڕادیۆ بوو باسی شه‌ڕه‌کانی ده‌کرد ئه‌وده‌م به‌رده‌وام ڕادیۆ هه‌بوو زانیم حه‌مه‌ی هاوڕێم شه‌هید بوه‌ منیش نامه‌که‌م ده‌رهێنا پیشتریش چه‌ند جارێک خوێندبومه‌وه‌ ئه‌و شعره‌ی ڕه‌فیق سابیر بوو که ‌داوای لێکردم که‌ شه‌هید بوو ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی بۆ بکه‌مه‌ پۆسته‌ر که‌ کوردستانیش ڕزگار بوو له‌سه‌ر کێله‌که‌ی بۆی بنووسم ئیتر دوای ئه‌نفالی یه‌ک که ‌ناوچه‌که‌مان چۆڵ کرد له ‌شاری سه‌قز من پۆسته‌ره‌که‌م بۆ دروست کرد و له‌گه‌ڵ خۆما بردم بۆ بادینان چونکم حه‌مه ‌فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌بوو له‌کۆمیته‌ی شێخان له ‌بادینان، پێش چه‌ند ساڵێکیش نامه‌یه‌کم بۆ کاک ڕه‌فیق سابیر نوسی ئاگادارم کرد که ‌هۆنراوه‌یه‌کیم بۆ پۆسته‌ری هاوڕێیه‌کی شه‌هیدم به‌کارهێناوه‌ وه‌ڵامی دامه‌وه‌ ده‌ڵێ جێگه‌ی خۆشییه ‌بۆ من که‌شعرێم به‌باڵای هاوڕێ یه‌کی شه‌هیدا هه‌ڵده‌واسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هاوڕێکه‌م گۆڕی نییه‌ ت اله‌سه‌ر کێله‌که‌ی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی بۆ بنووسم.
من حه‌مه‌ بی که‌ی سی هاوڕێ ی منداڵێم بوو له‌ یه‌ک گه‌ڕه‌ک بووین شه‌و ڕۆژ پێکه‌وه‌ بووین هه‌رخۆشم ڕێکم خست بۆ ناو کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران یادی به‌خێر هێنده‌ ساده‌بوو هیچ سۆفیه‌ک هێنده‌ی ئه‌و پاک نه‌بوو له ‌هه‌موو نامه‌کانیا که‌ بۆی ده‌نوسیم له‌سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ ده‌ینووسی کوردستان یان نه‌مان ،21 ساڵ له‌مه‌وپێش یه‌کێک له ‌ئازیزترین هاوڕێکانم له‌ده‌ست دا و به شه‌رمه‌وه‌ دوای ڕاپه‌ڕین چووم بۆ ماڵیان، ئه‌وان ده‌رکرابوون له‌خانۆکانی کارگه‌ی جگه‌ره‌ له ‌ژوورێکدا بوون له ‌قالاوه‌ له‌سه‌ر شیوێکی بۆگه‌ن ده‌ستی دایکیم ماچ کرد ئه‌و ڕۆژه‌ی حه‌مه‌ شه‌هید بووبوو له‌ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستان گوێ یان له ‌ناوی ببوو دایکه‌ مهره‌بانه‌که‌ی زمانی شکابوو قسه‌ی نه‌کرد تا ماڵ ئاوای کرد باوکیشێ له ‌هه‌ژاری و خه‌م و خه‌فه‌تا سوێی بۆوه ‌و گیانی سپارد یادیان به‌خێر.
حه‌مه‌ هاوڕێم ببوره‌لێم که ‌من دواکه‌وتم بۆ لاتان بێم ، به‌س پێت ده‌ڵێم خۆزگه‌م به‌خۆت تۆ به‌س نییه ‌بۆ خه‌ونی ئازادی شه‌هید بووی که‌چی ئێستا له‌جێ ئه‌و هه‌موو ماندوو بوه‌مان کێ حوکم ده‌کات و کێ وکێ ئه‌زیز یادد به‌خێر هاوڕێ به‌رزه‌که‌م چه‌نێ جێگه‌ی شانازی بۆمن و گه‌له‌که‌م،ئه‌وکاته‌ی خه‌ڵکی ڕاکردووی قه‌ره‌نگوێم بینی له‌قاسمه‌ره‌ش له‌دوای ئه‌نفال ووتیان ئه‌گه‌ر چوینه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆمان قه‌ڵه‌م پاشا ناو ده‌نێین شه‌هید حه‌مه‌ بی که‌ی سی بنو هاوڕێکه‌م تۆ مردنێ مردی هه‌موو مرۆڤێکی شه‌ریف ئیره‌یت پێ ده‌بات
یادت به‌خێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە