به‌سه‌رهاتی دزه‌ ژیره‌که‌ *

Saturday, 13/02/2010, 12:00


دزێک دار جگه‌ره‌یه‌ک ده‌دزێت، که ‌پێی ده‌زانن ده‌یگرن وفڕێی ده‌ده‌نه‌ و ناو ‌به‌ندیخانه‌وه‌ .
دزه‌که‌ شه‌و ڕۆژ بیرده‌کاته‌وه‌ چۆن بتوانێت له‌ناو زیندان ده‌رچێت، یان هه‌ڵبێت، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کان زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ چاودێری ده‌که‌ن . ڕۆژێک دزه‌که‌ تکا له‌ به‌ڕێوبه‌ری زیندانه‌که‌ ده‌کات، که‌ بیبات بۆلای پاشای ووڵات. به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ لێی ده‌پرسێت:
- ده‌ته‌وێ به‌خزمه‌تی خاوه‌ن شکۆ بگه‌یت؟
- به‌ڵێ ، من گه‌زنێکی به‌نرخم هه‌یه‌ ده‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نمه‌ ده‌ست خاوه‌ن شکۆ ، چونکه‌ ئه‌و شایسته‌ی ئه‌و توحفه‌یه‌یه‌. به‌ڕێوبه‌ری زیندانه‌که‌ داوای دزه‌که‌ به‌جێ دهێنێت، کاتێکی بۆ وه‌رده‌گرێت، تا بچێته‌ خزمه‌تی پاشا
کاتێک زیندانێکه‌ ده‌چێته‌ ‌به‌ر ده‌م خاوه‌ن شکۆدا، پاشا پرسیاری لێ ده‌کات: چیت ده‌وێت؟
دزه‌که‌ له‌وه‌لامدا ده‌ڵێت: به‌نده‌ به‌سنگی فراوانه‌وه‌ ده‌مه‌وێت ئه‌م گه‌زنه‌ پێشکه‌ش به‌خاوه‌ن شکۆی جه‌لاله‌ت که‌م . دوای ئه‌وه‌ زه‌رفێکی داخراوی بچوک له‌گیرفانی ده‌ردێنێ و بۆ پاسای درێژ ده‌کات خاوه‌نشکۆش زه‌رفه‌که‌ وه‌رده‌گرێت و ده‌یکاته‌وه‌، ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ ته‌نها ناوکێکی هه‌رمێیه‌ و هیچی تر.
دزه‌که‌ ده‌ڵێ: به‌ڵێ خاوه‌نشکۆ ئه‌وه‌ ناوکی هه‌رمێیه‌ ، به‌لام جیاواز له‌هه‌موو ناوکێکی هه‌رمێی تر. ئه‌وه‌ توحفه‌یه‌ هه‌ر که‌سێک بیچێنێت ئه‌و که‌سه‌ له‌ ژیاندا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، ئیتر له‌ باتی هه‌مێی ساده‌ هه‌رمێی ئاڵتونی ده‌چنێته‌وه‌.
پاشا ده‌ڵێ: ده‌مه‌وێ بزانم ئه‌ی بۆچی خۆت ئه‌مه‌ت نه‌ چاند، تا به‌خته‌وه‌ربیت به‌ هه‌رمێ ی ئاڵتونی؟
ده‌زه‌که‌ ده‌ڵێ هۆکارێک هه‌یه‌ گه‌وره‌م خاوه‌نشکۆ ، ده‌بێ که‌سێک ئه‌م ناوکه‌ هه‌رمێ یه‌ بچێنێت که‌هه‌رگیز هیچی نه‌دزیبێت ، مرۆڤێکی پاک بێت هه‌رگیز کاری خراپی نه‌کردبێت ، ئه‌وسا ده‌توانێ هه‌رمێی ئاڵتونی بچنێته‌وه‌ ، ئه‌گینا هه‌رهه‌رمێی ساده‌ ده‌چنێته‌وه‌ . بۆیه‌ من ئه‌م ناوکه‌ هه‌رمێیه‌م بۆ تۆ هێنا، چونکه‌ من دڵنیام که‌ تۆی خاوه‌نشکۆ هه‌رگیز شتێکت نه‌دزیوه‌، یان بیرت به‌لای کارێکی وادا نه‌چوه‌، که‌ دزی بکه‌یت ، تۆ له‌هه‌موو گه‌ل پاکتری دڵنیام .
دوای خورانی پشتملی،پاشا ده‌ڵێ: نا، نابێ ڕاستی که ‌من منداڵ بووم پاره‌م له‌گیرفانی دایکم ده‌رهێناوه‌‌ .
دزه‌که‌ ڕوو وه‌رده‌گێڕێ بۆ لای (چه‌نسله‌ر) سه‌رکاره‌ باڵاکه‌ی ته‌نیشت پاشا: ئه‌ی تۆ قوربان.
چه‌نسله‌ر ، ده‌ڵێ: نا ، نا ، من شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیم من ئه‌و که‌سه‌م، که‌ ڕه‌شوه‌م وه‌رگرتوه‌، له‌و که‌سانه‌ی، که‌ کاری ووڵاتم داونه‌تێ ، به‌لامه‌وه‌ گرنگ نه‌بووه‌ ئه‌و سایسته‌ی ئه‌و کاره‌یه‌ یان نا ،ئه‌وه‌ به‌رتیله‌که‌ بووه‌ بڕیارده‌ر نه‌ک شیاوی که‌سه‌که‌ . دوای دزه‌که‌ ڕو وی وه‌ر ده‌گێڕێت بۆ لای جه‌نه‌ڕاڵه .
جه‌نه‌راڵه‌که‌ ووتی نا، نا، من ئه‌و ده‌مانه‌ی ده‌چومه‌ شه‌ڕه‌وه‌ ، ده‌بومه‌ شه‌ریکه‌ به‌شی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی سه‌ربازه‌کانم له‌ کوژراوه‌کانیان کۆ ده‌کرده‌وه‌ .
پاشان دزه‌که‌ ڕوی کرده‌ دادوه‌ر .
نا ، نا ، وه‌ڵامی دایه‌وه‌ دادوه‌ره‌که‌ ،من هه‌رگیر به‌ به‌ڕاستی ، بگره‌ زۆر به‌چه‌وتی دادگایی خه‌ڵکم کردوه‌ ،ئه‌وه‌ پاره‌ بوه‌ بڕیاری پێ ده‌ر کردووم ،که‌ له‌دادگادا چۆن بڕیار بده‌م . پاره‌ی جاک یاسای  چاکی پێ ئه‌نجام داوم .
دوا جار دزه‌که‌ ڕوو له‌ به‌ڕێوبه‌ری زیندان ده‌کات ،ده‌ڵێ ئه‌ی تۆ گه‌وره‌م تۆ ئه‌م ناوکی هه‌رمێ یه‌ بچێنه‌ تا بۆ خۆت خه‌نی بیت له‌ژیانتا .
به‌ڕێو به‌ری زیندان به‌شه‌رمه‌وه‌ ده‌ڵی نا ،نا، من هه‌میشه‌ له‌کاره‌که‌مدا ویژدانم غایب بوه‌ ، بۆ یه‌ ئه‌و زیندانه‌ی هاتۆ ته‌لام که‌ پاره‌ دار بوه‌ له‌جێگه‌ی چاک دام ناوه‌ ،ئه‌وه‌ی هه‌ژار بوه‌ ئیتر لای من هیچ جێگه‌و ڕێگه‌ی شیاوی نه‌بوه‌ .
ئینجا دزه‌که‌ ده‌ست ده‌کاته‌ پێکه‌نین ! ڕویان تێ ده‌کات و ده‌ڵێ ئێوه‌ی دز ئێوه‌ ی ناپاک ووڵات به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن ، ئێوه‌ ڕۆژتا ئێواره‌ دزی ده‌که‌ن که‌چی زیندان ناکرێن . ئه‌ی بۆ چی من له‌زینداندا دابنیشم و بڕزێم له‌وێ ،من به‌ته‌نها تاوانم دزینی دار جگه‌ره‌یه‌که‌ ،وه‌ڵامم به‌نه‌وه‌ ، وه‌ڵام: بۆیه‌ پاشا ،هیچی نه‌بوو تا پێ بڵێت هیچ وه‌لامێک ،که‌سایسته‌ی پرسیاری دزه‌که‌بێت ، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌دزه‌که‌ش ئازاد که‌ن .

 ئه‌م چیرۆکه ساکاره‌ مانایه‌کی قوڵیی هه‌یه‌،‌ له‌ چینییه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر سویدیی، منیش له‌ سویدییه‌وه‌ کردومه‌ته‌ کوردی، تا خوێنه‌ری کوردی پێ ئاشنا بکه‌م.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە