گۆڕان له‌ناخه‌وه‌

Monday, 13/07/2009, 12:00


به‌نده‌ زۆرکه‌م ده‌چمه‌ ئاهه‌نگی کوردی چونکه‌ هه‌ر جارێک چوم به‌کۆڵێ خه‌مه‌وه‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ماڵه‌ غه‌ریبه‌که‌م و بڕیارم داوه‌ جارێکی تر هه‌رگیز سه‌رنه‌که‌مه‌وه‌ به‌هیچ
ئاهه‌نگێکدا ئه‌گه‌ر عه‌لی مه‌ردانیش گۆرانی تیا بچڕێت ده‌شپرسن بۆ ده‌توانم چه‌ندین
نمونه‌ی دزێو ناشرین بهێنمه‌وه‌ له‌سه‌ر سوکایه‌تی به‌یه‌کتر کردنی هاونیشتمانێکانم ،به ڵام ئه‌مشه‌و چوم بۆ ئاهه‌نگی پشتگیری له‌لیستی گۆڕان له‌شاری یتوبۆری له‌ووڵاتی سوئید
ڕاستی کورد وته‌نی ماران گاز له‌خشه‌ی ماروو مێروو ده‌ترسێ هه‌ر به‌و نیازه‌ی که‌ها چه‌ند چرکه‌یه‌کی تر شه‌ڕێک قوت ده‌بێته‌وه‌ چه‌ند جوێنێکی مزر ده‌درێت هه‌ندێ که‌س دێن و خۆیان به‌تاڵ ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌موو میوانه‌کانیش به‌خۆیانه‌وه‌ ناڕه‌حه‌ت ده‌که‌ن من له‌ئاهه‌نگه‌ کوردێکاندا ئه‌م وێنه‌یه‌م لانه‌خش بوو ،به‌ڵام ئه‌م شه‌و بۆم ده‌رکه‌وت به‌ڵێ
به‌رنامه‌و ئایدۆلۆژیا ده‌کارێ خه‌ڵک ڕێک خات به‌ڵێ من ئه‌مشه‌و به‌شاهیدی ئه‌و هه‌موو
که‌سه‌ ی له‌و ئاهه‌نگه‌دا بونی هه‌بوو گۆڕانم دێ گه‌له‌که‌م دی ده‌یه‌وێ بگۆڕێ هێمن هێمن
ده‌ووت خێزانێکی گه‌وره‌و سه‌نگینن دێن ده‌چن ده‌تریقێنه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن هه‌ڵده‌په‌ڕن که‌س له‌که‌س نه‌که‌وت هه‌موو یه‌کتریان له‌ئامێز گرتبوو دوو دوو سێ سێ سه‌رگه‌رمی گفتو گۆ بوون گفتوگۆ بۆ حاڵی بون ده‌یانووت خزمینه‌ 12 ڕۆژی تر کوردستانی باشور گۆڕانی تیا ده‌کرێت من له چاوی میوانه‌کاندا ئاسوده‌یم ده‌دی ، من دووجار له‌ژیانی ئه‌ورپامدا کوردم دیوه‌ به‌جدی سه‌رگه‌رم بێت یه‌که‌م ئه‌وجاره‌ی سه‌رۆک ئاپۆ گیرا من خه‌ڵکی وام دی ڕێپێوانی ده‌کرد هه‌رگیز له‌هیچ جێگه‌یه‌ک نه‌م دیبوو ئه‌م جاره‌ش  خه‌ڵکانێکی زۆرم دی پێش ماوه‌یه‌ک هه‌مان خه‌ڵک ڕه‌شبین به‌بێ هیوا خۆی دابۆ ده‌ست قه‌ده‌ر که‌چی ئه‌م شه‌و هیوا به‌ناو شاده‌ماری ئه‌وانه‌دا وه‌کو خوێنی نوێ ده‌سوڕایه‌وه‌ لاتان وانه‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م شه‌و له‌م ئاهه‌نگه‌ کۆببونه‌وه‌ هه‌موو یان خه‌ڵکانی بێخه‌وش بوون نا له‌ناویاندا خه‌ڵکانی ئۆپۆرتۆنیست و ناسازیشیان تیا بوو لێ به‌ڵی هه‌موو له‌ژێر چه‌ترێکدا کۆ ببوونه‌وه‌ ئه‌ویش گۆڕان بوو دیمه‌نی ئه‌و منداڵانه‌ چه‌نده‌ نازدار بوو که‌ به‌مۆمی داگیرساوه‌وه‌ تۆوی هیوایان له‌ده‌رونی دایک و باوکیاندا ده‌ چاند وه‌ک بڵێن ئه‌ها ئێمه‌ش نیشتمانی په‌مه‌یمان ده‌وێت ، به‌ڵێ من ئه‌مشه‌و ویستی گۆڕانم دی به‌هیواملیستی گۆڕانیش ئه‌و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی گۆرانیش ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ی کورد به‌ئاقارێکی خواردا نه‌بات کوردستانی باشور له‌هه‌موو جێگه‌ زیاتر پێویستی به‌گۆڕانه‌ گۆڕان له‌ناو تاکی تێکشکاوی کوردا باشترین کاره‌ بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی ته‌ندروستی کورد گۆڕان به‌جدی بێت و به‌ئاقاری هه‌ڵه‌دا نه‌ڕوات ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌کی زۆر ڕۆشن و هیوایه‌کی گه‌وره‌ دروستکات و سبه‌ینێکی باش چاوه‌ڕێکی ئه‌وگه‌له‌مان له‌باشوری وولاتبه‌هیوام گۆڕان ته‌نها نوسراوی سه‌ر پۆسته‌ره‌کان نه‌بێت بچێته‌ خانه‌ی کارکردنه‌وه‌‌ ،،،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە