کچەکانی کوبانی سێ سوڕی مانگانەیە لەشەردان

Friday, 09/01/2015, 12:00


ن
 
 
 ژیان هەلێکە بۆ نواندنی هەڵوێست ، ژنە و کچە شەڕڤانەکانی کوبانی  کۆمەڵێ  وێنەیان  خستۆتە    بازاڕەوە کە لەمێژوودا   نمونەیان کەمە  و  پڕێتی عەشق و خۆشەویستی ،  دەشزانین عەشق ئەرک نی یە  ،چونکە کەعەشق بوو بەئەرک  ئیتر دەبێتە  ساختەکاری . ئەوە بەڵگە هێنانەوەی ناوێت  کە  بڵێین ئەوانە بەڕاستی وێنەکانیان وکردەوەکانیان  پڕێتی لەعەشق و  خۆشەویستی .  ئەوان هیچ هۆکارێک   ناهێنەوە  بۆ  چۆڵنەکردنی سەنگەرەکانیان  ، ئەوان بونە نمایندەی ئێمەی کوردو  ئیتر بە ئێمە نالێن  ژنکوژەکان   .  بۆبەرگری کردن ئێش و ئازاری جەستەی  دەخرێتە لاوە ، ئەوان هەمووشتێکیان  بەداهاتویەکی ئازادەوە بەستۆتەوە، ئەوان  هەموو ڕۆژێک   خۆر دەبینن ، سەمادەکەن سرود دەڵێن ، لایلایە بۆ نیشتمان دەکەن  . دەڵێن  کاتێک سوڕی مانگانەدێت ،  ئافرەت زۆر تورە دەبێت  و شەڕانی  خۆی نمایش دەکات ، کچەشەڕڤانەکان ئەو هاوکێشەیەشیان  بەدرۆخستەوە  ئەوان بەچرکەش  خەندە خۆشی گۆرانی لەسەر لێوەکانیان  ناتۆرێت ، ئەوان  پرچەڕەشەکانیان دەدەنە بەر خۆر، ئەوان لەبەر ئاوێنەکاندا  شانە دەکەن ، کەچی  تفنگەکانیان  دورناخەنەوە، ئەوان  دەڵێ  مردن  لایان گەشتێکە بۆ بەهەشت ، ئاخر ئەوان    لەفریشتەکانن  کە  ئێستا ئەوان نمونەی ڕۆژهەڵاتن  کە  ڕۆژئاوایەکان  ئیرەیان پێدەبەن .
  هەموو دنیا گرنگی بەجەستەی ئافرەت دەدەن ، کەدەڵێم جەستە  مانای وایە ئافرەتانیش دەزانن  بۆ یە  ئەوانیش  گرنگی بەخۆیان دەدەن ، کەچی  شەڕڤانە کچەکانمان   ئەو هاوکێشەیەشیان تێک شکاند ، ئەوان گرنگی   بە  شتێک دەدەن کە    ئازادی یە  ،  ئەو   کچانەمان    بەبێ ئەوەی لەپێشبڕکێ جوانی ئافرەتاندا  بەشداربن  لەهەموو شاجوانەکانی جیهان جوانترن . هەمووشمان دەزانین تەنها لەناو  ئافرەتاندا  پێشبڕکێی جوانی هەیە . ئەوان کچە شەڕڤانەکانمان  گەریلاکانمان  ئەو جوانیانەشیان لەشاجوانەکانی جیهان سەندەوە کە دوای  چەند کاژمێر لەخۆڕازاندنەوە  بەدەستی دەهێنن .
 کچە شەڕڤانەکان    هەموو بێمانایەکیان تێپەڕاند،   ئیتر ئەوان پاشکۆی براو باوکو  مێردیان نین ، ئەوان خۆیانن   بەهەموو  جوانێکانەوە   .
  ئافرەتانی جیهان  ملوێنەها دۆلار خەرج دەکەن تا  خۆیان بڕازێنەوە  و نەشتەرگەری بکەن و  سەریان لەخەنەو بۆیاخ و هەمەڵشن بنێن و  نیوەی تەمەنیان لەبەردەم ئاوێنەدا   بەسەربەرن ، لەکاتێکدا   هەرگیز  ڕازی نابن لە  خۆیان و هەمیشە   بۆڵەیانە و  ئیرەی بەدراوسێ و خوشک و   ئامۆزاو پورزاو هاوڕێ قوتابخانەکانیان و کارەکانیان  دەبەن  ، کەچی  کچە شەڕڤانەکانمان   ئەوان   پێویستیان بەوە نی یە  کە   هێندە   خۆیان   بەو کارە پوچانەوە خەریک بکەن  ، ئافرەتان بۆیە   نەشتەرگەری دەکەن و  سەریان بۆیاخ دەکەن  و  دەمموچاویان  لەگەچ دەنێن،  تاکو بلێن ئێمە هێشتا   گەنجین ، کەچی  کچانی گەریلا  ژیان بە مانایەکی تر  دەزانن    و ئەوان نایانەوێت پێچەوانەی یاساکانی سروشت ژیان بکەن .  بۆیە هەمیشە بەگەنجی دەمێنەوە ، کاتێکیش  شەهید دەبن ئەوان ئیتر  بۆ هەتا هەتایە پیر نابن  و گەلێک شانازی بە بونی ئەو  کچانەوە دەکات .  من نامەوێت هێچ بەراوردێک لەنێوانی  پیاوان و ژنانددا بکەم .  چونکە  لە باشوری ووڵات    هێشتا  ئەو ژنانە    نەهاتونە مەیدان  بەڵام  کۆمەڵێ ژنی  هزر پیاو   دەرکەوتوون ، کە هێندە ناحەزن    پیاو  ئارەزووناکات  بەراوردیان کات ، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا  ٧٠٠  فەوجی جاشی پیاومان هەبوو بێ لەفایل دار و   سیخوڕ و  ترسنۆک و   خائینەکانی تر  ، کەچی  بۆدەرمان فەوجێکی جاشی ژنمان نەبوو  وەک چۆن   چەند پێشمەرگەیەکی  کەمی ژنمان هەبوو  ، ئاواش   جاش و سیخوڕی ژنمان نەبوو    ئەوەش  وای کرد دوای ڕاپەڕین جاشەکان و سیخوڕەکان و خۆفرۆشەکان  قەسابخانەی ژنان   دانێن و  بەناوی شەرەفەوە     لەژێر پەردەی شەرەفدا   کەخۆیان  نیانە  دەستیان کرد بەسوتان و کوشتنی ژنان.
  ئەگەر ژنانی  باشور   دەخوازن  ئەوانیش بەخۆری ئازادی  نزیک بنەوە،  با چاوێک لەگەریلاکان  بکەن .  بەتایبەت لەکچ و ژنە  شەڕڤانەکانی  کوبانی کە  ئیتر  جوانیان لێ دەچۆڕێت ،  من  هێندەی هەموو دنیا  شادمانم لەم   مێژوەدا دەژیم کە شەڕڤانەکان تێدا مێژوو دەنوسنەوە ،  بێئەوەی  گلەی لەهیچ بکەن  .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە