من و حه‌ج و ئاوی زه‌مزه‌م

Thursday, 26/11/2009, 12:00


منداڵیم ئه‌و دنیا جوانه‌یه‌ که‌هه‌موو ڕوداوه‌کانی به‌خۆشی و ناخۆشێوه‌ به‌چرکه‌ش به‌رۆکم به‌رناده‌ن، منداڵیم چیرۆکێکه‌ تژی له‌ڕوداوی له‌بیر نه‌چوو . حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووبوو ته‌مه‌ن له‌قامکه‌کانی ده‌ست تێ په‌ڕی کربوو ، باوکم ده‌یویست تیتلێک له‌سه‌ر ناوی خۆی زیاد بکات و ئه‌ویش جارجار که‌شیه‌ک له‌جێ پشتێن ببه‌ستێ و له‌جه‌ژناندا له‌گه‌ڵ شه‌ڕواڵ و مراخانیه‌که‌یدا له‌به‌رکات ،ده‌ستی ئه‌ویش زیاره‌ت که‌ن ،ژنای خزمیشمان شانی ماچکه‌ن و ئه‌ویش وه‌ک حیکایه‌ت وانێک باسی چونی خۆیمان بۆ بکات بۆ حه‌ج . باسی مرۆڤه‌ ده‌ست براوه‌ دزه‌کانمان بۆ بکات که‌ ده‌ستیان ده‌بڕنه‌وه‌ له‌سه‌ر  دزینی جزدانێک ،توره‌که‌یه‌کی چڵکن ،مه‌نجه‌ڵێکی فافۆن هتد. به‌ڵام دزه‌گه‌وره‌کان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌ر ده‌چن به‌هه‌ردوو ده‌ستی بێخه‌وشه‌وه‌ .بیرمه‌ هه‌موومان له‌به‌ر مزگه‌وتی گه‌وره‌دا کۆبوینه‌وه‌ ،دووسێ پاسی که‌وره‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له‌قه‌راغی شه‌قامه‌ قیره‌که‌دا  به‌دوای یه‌که‌وه‌ وه‌ستابوون ،ئیستا ئه‌و پاسانه‌ له‌پاکستان و ئه‌فعانستان زۆره‌ .که‌له‌ هه‌موولایه‌کێوه‌ نوسراوه‌ یاێلله‌ یا محمه‌د ده‌ستێ له‌چه‌پ و ڕاسته‌وه‌ دوو چاوی زه‌ق له‌ناویا بریقه‌ ده‌داته‌وه‌ ، له‌په‌نجه‌ره‌ گه‌وره‌که‌ی پشته‌وه‌ش نوسرابوو یا حافیچ .لاتسرع یابابه‌ و ده‌یان نوسراوی تر پاسه‌کان هێنده‌ ڕه‌نگیان پێوه‌ بوو ئێمه‌ی منداڵ به‌گه‌وره‌کانیشه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگه‌مان نه‌ده‌ناسی . له‌سه‌ر چه‌مچه‌ی ترێنه‌کانه‌وه‌ ده‌یان توره‌که‌و جانتاو فه‌رده‌ی خه‌تسورت ده‌دی .په‌ره‌مێز بتڵی غازی بچوک چرا فانۆس کۆڵوانه‌ حاجێکان ده‌ووت بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌چن ، بیرمه‌ دایکم چه‌ند ڕۆژ خه‌ریکی کولیچه‌ کردن بوو . خێراکه‌ حاجی ئه‌و ژنه‌ که‌وت ،پیرێژن تۆ بڕناکه‌ی بۆ ئه‌و ڕێیه‌ خوابکات نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ له‌وێ بمرم و به‌هه‌شت  مسۆگه‌رکه‌م، من له‌سیمای باوکمم ڕوانی ته‌واو پیرببوو له‌وه‌ده‌چوو چونه‌که‌ی ترساندبووی یان ئیتر دوای حه‌ج سنوری ئاره‌زۆکانی ته‌سک بێته‌وه‌ ،یان ترسی ئه‌وه‌ی بێت ئیتر ئێمه‌ نه‌بینێته‌وه‌ ، له‌من نزیک بۆوه‌ ئامانه‌تی تۆو خوشک وبراکانت ،له‌قسه‌ی دایکت ده‌رنه‌چی گوێڕایه‌ڵی بیت ،منیش قوڵفی که‌عبه‌ ڕاده‌وه‌شێنم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوبی له‌ده‌رس و ده‌ورو ژیاندا تاساڵح بیت و شادمان ،پاسه‌کان تژی بوون له‌ژن و پیاو ئه‌وت ته‌سلیم ده‌بن هه‌ریه‌که‌یان په‌ڕۆیه‌کی سپیان به‌په‌نجه‌ره‌ی پاسه‌کاندا هه‌ڵواسی بوو ،پاسه‌کان داگیرسان کابرای ده‌فته‌ری ناوه‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو به‌ ڕاکردن سواری پاسی یه‌که‌م بوو پاش تۆزێ پاسه‌کان که‌وتنه‌ ڕی، چێشهه‌نگاوێکی دره‌نگه‌ وه‌خت بوو هه‌رده‌ست بوو به‌رز ده‌کرایه‌وه‌ بای بای ده‌کرد فرمێسک ده‌ڕێژرا که‌پاسی دووهه‌م که‌وته‌ڕێ باوکمی تیابوو ده‌ستی بۆ ئێمه‌ به‌رز کرده‌وه‌ ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ . له‌چاومان وون بوو دایکم ووتی خۆزگه‌م به‌خۆیان حه‌جیان قبوڵ بێت نوخشه‌ش بێت له‌ئێمه من نازانم بۆ چی هه‌موو مان ده‌ستمان کرده‌ گریان ؟ ‌
من نازانم ئه‌و مانگ و جه‌ژنه‌ چۆن ڕۆی ئه‌وده‌م هێنده‌ په‌یوه‌ندی کردن سانایی نه‌بوو بۆ نمونه‌ ئێمه‌ ته‌له‌فۆنمان نه‌بوو تا باوکم له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکات ،باوکم خوێنه‌واریشی نه‌بوو تا به‌نامه‌یه‌ک ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌مان بڕه‌وێنێته‌وه‌ . نیوه‌ڕۆیه‌کی دره‌نگ وه‌خت بوو له‌ڕێگه‌ی قوتابخانه‌ بووم بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ، کوڕی دراوسێکه‌مان ووتی باوکت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ منش به‌ خێرایه‌کی نیمچه‌ ڕاکردن خۆم گه‌یانده‌ ماڵه‌وه‌ ، به‌رده‌می ماڵه‌وه‌ قه‌ره‌باغ بوو دایکم دی به‌دار له‌سه‌ر مه‌نجه‌ڵێکی مسی گه‌وره‌ برنجی لێده‌نا و دراوسێ و خزم و که‌س وکار هه‌موو له‌لای باوکم بوون .حه‌وشه‌که‌شمان چه‌ند ژن و کچ و منداڵی لێ بوو من که‌سم نه‌ده‌دی زۆر بیری باوکم ده‌کرد ،ڕامکرده‌ژوره‌وه‌ باوکم دانیشتبوو ده‌ستێ جلی تازه‌ی له‌به‌ر کردبوو وه‌ک پێش بینیم ده‌کرد که‌شییه‌کی له‌ناو قه‌دی به‌ستبوو . من بیرم کرده‌وه‌ له‌دڵی خۆمدا ووتم بڵێ ی باوکم به‌رده‌وام ئه‌م فۆڕمه‌ی هه‌بێت ؟ باوکم منی له‌ئامێز گرت له‌باوه‌شیا نه‌ده‌چومه‌ خواره‌وه‌ ژنه‌که‌ی دراوسێمان میوانه‌کانی گوڵاو پرژێن کرد .باوکم چرپاندی به‌گوێمدا که‌دیاری جوان و تایبه‌تی بۆ هێناوم  چه‌ند منداڵێکی خزمان سه‌رو سینه‌ما بچوکه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی به‌رده‌ڕه‌شه‌که‌و چه‌ند حاجیه‌کی سه‌رتاپا سپی و وێنه‌ی مزگه‌وتی تیابوو ڕۆژی دوو هه‌زاران جار ئه‌م هه‌شت وێنه‌یه‌یا‌ن سه‌یر ده‌کرد .پیاوانی دراوسێ و خزمانیش بۆ موفه‌ڕک به‌ ته‌زبێحی شین و قومێ ئاوی زه‌مزه‌ن شادمانی خۆیان نیشانی باوکم ده‌دا . شه‌و که‌ده‌ورمان چۆڵ بوو منیش دیاریه‌کانم له‌باوکم وه‌رگرد ئه‌گه‌رچی ده‌یان جار چومه‌ سه‌ر جانتاکان ،پاشان بۆ موفه‌ڕک ئاوی زه‌مزه‌مم خوارده‌وه‌ ئاوێکی گه‌رم ئه‌وت هی ده‌باخانه‌یه‌ له‌ ده‌به‌یه‌کی زه‌ردباوا بوو من ده‌مویست به‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوا بچمه‌ به‌هه‌شت و له‌باوکم دانه‌بڕێم وله‌و دنیاش هه‌ر پێکه‌وه‌ بین . شه‌وله‌نیوه‌ی شه‌ودا به‌نیوه‌ مردوی منیان برد بۆ خه‌سته‌خانه .‌
دراوسێکه‌مان فریامان نه‌که‌وتایه‌ ئه‌م یادگاریه‌تان قه‌د نه‌ده‌بیست ،دوای ئه‌وه‌ی دکتۆر زانی ئاوی زه‌مزه‌مم خواردۆته‌وه‌ ناوسکیان شۆردم و سێ ڕۆژ له‌خه‌سته‌خانه‌ ئاویان بۆ هه‌ڵواسیم . من گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ دایکم زاتی نه‌ده‌کرد ئاوی زه‌مزه‌م بدا به‌باقی میوانه‌کانی که‌ بۆ لای باوکم ده‌هاتن ، ئاوی زه‌مزه‌م گوزه‌رانی له‌باوکم تێکدا ئیتر باوکم نه‌دی که‌شی ببه‌ستێت ،کات ڕۆشت ئاوه‌ زه‌مزه‌مه‌که‌ مابوو که‌س زاتی نه‌ده‌کرد فڕێ بدات تاڕۆژێک له‌به‌رچاوم وون بوو که‌س پرسیاری نه‌کرد چی لێ هات تاڕۆژێک داری هه‌ناری باخچه‌که‌مان ووشک بوو، باوکم ئاگری گرت به‌دوای هۆکاره‌که‌یدا ده‌گه‌را تا خوشکه‌ گه‌وره‌که‌م به‌شه‌رمه‌وه‌ ووتی ئاوه‌که‌ی حه‌جم کرده‌ ژێری تا هه ناره‌کان به‌ره‌که‌تی تێکه‌وێتباوکم له‌جێی خۆی سست بوو سه‌یرێکی منی کرد و ووتی بڕۆ مشاره‌که‌م بۆ بێنه‌ .
کاتێک ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه‌ که‌ حاجێکانی کوردستان بای یه‌ک ملیۆن دۆلار ئاوی زه‌مزه‌م و خورمایکورد کوژه‌یان کڕیوه‌ ئه‌و ڕۆ ژه‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ئاوی زه‌مزه‌م منی نارده‌ خه‌سته‌خانه‌ و خورمای به‌راتیش هه‌موو جارێک توشی سکێشه‌ی کردووم . خۆزگه‌ پێش گه‌شتنی ئه‌و هه‌موو ئاوا له‌تاقیگایه‌کداده‌خرایه‌ ژێر چاودێرێ وه‌ تا که‌س توشی گرفت نه‌بێت به‌هۆیه‌وه‌ ،،،،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە